ئهو ژنهی كاتی روح كيشانی فریشتهی گیان كيشان بؤی گریا
ئهو ژنهی كاتی روح كيشانی فریشتهی گیان كيشان بؤی گریا
تهنها بهناوی خوا ، سلاو و سؤزی خواتان لئ بيت ، لهسهردهميكا خوای گهوره فریشتهی گیان كيشانی نارد تا گیانی ئافرهتيك بكيشئ ، كاتئ سهیری كرد بینی ئافرهتيكی تهنهایه و مناليكی شیره خؤرهی لایه و له بیابانيكن و كهسیان نیه ،كهئهم دیمهنهی بینی شیرهخؤرهیهك له باوهشی دایكی دایه و كهسیان نیه و سؤزی بؤ منالكه جولاَ و ئهبئ فهرمانی خواش جئ بهجئ بكات ، ئا لهویا خؤی پئ نهگیرا وفرميسك لهچاوانی هاتهخوار و دهستی كرد بهگریان
روحی دایكهكهی كيشاو رؤیشت،، لا یعصون الله ما امرهم ویفعلون ما یومرون،ئهوهی خوا فهرمانیان پئ ئهكا جئ بهجئ ی ئهكهن و سهرپيچی ناكهن ،، دوای ئهم ههلويستهی فریشتهی گیان كيشان ،بهماوهیهكی زؤر خوای گهوره ناردی بؤكيشانی گیانی پیاويك ، كاتئ كهپیاوهكهی بینی ئهوهی كه ئهبئ روحی بكيشئ ، سهیری كرد زؤر پیر و بهتهمهنه لای ئاسنگهرئ دانیشتوه وداوا له ئاسنگهرهكه دهكات كه قاعیدهیهكی باش بؤ داردهستهكی واته گؤچانی دهستی دروست بكات له ئاسن و بؤماوهیهكی زؤر خؤی بگريت واته ئهوهنده پتهو بيت بهشی چهندین سال بكات ،،، ئا لهم ساتهدا خؤی پئ نهگیرا و دهستی كرد به پيكهنین و سهرسورمان بههؤی ئهو سووربونهی پیاوه پیرهكه بؤ ژیان و هیوا دريژی سهررای ئهم تهمهنه زؤره و پیری و چهمانهوی ، وهتهنها چهند ساتيكی ژیانی ماوه و مالئاوای له دنیا ئهكا ، ئا لهويدا خوای گهوره پئ ی ووت سويند به گهورهیی و بهرزیم ئهوهی تؤی خسته گریان ، ههر ئهوهش تؤ خسته پيكهنین
بهلئ ئهو منالهی كهبؤی گریا له كاتی گیان كيشانی دایكی ، ههر ئهو پیره بوو كهخستیه پيكهنین بؤ سوربونی له ژیان و هیوا دريژی
...خوایه چهنده بهسؤزی ..میهرهبانی ...دادوهری...زانای.. دانای خوایه بمان بوره..سهیركه ئهزیزانم ههر یهك له ئیمه رزق و ِروزی خؤی بؤ نوسراوه چهنده ئهژین كهی ئهمرین ،بهلاَم دلنیا بین رؤژئ دادئ فریشتهی گیان كيشان ئهبيته میوانيكی ناوهخت و نازانین بؤمان ئهگری یان بؤمان پئ ئهكهنئ،،كهی دئ ،،دوور یا نزیك ،،ئهمه تهنها خوا ئهیزانئ،،تهنها ئهو ،،،وه ئهوهی لهسهرمانه ئهوهیه گرنگه چؤن بژین؟ وه بؤ كئ؟؟؟؟
www.dlzar.tk