Ring ring
ئادابى هه لسوكه وتى موسلمانان له گه ل ناموسلماندا
دلزار
ئادابى هه لسوكه وتى موسلمانان له گه ل ناموسلماندا
ئایینى پیرؤزى ئیسلام مافى كه‌سانى نامسولمانى له‌ كؤمه‌لگاى ئیسلامیدا پاراستوه‌ ، به‌شيوازيك ئه‌من و ئاسایشى بؤ فه‌راهه‌م كردوون و ريز و حورمه‌تى بؤ داناون، چونكه‌ ئیسلام مایه‌ى سؤزو به‌زه‌ییه‌ بؤ سه‌رجه‌م مرؤفایه‌تى و پيغه‌مبه‌رى ئیسلامیش مایه‌ى ره‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه‌ به‌گشتى به‌ مسولمان و خاوه‌ن كتيبه‌كان و بئ باوه‌رِان وسه‌رجه‌م زینده‌وه‌ران وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ، الأنبياء١٠٧ ليره‌دا به‌كورتى ئاماژه‌ به‌ كؤمه‌ليك له‌و ماف و مامه‌لانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پيویسته‌ به‌رامبه‌ر كه‌سانيك كه‌ مسولمان نین ره‌چاو بكرين یه‌كه‌م،به‌زؤره‌ ملئ نه‌كرين به‌ مسولمان،،، خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرؤزدا فه‌رمویه‌تى لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ، البقرة‌٢٥٦، واته‌ فشار و زؤر به‌كارمه‌هينن بؤ ئه‌وه‌ى كه‌سيك بيته‌ نيو بازنه‌ى ئیسلامه‌وه‌، ئایینى ئیسلام ئایینيكى روون و ئاشكرا و خاوه‌ن به‌لگه‌یه‌، پيویستى به‌وه‌ نیه‌ به‌زؤر كه‌سيك بيته‌ نيو بازنه‌یه‌وه‌. به‌لكو هه‌ركه‌س خواى گه‌وره‌ رينوينى كرد بينيو بازنه‌ى ئیسلام و سینگ و دلى كرده‌وه‌و به‌رچاوى روون بوه‌وه‌و، به‌به‌رچاورِوونى هاته‌ ناو بازنه‌ى ئیسلامه‌وه‌، ئه‌وه‌ش كه‌ خوا دل و ده‌روونى كويركرد و مؤرى به‌سه‌ر گوئ و چاوو دلیداهانى، به‌زؤر هاتنه‌ ناو ئایینى ئیسلام هیچ سودى پئ ناگه‌یه‌نيت.به‌لام ئاینى ئیسلامیان بؤ رون ده‌كريته‌وه‌و ئازادن له‌وه‌ى مسولمان بن یان نا دووه‌م،چاكه‌كردن له‌گه‌لیاندا،،، پيویسته‌ مسولمانان به‌چاكى و دروستى مامه‌له‌ له‌گه‌ل غه‌یرى خؤیاندا بكه‌ن، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرؤزدا فه‌رموویه‌تى لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ، الممتحنة٨ ،واته‌ خوا ريتان لئ ناگرئ له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى كه‌ جه‌نگیان له‌گه‌ل نه‌كردون له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌و، ده‌ریان نه‌كردون له‌ جيگه‌و شوينه‌كانتان، كه‌ چاكه‌یان له‌گه‌م بكه‌ن و دادیان له‌گه‌ل بنوينن، به‌راستى خوا ئه‌وانه‌ى خؤش ده‌وئ كه‌ دادگه‌رن چاكه‌كردن له‌گه‌لیاندا چه‌ندین بوار له‌خؤ ده‌گريت، وه‌ك جئ به‌جئ كردنى سیله‌ى ره‌حم و به‌جيهينانى مافى دراوسئ یه‌تى وهاوكارى و یارمه‌تى دانى له‌كاتى پيویستیدا و،،،هتد ئه‌وانه‌ى كه‌ دیارى كراون چاكه‌یان له‌گه‌لدا بكريت له‌ نامسولمانه‌كان، سه‌ره‌تا بریتین له‌ دایك و باوك و خزم و كه‌سوكار، به‌پيى ریزبه‌ندى نزیكى ابن العربی ده‌ليت كؤده‌نگى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌جئ هينانى سیله‌ى ره‌حم واجبه‌و پچرِاندنیشى حه‌رامه له‌به‌ر گرنگى و جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سیله‌ى ره‌حم، ته‌نانه‌ت به‌جيهينانى له‌گه‌ل بئ باوه‌رِانیشدا كاريكى دروست و خوازراوه‌، ده‌كريت بيلین به‌جئ هينانى سیله‌ى ره‌حم گرنگترین بوارى چاكه‌كردنه‌ له‌گه‌ل كه‌سانى نامسولماندا عن أسماء رضي الله عنها قالت: قدمت علي أمي وهي مشركة ، في عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فاستفتيت رسول الله صلى الله عليه وسلم ، قلت : إن أمي قدمت وهي راغبة ، أفأصل أمي قال نعم ، صلي أمك، رواه البخاری ومسلم، به‌واتاى ئه‌سما خوای لئ رازى بيت وتى له‌ سه‌رده‌مى پيغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم ، دایكم سه‌ردانى كردم، له‌كاتيكدا بئ باوه‌رِ بوو، پرسیارم له‌ پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم كرد، وتم دایكم هاتووه‌ بؤ لام و حه‌ز به‌ دیده‌نیم ده‌كات، ئایا بچم بؤ لاى فه‌رمووى به‌لئ، بچؤ بؤ لاى سئ یه‌م،سته‌م لئ نه‌كردنیان،،، ئایینى پیرؤزى ئیسلام قه‌ده‌غه‌ى كردوه‌ كه‌ له‌ كؤمه‌لگاى ئیسلامیدا زولم و سته‌م له‌ خاوه‌ن كتيبه‌كان بكريت، خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرؤزدا فه‌رمویه‌تى يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآَنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى، المائدة٨ واته‌ با رق و كینه‌تان له‌ ده‌سته‌و كؤمه‌ليك هانتان نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى راست نه‌رِؤن و دادگه‌رنه‌ بن، دادگه‌ربن ئه‌وه‌ نزیكتره‌ له‌ پاريزگاریه‌وه‌ ،، ئایینى پیرؤزى ئیسلام پيویستى كردوه‌ له‌سه‌ر مسولمانان كه‌ خوين و مال و ناموس و په‌رستگایان بپاريزن و له‌ هه‌موو ده‌ستدريژى و زولم و سته‌ميكیش به‌رگرییان لئ بكه‌ن،هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تى إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ، النحل٩٠ به‌واتاى به‌راستى خوا فه‌رمان ده‌دات به‌ دادگه‌رى و به‌ چاكه‌ و به‌به‌خشین به‌ خزم و كه‌سوكار ، وه‌ خوا به‌رگرى ده‌كات له‌ داوين پیسى وخراپه‌و ده‌ستدريژى ،، پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى من قتل معاهدا لم یرح رائحة‌ الجنة، وإن ریحها لیوجد من مسیرة‌ اربعین عاما، رواه البخاری واته‌ هه‌ركه‌سيك خاوه‌ن به‌لينيك بكوژيت، بؤنى به‌هه‌شت ناكات، هه‌رچه‌نده‌ بؤنى به‌هه‌شت ده‌گاته‌ چل ساله‌ رئ ،
هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى من ظلم معاهدا ان انتقصه حقا أو كلفه فوق طاقته، أو أخذ منه شیئاً بغیر طیب نفسٍ منه، فأنا حجیجه یوم القیامة، رواه أبو داود وقال ابن حجر حديث حسن، واته‌ هه‌ر كه‌سيك سته‌م له‌ خاوه‌ن به‌لينيك بكات، یان مافيكى كه‌م كاته‌وه‌ ، یان له‌ سه‌رووى تواناى خؤى داواى لئ بكات، یان شتيكى لئ وه‌رگريت به‌بئ ره‌زامه‌ندى خؤى، ئه‌وا من به‌رگریكارم له‌ دژى له‌ رؤژى دواییدا ئه‌مه‌و پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ سته‌م نه‌كردن گه‌ر سته‌مليكراو بئ باوه‌ریش بيت هه‌روه‌ك فه‌رمویه‌تى اتقوا دعوة المظلوم وان كان كافرا ، فانه لیس دونها حجاب، حسن .