ئادابی برایه‌تی
Dlzar
ئادابی برایه‌تی
له‌ پيناو خوادا خؤشه‌ویستان برایه‌تی و براده‌ری له‌ئیسلامدا ئادابی خؤی هه‌یه‌، به‌لام له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئيستادا كه‌م جئ به‌جئ و ره‌چاو ئه‌كريت، بؤیه ‌زؤر جار خؤشه‌ویستی له‌نيوان دوو براده‌ردا ده‌بيته ‌ناخؤشی و رق له‌یه‌ك بوون، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو براده‌ره‌كه‌ به‌راستی ئادابی برایه‌تی و براده‌ریه‌تی جئ به‌جئ بكه‌ن ئه‌وه‌ جودایی له‌نيوانیان روونادات و شه‌یتان ناتوانيت زه‌فه‌ریان پئ ببات هه‌لبه‌ته ‌هیچ بیروباوه‌ريك به‌بئ بوونی خؤشه‌ویستی و هاوكاری و برایتی له‌نيو هه‌لگرانیدا ناتوانيت له‌هیچ كؤمه‌لگه‌یه‌كی مرؤفایه‌تی دا هه‌ل بكات،جا بؤیه ‌ئاینی ئیسلامی پیرؤز زیاد له ‌هه‌موو بیروباوه‌ريكی تر جه‌ختی له‌سه‌ر بوونی برایه‌تی و هاوكاری له‌نيو هه‌لگرانی كردؤته‌وه‌و هانی ئه‌وه‌ی داون به‌جؤريك بن كه‌له‌نيو یه‌كتریدا بتوينه‌وه‌و له‌هه‌موو خؤشیه‌ك و ناخؤشیه‌كی ژیاندا خؤیان وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك پیشان بده‌ن،كه‌ له‌راستیدا یاره‌ به‌ريزه‌كانی پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم توانیان ئه‌و ده‌قانه‌ بگؤرن بؤ گؤره‌پانی كرده‌وه‌و گیانی به‌به‌رداكه‌ن و وه‌ك قورئانيكی زیندوو به‌سه‌ر زه‌وی دا بگه‌رين،جا بؤیه ‌پيویسته ‌له‌سه‌ر موسولمانانی ئيستا چاو له‌پيشینه ‌به‌ريزه‌كانی خؤیان بكه‌ن تا جاريكی تر ئه‌و كؤمه‌له ‌دروست ببيته‌وه‌،وه‌ئه‌ویش ده‌كرئ به‌جئ به‌جئ كردنی ئه‌و ئادابانه‌ی كه‌خواو پيغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم فه‌رمانیان پئ كردووه‌،ئيمه‌ش ليره‌دا به‌كورتی ئادابی برایه‌تی باس ده‌كه‌ین
١- پيویسته‌له‌سه‌ر به‌نده‌ی موسلمان كاتيك به‌براكه‌ی گه‌یشت پيش ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ل دا بكات سلاوی لئ بكات خؤ ئه‌گه‌ر هاتوو پيش سلاوكردن قسه‌ی كرد ئه‌وه ‌نابيت وه‌لام بدريته‌وه ‌هه‌روه‌ك پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت مَنْ بدأ بالكلامِ قبلَ السلام فلا تُجيبوهُ حتّى يبدأ بالسلامِ، متفق عليه، واته‌ هه‌ركه‌س ده‌ستی كرد به‌ قسه‌ پيش سلاوكردن وه‌لامی مه‌ده‌نه‌وه ‌هه‌تا به‌سلاو ده‌ست پئ ده‌كات
