Dlzar
موسلمان بوونی ئافره‌تيکی هؤله‌ندی
سه‌ره‌تا ره‌مه‌زانی ئه‌مسال ئافره‌تيکی هؤله‌ندی له‌ کاتی قسه‌کردندا له‌ به‌رنامه‌ی یه‌کيک له‌و رادیؤیانه‌ی بؤ موسلمانانی هؤله‌ندایه‌ موسلمان بوونی خؤی راگه‌یاند له‌ به‌رنامه‌ی راسته‌وخؤی رادیؤ نیبۆ داو له‌ یه‌که‌م رؤژی مانگی ره‌مه‌زاندا که‌ ته‌جره‌به‌ی موسلمانانی به‌ره‌چه‌له‌ک هؤله‌ندی باس ده‌کرد له‌ ناکاو ئافره‌تيک به‌ناوی میره‌ندا هۆتن بۆس خؤی به‌ پيشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌ ناساند و ووتی من ليره‌وه‌ موسلمانبوونی خؤم راده‌گه‌یه‌نم به‌رنامه‌که‌ش میره‌ندای ته‌مه‌ن ٢٦ سالی داوه‌ت کرد تا هاوبه‌شی به‌رنامه‌که‌ بکات و بیرورای خؤی له‌ باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ ده‌رببريت چی بیستووه‌ و چی بینیوه‌ هه‌والنيری ئیسلام ئؤن لاین نيت ده‌ليت له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا که‌ میدیاکانی رؤژئاوا وينه‌ی نێگه‌تیڤی ئیسلام بؤ خه‌لکی ده‌گويزيته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ تويژینه‌وه‌ ده‌که‌ن و له‌ ئیسلام ده‌گه‌ن له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی رابوردوودا ریژه‌یان به‌ره‌و زؤر بوونه‌ چؤن ئیسلامم ناسی؟ میره‌ندا له‌ناو بنه‌ماله‌یه‌کی مه‌سیحی کاسۆلیکدا گه‌وره‌ بووه‌ و ده‌ليت من هه‌موو کات گويم له‌و به‌رنامانه‌ ده‌گرت که‌ میدیاکان له‌ دژی ئیسلام براویان ده‌کرده‌وه‌ هه‌ر که‌چه‌ند پرسیاريک له‌ لام گه‌لاره‌ ده‌بوو یه‌کسه‌ر رووم ده‌کرده‌ تويژینه‌وه‌ و ده‌ستم به‌ خويندنه‌وه‌ ده‌کرد له‌ کتيبه‌ ئیسلامی و نا ئیسلامی‌یه‌کاندا میره‌ندا ووتی هاوه‌لیه‌تی و په‌یوه‌ندی باشم له‌گه‌ل چه‌ند موسلمانيکدا ريی تويژینه‌وه‌ی بؤ ئاسان کردم و یارمه‌تیاندام بؤ گه‌یشتن به‌راسته‌قینه‌ ماوه‌یه‌که‌ بؤ تويژینه‌وه‌و به‌ده‌ست هينانی وه‌لامی کؤمه‌ليک پرسیار له‌ مزگه‌وته‌که‌ی دراوسيی مالمان نزیک بوومه‌ته‌وه‌ هه‌لبژاردن مافی خؤمه‌ میره‌ندا ووتی ئه‌وه‌ی زیاتر به‌ره‌و ئیسلام رایکيشاوه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ زانیوویه‌تی ئیسلام دواین ئایینه‌ و هه‌لبژاردنی ئایین مافی هه‌موو که‌سيکه‌ و ئيستاش که‌ من ئایینی ئیسلامم هه‌لبژاردووه مومکین نی‌یه‌ که‌سيک له‌ مافی هه‌لبژاردن مه‌حرومم بکات له‌ باره‌ی هه‌لس و که‌وتی دایک و باوکی‌یه‌وه‌ له‌گه‌لیا