٦- ئهبو موسا خواى لئ رِازی بيت وتى وتم یا رسول الله اى المسلمین افضل ؟ قال من سلم المسلمون من لسانه و یده ، متفق علیه ،واته ئهى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم كام له مسولمانان چاكترینن وتى ئهوانهى كه مسولمانان لهدهست و زمانیان بێوهین . ليرهدا پاراستنى زمان بهرامبهر به مسولمانان وهك سیفهتيكى بهرزى مسولمانيتى هاتؤته ئهژماردن
٧- پيویسته مسولمان خؤى لهو قسهو باسانه بهدور بگريت كه پهیوهندى بهوهوه نیهو پيویستى پئ ى نیه ، ههروهها خؤى بپاريزيت لهچپهچپ ، بهلكو زؤر جار ئهم رهفتارانه دهبيته مایهى نیگهرانى و دلئيشانى كهسانى بهرامبهر . خواى گهوره له قورئانى پیرؤزدا فهرمویهتى لا خیر فی كثیر من نجواهم الا من امر بصدقه او معروف او اصلاح بین الناس ، النساء١١٤ ، واتا هیچ چاكهیهك نیه له زؤربهى چپهو سرته كردنهكانیاندا ، مهگهر یهكيك فهرمان بكات بهمال بهخشین یان چاكه یان چاكردنى نيوان خهلكى . ههروهك پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم فهرمویهتى من حسن اسلام المرء تركه مالا یعنیه، اخرجه الترمذی ، بهواتاى لهجوانى و چاكى مسولمانيتى كهسيك ئهوهیه كه خؤى بهدور بگريت لهوانهى كه پهیوهندى بهوهوه نیه
٨- ههنديك له دانایان وتویانه گهر پیاو له كؤرِيكدا بوو حهزى له قسهكردن بوو بابئ دهنگ بيت ، گهر بئ دهنگ بوو حهزى له بئ دهنگى كرد با قسه بكات ، نهبادا قسهكردنهكهى یان بئ دهنگیهكهى له خؤبهگهوره زانینهوه هاتبيت
دووهم ئادابى حیوار و گفتوگؤ كردن
١- دلسؤزى پيویسته لهكاتى حیوارو گفتؤكردندا دلسؤزى تهواو به خهرج بدهین و مهبهستمان رهزامهندى خواو گهیشتن بهراستیهكان بيت ، خؤمان بهدور بگرین لهخؤدهرخستن و ههر ئاكاريكى نهشیاوو ناپهسهند ، یان مهبهستمان خؤسهپاندن و خؤناساندنيك بيت كه لوتبهرزى و خؤبهگهوره زانینى لئ بخوينريتهوه . ئهمهو دلسؤزى و نیهت پاكى مهرجى یهكهمى وهرگیرانى ههر كارو كردهوهو عیبادهتيكى مسولمانه لهلایهن خواى گهورهوه، ههروهك له قورئاندا فهرمویهتى وما امروا الا لیعبدوا الله مخلصین له الدین ،البینة٥ ، بهواتاى فهرمانیان پينهدرابوو مهگهر بهوهى پهرستشى خوا بكهن ، بهدلسؤزى ملكهچى بؤ بكهن . له بهلگهى دلسؤزى و نیهت پاكى بؤ خوا ئهوهیه مرؤف خؤشحال بيت لهكاتى گفتوگؤكردندا گهر راستى لهسهر زمانى بهرامبهرهكهیهوه دهركهوت. ههروهك ئیمامى شافعى رهحمهتى خواى لئ بيت فهرمویهتى ما ناضرت احدا الا تمنیت لو ان الله ظهر الحق على لسانه ، بهواتاى مشتومرِو و گفتوگؤم لهگهل ههركهسيكدا كردبيت ئهوا ئاواتهخواز بووم خواى گهوره راستیهكان لهسهر زمانى ئهوهوه دهربخات
٢- پابهند بوون بهكات پيویسته لهكاتى گفتوگؤكردندا ئهو راستیه لهميشكدا بچهسپيت، كه سنور بؤ قسهكانمان دابنيین و دريژهى نهدهینىَ و، بهرامبهر وهرِس و ماندوو نهكهین و، چهنديك بوار به خؤمان دهدهین بؤ قسهكردن، ئهوهندهش كات بدهینه كهسى بهرامبهرمان تا قسه بكات، لهههمان كاتیشدا بهچاكى و جوانى گويى لئ بگرین و قسهى پىَ نهبرِین تا بهتهواى له وتهكانى دهبيتهوه. ئهمهو پيویسته رهچاوى كات بكهین و پيوهى پابهند بین
٣- گويگرى باش ههرچؤن دهخوازیت بهرامبهر گويبیستى وتهكانت بيت و قسهت پئ نهبرِيت ، پيویسته تؤش گويگريكى باش بیت و رهچاوى ههست و نهستى بهرامبهر بكهیت ، سیفاتى گويبیستى باش له رهوشت بهرزیدایهو ناكريت بههیچ بیانویهك فهرامؤش بكريت . ئهمهو گفتوگؤكهرى سهركهوتوو ئهو كهسهیه هونهرى گويگرتن بهچاكى بزانيت و بهباشى رهچاوى بكات ، ههروهك چؤن قسهكردن هونهر و چيژو ئادابى خؤى ههیه گويگرتنیش بهههمان شيوه ئاداب و هونهرى خؤى ههیه