٢- كاتيك كه‌نه‌خؤش بوو پيویسته ‌بچيت بؤ لای و سه‌ردانی بكات و نزای چاك بوونه‌وه‌ی بؤ بكات و ئه‌گه‌ر بؤی كرا له‌گه‌لی دا بچيت بؤ نه‌خؤشخانه‌،چونكه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت عُودوا المريضَ، رواه البخاري، واته‌ سه‌ردانی نه‌خؤش بكه‌ن ، هه‌روه ها ده‌فه‌رمويت حقُّ المُسلِمِ على المُسلِم خمس ردُّ السلام، وعيادة المريض،،متفق عليه،واته‌ مافی موسلمان له‌سه‌ر موسولمان پينجه‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی سلاو،سه‌ردانی نه‌خؤش،
، ٣- كاتئ براكه‌ت سويندی خوارد له‌سه‌ر شتيكی حه‌لال به‌قسه‌ی بكه‌و سوينده‌كه‌ی مه‌شكينه‌، به‌رائی كوری عازه‌ب ره‌زای خوای لئ بئ ده‌فه‌رمويت أمَرَنا رسولُ اللهِ بِسب...وابرؤا المُقسم...واته‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی پئ كردووین به‌حه‌وت شت،،،،، به‌جئ هينانی سويند
٤- كاتيك براكه‌ت ئامؤژگاری كردی گوئ ی بؤ بگره‌و خؤت به‌زل مزانه‌ و پيت نا خؤش نه‌بيت چونكه ‌ئاینی به‌رزی ئیسلام بریتی یه ‌له‌ئامؤژگاری و دلسؤزی به‌رانبه‌ر یه‌كتر هه‌روه‌ك پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت الدينُ النَصيحةُ ، قُلنا لِمَنْ قالَ لله ، ولكتابه ، ولِرسولِهِ ، و لأئِمَّةِ المسلمينَ وعامّتهم، رواه المسلم، واته‌ ئایین دلسؤزی و ئامؤژگاری یه‌،ووتمان بؤ كئ ئه‌ی پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی بؤ خوا و قورئان و پيغه‌مبه‌ر و پيشه‌وای موسلمانان و خه‌لكی به‌گشتی،، وه‌كاتيك كه‌موسلمانيك هه‌له‌یه‌كت به‌ر چاك ده‌كاته‌وه ‌پيویسته ‌زؤر به‌دل فراوانی یه‌وه‌وه‌ری گریت و نزای خيری به‌ر بكه‌یت نه‌ك سووربیت له‌سه‌ر هه‌له‌كه‌ت،عومه‌ری كوری خه‌تتاب ره‌زای خوای لئ بيت ده‌فه‌رمويت رحمَ الله امرءا اهدى إلي عُيُوبي، واته‌ ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا له‌و كه‌سه‌ی كه‌هه‌له‌كانم به‌دیاری به‌ر ده‌نيريت
٥- پيویسته ‌موسلمان ئه‌و شته‌ی كه‌ بؤ خؤی پئ ی خؤش بيت بؤ براكه‌شى پئ ى خه‌پش ‌بيت چونكه ‌پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت لا يؤمنُ أحدُكم حتّى يُحبَّ لأخيهِ ما يُحبُّ لِنَفسِهِ، متفق عليه، واته‌ كه‌ستان ئیمانتان تةواو دامه‌زرا و نابيت تاوه‌كو ئه‌وه‌ی بؤخؤتان پيتان خؤشه ‌بؤ برا ئیمانداره‌كانیشتان پيتان خؤش ده‌بيت
٦- پيویسته ‌موسلمان یارمه‌تی براكه‌ی بدات وسه‌ری خات و كاتئ كه‌سته‌می لئ ده‌كرد و ده‌چه‌وسينرایه‌وه‌ وه‌كاتئ كه‌سته‌می ده‌كرد،ئه‌نه‌س ره‌زای خوای لئ بئ ده‌فه‌رمويت پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی انصُر أخاكَ ظالِما أو مظلوماً ، فقالَ رجلُ: يا رسولُ الله أنصُرُهُ إذا كانَ مظلوماً ، أرأيتَ إنْ كانَ ظالماً كيفَ أنصُرهُ قالَ تَحجِزهُ أو تَمنَعه مِنَ الظلمِ فإنَّ ذلكَ نصرٌ، رواه البخاری، واته‌ براكه‌ت سه‌رخه‌و یارمه‌تی بده‌ كاتئ كه‌سته‌می ده‌كرد وكاتئ سته‌می لئ ده‌كرا، پیاوئ ووتی ئه‌ی ئه‌گه‌ر سته‌می ده‌كرد چؤن یارمه‌تی بده‌م فه‌رمووی مه‌هيله ‌ئه‌و سته‌مه ‌بكات ئه‌وه‌باشترین یارمه‌تی یه‌ بؤی