رواه احمد ، وحسنه الالبانى رحمه الله، واته‌ خؤتان بپاريزن له‌ نزاو دوعاى سته‌م ليكراو هه‌رچه‌نده‌ بئ باوه‌ریش بيت ، چونكه‌ هیچ په‌رده‌یه‌ك نیه‌ له‌ نيواندا چواره‌م،وه‌فا به‌ واده‌و به‌لينه‌كان،،، ئاینى پیرؤزى ئیسلام پابه‌ند بوون به‌واده‌و به‌لين و په‌یمانانمه‌كانه‌وه‌ به‌ كاريكى پيویست و خوازراو له‌ قه‌له‌م ده‌دات و چه‌ندین ده‌ق له‌ قورئان و فه‌رموده‌ گه‌واهى ئه‌م راستیه‌ن ، خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرؤزدا فه‌رمویه‌تى وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا، الاسراء٣٤ واته‌ وه‌فاداربن به‌رامبه‌ر به‌لين و په‌یمانه‌كانتان ، به‌راستى خاوه‌ن به‌لين و په‌یمان پرسیارلئ كراوه ئه‌مه‌و یه‌كيك له‌ سیفاتى به‌نده‌ برِواداره‌كان پاراستنى ئه‌مانه‌ت و واده‌و به‌لينه‌كانه‌ وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ، المؤمنون٨ هه‌روه‌ها شكاندنى واده‌و به‌لين مایه‌ى تورِه‌یى و خه‌شم و نه‌فره‌تى خودایه‌ هه‌روه‌ك فه‌رمویه‌تى وَالَّذِينَ يَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَئِكَ لَهُمُ اللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ، الرعد٢٥ واته‌ ئه‌وانه‌ى په‌یمانى خوا هه‌لده‌وشيننه‌وه‌ له‌ پاش به‌ستن و گريدانى ، ئه‌وه‌ى خوا فه‌رمانى پئ كردووه‌ ده‌یپچرِن ، هه‌ر بؤ ئه‌وانه‌ نه‌فرین و دورى له‌ به‌زه‌یى خوا ، هه‌روه‌ها بؤ ئه‌وانه‌ سه‌ره‌نجامى خراپ ، پيغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى من كان بینه وبین قوم عهدٍ فلا یشد عقدة‌ ولا یحلها حتى ینقضي أمدها أو ینبذ إلیهم على سواء، اخرجه ابوداود والترمذی، به‌واتاى هه‌ركه‌س له‌گه‌ل كؤمه‌ليكدا په‌یمان و به‌لينى هه‌بوو، ئه‌و گرئ به‌سته‌ نه‌ توند بكا و نه‌ كؤتایى پئ بينيت، تا ماوه‌ى گرئ به‌سته‌كه‌ به‌سه‌ر ده‌چيت ، یان پيكه‌وه‌ كؤتایى پئ دينن ئه‌مه‌و په‌یوه‌ندى نيوان مسولمانان و ئه‌وانى تردا له‌سه‌ر بنه‌ماى ريزگرتنى په‌یماننامه‌و به‌لينه‌كان ديته‌ دى پيویسته‌ مسولمانان له‌لایه‌ن خؤیانه‌وه‌ پابه‌ندبن به‌و گرئ به‌ست و په‌یماننامانه‌ ، مه‌گه‌ر كاتيك ئه‌وان واده‌و به‌لينه‌كان بشكينن پينجه‌م،پاراستنى ژیانیان،،، ئایینى پیرؤزى ئیسلام ژیانى مرؤفایه‌تى پاراستوه‌و هه‌ر جؤره‌ په‌لامار و هه‌رِه‌شه‌یه‌ك بؤ سه‌ر ژیانى مرؤف به‌ یه‌كيك له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان تؤمارده‌كريت، جؤرى مرؤفایه‌تى هه‌موو یه‌ك خيزانه‌و ده‌ستدريژى بؤ سه‌ر هه‌ر كه‌سيك ده‌ستدريژییه‌ بؤ سه‌ر سه‌رجه‌م مرؤفایه‌تى، به‌پئ ى زاراوه‌ى سه‌رده‌م نامسولمانه‌كان هاولاتین له‌سنورى ده‌وله‌تى ئیسلامیداو هه‌ر له‌سه‌ده‌ى یه‌كه‌مه‌وه‌ تا ئه‌مرِؤ مسولمانان كؤده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان ئه‌رك ومافیان وه‌ك مسولمانان وایه‌و مه‌گه‌ر ئه‌و كاروبارانه‌ى تایبه‌تن به‌ ئاین و بیروباوه‌رِه‌وه‌، ئه‌وانیش ئازادن له‌سه‌ر شيوازى دیندارى خؤیان شه‌شه‌م،پاراستنى مال و سامان،،، ئایینى پیرؤزى ئیسلام ده‌ستدريژى كردنه‌ سه‌ر مال و سامانى حه‌رام كردوه‌ ، هه‌ر جؤره‌ ده‌ستدريژیكردنيك له‌ دزى و له‌ناوبردن تاوانيكه‌و سزاى له‌سه‌ر داناوه
www.dlzar.tk