٤- پابهند بوون به وتهو ئاكارى جوان و دوركهوتنهوه له گرژى و توندو تیژى پيویسته لهكاتى گفتؤكردندا پابهندبین به بهوتهو گفتؤگؤى جوانهوه ، ههروهك خواى گهوره له چهندین دهقى قورئاندا ئاماژهى پيداوه وقل لعبادی یقولوا التی هی احسن ، الاسراء٥٣ بهواتاى بلىَ بهبهندهكانم قسهیهك بكهن باشترینى قسهبيت . ههروهها فهرمویهتى وقولوا للناس حسنا البقرة٨٣ بهواتاى قسهى جوان بكهن لهگهل خهلكیدا بكهن، وجادلهم بالتی هی احسن النحل١٢٥ . بهواتاى بهچاكترین شيوه لهگهلیان بدوىَ . كهسى ژیر و دنیادیدهو حهقخواز پيویسته خؤى بهدور بگريت له شيوازى تانهو تهشهرهو سوكایهتى پيكردن و دژایهتى و تورِهكردن و مامهلهى زبر و توند و ههر ههلويست و جموجؤليكى نهشیاو. له گفتوگؤكردندا كاركردنه سهر بهرامبهرو دل رِاكيشانى له پيشتر و گرنگتره له بهدهستهينانى دهسكهوتهكان، پيویسته بزانريت زمانى زبرو دهنگى بهرز و خؤ گیفكردنهوه تهنها رق و كینهو دژایهتى لئ فهراههم ديت و له ئامانجهكان دورمان دهخاتهوهو كاردانهوهى خراپیش لاى بهرامبهر دروست دهكات
٥- ريزگرتنى بهرامبهر پيویسته له كؤرِى گفتوگؤ و حیواردا، جهخت بكريتهوه لهسهر ريزگرتنى هاوبهش لهنيوان ههموو لایهنهكانداو، ههریهك مافى خؤى پىَ بدريت و، دان به ئاست و پلهو پایهیدا بنريت و، به دهستهواژهى شایستهو نازناوى گونجاو و شيوازى شیرین لهگهلیدا بدويت. ئهم ئاكارانهش بهرهو وهرگرتنى حهق و دوركهوتنهوه له ههواو ئارهزوو و زالبوون بهسهر دهروندا دهمانبات، بهلام به كهم زانینى بهرامبهر و پهراويزكردنى، بهرهو ئاقارى خراپ دهمانبات و ناگهین به ئامانجهكان و گفتوگؤكان بهرهو لارٍآ دهرِوات و سهركهوتن بهدهست ناهينيت. ههموو لایهنهكان پيویسته تواناكانیان چرِكهنهوه لهسهر ئهو كيشهو بابهتهى كه لهسهرى دهدوين و، ههموولا ههول بدهن بگهن به ئهنجاميكى باش و خوازراو، دوركهونهوه لهگیانى لوتبهرزى و خؤ بهگهوره زانین و خؤدهرخستن و برینداركردنى بهرامبهر. ئامانج و بهرههمى حیوار گهیشتنه به راستیهكان، ههركهس مهبهست و خواست و داواكانى حهق بيت، به نزیكترین و جوانترین ريگا پئ ى دهگات، ريگاى رون و ئاشكراش ريگاى حیوار و گفتوگؤكانه، ئهو ريگایهى پيغهمبهرانى خوا سهلامى خوایان لئ بيت، لهنيویاندا پيغهمبهرى ئیسلام محمد صلی الله علیه وسلم سهرمهشق و پيشهواى حیوار و گفتوگؤ بووه به مهبهستى گهیاندنى پهیام و بانگهوازى خوا به مرؤفایهتى، ئهمهو خواى گهوره له قورئانى پیرؤزدا فهرمویهتى ادع الی سبیل ربك بالحكمة و الموعظة الحسنة و جادلهم بالتی هی احسن ان ربك هو اعلم بمن ضل سبیله وهو اعلم بالمهتدین ، النحل١٢٥ بهواتاى خهلكى بانگ بكه بؤ ريگهى پهروهردگارت بهليزانى و داناى و ئامؤژگارى چاك و شیرین وه لهگهلیان بدوىَ موجادهله بكه بيگومان پهروهردگارت چاك دهزانيت بهوانهى گومرِابوون و لایان دا له ريگاكهى ، ههر خؤشى زانایه بهوانهى لهسهر ريگاى راستن
٦- ئارامى و نهرم و نیانى پيویسته كهسى گفتوگؤكهر نهرم و نیان و بهئارام و خؤگربيت و بؤ بچوكترین شت تورِه نهبيت . چونكه تورِهبوون و زبرى زیان به رهوشى گفتؤگؤ دههينىَ و لهمهبهست و ئامانجهكان دورمان دهخاتهوهوه . خواى گهوره له قورئانى پیرؤزدا فهرمویهتى خذ العفو وامر باالعرف واعرض عن الجاهلین ، الاعراف١٩٩ بهواتاى ، دهست بگره بهليبوردهییهوه چاوپؤشى بكه فهرمانیش بده به چاكهو چاكهكردن روو وهرگيرِه لهنهفامان و نهزانان و وازیان لئ بين www.dlzar.tk