٧- دروست نی یه‌ موسلمان به‌چاوی سووك و بئ ريزو بئ نرخه‌وه ‌ته‌ماشای براكه‌ی بكات،چونكه ‌پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت لا يَحِلُّ لِمُسلمٍ أنْ يُشيرَ إلى أخيهِ بنَظرةٍ تُؤذيهِ، رواه أحمد، واته‌ دروست نی یه حه‌لال نی یه ‌بؤ موسلمان ته‌ماشای براكه‌ی بكات به‌شيوه‌یه‌ك كه‌ناره‌حه‌تی كات وتووشی ئازاری كات
٨- پيویسته ‌موسلمان رووی خؤش بيت له‌گه‌ل موسلماندا و كراوه‌بيت و تَكَبُّر ی نه‌بيت به‌سه‌ری دا،چونكه ‌پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت لا تَحقِرَنَّ مِنَ المعروفِ شيئاً ولو أنْ تَلقى أخاكَ بِوجهٍ طليق، رواه المسلم، واته‌ له‌كاری چاكه‌ هیچ شتيك كه‌م و بئ نرخ و سه‌یر مه‌كه‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بيت كه ‌به‌روویه‌كی كراوه‌ رووبه‌رووی براكه‌ت ببی، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمويت إنَّ اللهَ تعالى أوحى إليَّ أنْ تواضَعوا حتّى لا يَفخرَ أحدٌ على أحدٍ، رواه أبوداود وابن ماجة، واته‌ بيگومان خوای گه‌وره‌ وه‌حی بؤ ناردووم كه ‌خؤتان به‌كه‌م بگرن و له‌خؤبایی نه‌بن هه‌تاكو كه‌س شانازی به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌كات ٩- پيویسته‌ موسلمان خؤی بپاريزيت له‌غه‌یبه‌ت كردنی براكه‌ی و گالته ‌پئ كردن و ناز ناوی ناشرین و خؤی به‌دوور بگريت له‌گومانی خراپ بردن به‌براكه‌ی،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت يا أيُّها الذينَ آمنوا لايَسخر قومٌ مِنْ قومِ عسى أن يكونوا خيراً منهم ولا نساءٌ مِنْ نساءٍ عسى أن يكنَ خيراً منهن ولا تلمِزوا أنفُسَكم و لا تنابزوا بالألقاب بِئسَ الإسمُ الفسوقُ بعدَ الإيمان و مَنْ لَمْ يَتُب فأولئِكَ همُ الظالمون * يا أيُّها الذينَ آمنوا اجتنبوا كثيراً مِنَ الظن إنَّ بعضَ الظنِّ إثم و لا تَجسسُوا ولا يغتب بعضُكُم بعضا أيحبُّ أحدكم أنْ يأكلَ لحمَ أخيِهِ ميتاً فَكرِهتموه واتّقوا اللهَ إنَّ اللهَ تواب رحيم، الحجرات١١ـ١٢ ،واته‌ ئه‌ی كه‌سانئ كه ‌برواتان هيناوه ‌كؤمه‌لئ له‌پیاوان له‌ئيوه‌گالته ‌نه‌كات به‌كؤمه‌لی پیاوانی تر ره‌نگه ‌گالته ‌پئ كراوه‌كان باشتربن له‌گالته ‌پئ كه‌ره‌كان هه‌روه‌ها كؤمه‌لی له‌ئافرتانی ئيوه ‌گالته ‌نه‌كات به‌كؤمه‌لئ ئافره‌تانی تر ره‌نگه ‌گالته ‌پئ كراوه‌كان چاكتر بن له‌گالته ‌پئ كه‌ره‌كان وه‌عه‌یب و عار له‌یه‌كتر مه‌گرن و ناو ناتؤره‌ی ناشرین له‌یه‌ك مه‌نين،ناوبردنی خه‌لك به‌به‌دكار فاسق دوای برواداربوون زؤر پیس و ناشیاوه ‌هه‌ركه‌سئ ته‌وبه‌نه‌كات و نه‌گه‌ريته‌وه ‌ئه‌وه ‌خؤیان سته‌مكارن * ئه‌ی كه‌سانئ كه‌برواتان هيناوه ‌دووركه‌ونه‌وه ‌له‌گه‌ليك له‌گومانه‌كان بيگومان هه‌ندئ له‌گومانه‌كان تاوانه‌وه‌سیخوری جاسوسی مه‌كه‌ن له‌كاری نهينی یه‌كتردا وه ‌غه‌یبه‌تی یه‌كتر مه‌كه‌ن ئایه‌ كه‌سئ له‌ئيوه ‌پئ ی خؤشه ‌گؤشتی برای مردوی خؤی بخوا جا ئه‌وه‌تان پئ ناخؤشه ‌ده‌له‌خوا بترسن بيگومان خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌وه‌رگر و میهره‌بانه
١٠- دروست نی یه ‌له‌سئ رؤژ زیاتر پيكه‌وه ‌قسه ‌نه‌كه‌ن واته ‌تاسئ رؤژ بؤیان هه‌یه ‌پيكه‌وه ‌قسه ‌نه‌كه‌ن وه ‌له‌وه ‌زیاتر حه‌رامه‌و دروست نی یه ‌هه‌روه‌ك پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت لا يحَلُّ لِمُسلِمٍ أنْ يَهجُرَ أخاهُ فوقَ ثلاثٍ يَلتقيانِ فَيَعرضُ هذا ويَعرضُ هذا و خيرهما الذي يبدأ بالسلامِ ،متفق علیه، واته‌ دروست نی یه‌ بؤ هیچ موسلمانيك كه‌ براكه‌ی نه‌دوينئ و قسه‌ی له‌گه‌لدا نه‌كات له‌سئ رؤژ زیاتر كه‌به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ئه‌ویان پشت هه‌لده‌كات و ئه‌ویان پشت هه‌لده‌كات وه‌باشترینیان ئه‌وه‌یه ‌كه ‌یه‌كه‌م جار سلاوده‌كات و قسه‌ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمويت مَنْ هَجَرَ أخاهُ سَنةً فهوَ يَسفِكُ دَمَهُ، رواه البخاري، واته‌ هه‌ركه‌سئ قسه ‌له‌گه‌ل براكه‌ی دا نه‌كات و نه‌یدوينئ بؤماوه‌ی ساليك وه‌ك ئه‌وه ‌وايه‌كه‌خوينی رشتبيت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمويت لا يحَلُّ لِمُسلِمٍ أنْ يَهجُرَ أخاهُ فوقَ ثلاثٍ فَمَنْ هَجَرَ فوقَ ثلاثٍ فماتَ دَخلَ النار، رواه أبو داود والحديث في صحيح الجامع،واته‌ دروست نی یه‌ بؤ هیچ موسلمانيك كه‌قسه‌نه‌كات و داببريت له‌براكه‌ی له‌سئ رؤژ زیاتر ئه‌گه‌ر له‌سئ رؤژ زیاتر قسه‌ی له‌گه‌ل نه‌كات و داببريت و مرد ده‌چيته ‌ئاگره‌وه‌، جا ئه‌م هه‌موو هه‌ره‌شه‌یه‌ش بؤ زیاتر پته‌و كردن و به‌هيزكردنی برایه‌تی یه‌ له‌نيو موسلماناندا
١١- ئه‌گه‌ر ئه‌و برا موسلمانه‌ی له‌خؤی گه‌وره‌تر بوو ئه‌وه‌ پيویسته ‌ريزی لئ بگريت و ئه‌گه‌ر له‌خؤی بچوك تر بوو ئه‌وه‌پيویسته ‌به‌زه‌یی پیابيته‌وه ‌هه‌روه‌ك پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت ليسَ مِنّا مَنْ لمْ يَرحمْ صَغيرنا ويُوقِر كبيرنا، رواه أبو داود، واته‌ له‌ئيمه‌ نی یه ‌هه‌ركه‌س ره‌حم به‌بچوكمان نه‌كات و ريز له‌گه‌وره‌مان نه‌گريت
١٢- پيویسته ‌له‌سه‌ر موسلمان یارمه‌تی براكه‌ی بدات چ یارمه‌تی دانی مادی چ جئ به‌جئ كردنی كاريكی پيویست بؤی،،،هتد به‌تایبه‌تی له‌كاتی لئ قه‌وماندا خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمويت وتعاونوا على البِرّ والتقوى ..المائدة٢، واته‌ یارمه‌تی وكؤمه‌كی یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌كردن وته‌قوا،، وه‌كاتئ كه‌په‌نای بؤ برد په‌نای بدات وه‌ كاتئ داوای شتيكی كرد به‌پئ ی توانا بیدات پئ ی پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت مَنْ استعاذَكُم باللهِ فَأعيذوهُ ، ومنْ سألَكُم بالله فأعطوه ، ومنْ دعاكمْ فأجيبوهُ ومنْ صَنَعَ إليكم معروفاً فكافِئُوهُ، رواه أبو داود والنسائي والحاكم وهو حديث حسن، واته‌ هه‌ركه‌سئ په‌نای بؤ هينان په‌نای بده‌ن،و هه‌ركه‌سئ داوای لئ كردن پئ ی بده‌ن،وه ‌هه‌ركه‌سئ ده‌عوه‌تی كردن وه‌لامی بده‌نه‌وه‌،وه ‌هه‌ركه‌سئ چاكه‌یه‌كی بؤ كردن ئيوه‌ش چاكه‌كه‌ی بده‌نه‌وه
١٣- نابيت كه‌توره‌ی كرد جنيوی پئ بدات،وه‌ ده‌بيت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌جنيودان به‌موسلمان به‌هیچ شيوه‌یه‌ك دروست نییه ‌چونكه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت سِبابُ المُسلمِ فُسوقٌ وقتالُهُ كُفرٌ، متفق عليه،واته‌ جنيو دان به‌موسلمان به‌دكاری وفاسقی یه‌و كوشتنیشی كوفره
١٤- هه‌روه‌ها دروست نی یه‌ موسلمان گالته‌و گه‌مه‌یه‌كی زؤر له‌گه‌ل براكه‌یدا بكات چونكه ‌پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت لا تُمارِ أخاكَ ولا تمازِحهُ ، واته‌ ده‌مه‌قالئ و گالته ‌و گه‌مه ‌و ده‌ست بازی له‌گه‌ل براكه‌تدا مه‌كه
١٥- پيویسته‌ موسلمان كاتئ كه‌برایه‌كی موسلمانی مرد شوين ته‌رمه‌كه‌ی بكه‌ويت چونكه ‌پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت حقُّ المُسلِمِ على المُسلِمِ خمسٌ ... واتباعُ الجنائز ...متفق عليه، واته‌ مافی موسلمان له‌سه‌ر موسلمان پينجه‌ شوين كه‌وتنی ته‌رم،،،وه ‌هه‌ر كه‌سيكیش ئاماده‌ی ته‌رميكی موسلمان بيت تاوه‌كو نويژی له‌سه‌ر ده‌كريت و ده‌نيژريت ئه‌وه ‌پاداشتی دوو قیراگ واته‌ دوو كيوی گه‌وره‌ی بؤ هه‌یه ‌وه‌ك له‌فه‌رموده‌كاندا هاتووه وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
www.dlzar.tk

Snack's 1967