ووتی ده‌رگایان له‌به‌رده‌مما داخست و ره‌فزیان کرد که‌ من قبول بکه‌ن یا ره‌فیقيکی موسلمانم قبول بکه‌ن هؤیه‌که‌شی ده‌گه‌ريته‌وه‌ بؤ ترسیان له‌ شتيکی نادیار و نایانه‌ويت بیناسن ئه‌مه‌ یه‌که‌م حاله‌ت نه‌بوو له‌ لایه‌ن خؤیه‌وه‌ ئه‌و ئیمام رامی شوکورمانه‌ی میره‌ندا موسلمان بوونی خؤی لا راگه‌یاند بوو له‌ رؤژی یه‌ک شه‌ممه‌ ٩-١٠-٢٠٠٥ به‌ ئیسلام ئؤن لاین نيتی ووت ئه‌مه‌ یه‌که‌م حاله‌ت نه‌بووه‌ و دواین حاله‌تیش نابيت هه‌روه‌ها ووتی زؤر حاله‌تی له‌م جؤره‌ روویداوه‌ که‌ خه‌لکانيک دين و دلنیایی خؤیان له‌ ئیسلامدا ده‌بیننه‌وه‌ و ئيمه‌ش ئه‌وه‌مان له‌سه‌ره‌ ده‌ست بده‌ینه‌ ده‌ستیان و به‌پيی توانا یارمه‌تییان بده‌ین بؤ شاره‌زابوونی زیاتر هه‌روه‌ها ووتی مانگانه‌ به‌لای که‌مه‌وه‌ یه‌ک هؤله‌ندی له‌م مزگه‌وته‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی مندا موسلمان بوونی خؤی ئاشکرا ده‌کات ئه‌وانه‌ی که‌ موسلمان ده‌بن له‌ چین و تويژیکی دیاری کراو نین به‌لکو له‌ هه‌موو چین و تويژيکیان تيدایه‌ قوتابی مامؤستا، پزیشک، پیاو، ئافره‌ت ... هتد شوکورمان داوای له‌ موسلمانه‌ نويیه‌کان ئه‌وه‌ بوو له‌ خيزان و بنه‌ماله‌کانیان دانه‌برين هه‌رچه‌نده‌ له‌و ريیه‌شدا ئاسته‌نگی زؤریان بيته‌رئ و ووتی من ده‌زانم ئه‌وانه‌ی موسلمان ده‌بن فشاريکی زؤریان ده‌که‌ويته‌ سه‌ر ناخؤش ترینیشیان فشاری مه‌عنه‌وی‌یه‌ به‌لام پيویسته‌ دان به‌خؤیاندا بگرن ناره‌حه‌تی‌یه‌کان له‌باره‌ی ئه‌و ناره‌حه‌تی‌یانه‌وه‌ ره‌فیق ئه‌حمه‌د فه‌ریس به‌ ئیسلام ئؤن لاینی ووت ئيمه‌ له‌ شه‌سته‌کاندا شه‌ره‌فی موسلمان بوونمان به‌ده‌ست هينا ئه‌و کاته‌ وه‌ک ئيستا ناره‌حه‌تی نه‌بوو باش له‌یادمه‌ کاتئ که‌ من موسلمان بووم له‌ بنه‌ماله‌که‌مه‌وه‌ هیچ ناره‌حه‌تی‌یه‌کم تووش نه‌بوو بگره‌ دایک و باوکیشم کاتئ دییان له‌و کاته‌وه‌ من موسلمان بووم ئیسلام چ کاریگه‌ری‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر چاکبوونی ره‌وشت و موعامه‌له‌ی مندا هه‌بووه‌ ئاماده‌گی موسلمان بوونیان هه‌بوو ره‌فیق پاش موسلمان بوونه‌که‌ی که‌ وه‌ک مامؤستایه‌ک و واعیزيکی ئایینی کار ده‌کات ووتی کات گؤراوه‌ وينه‌ی ئيستای ئیسلام به‌هؤی میدیاکانه‌وه‌ گؤراوه‌ هه‌روه‌ها ووتی هه‌لسوکه‌وتی هؤله‌ندی‌یه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی موسلمان ده‌بيت له‌ یه‌کيکه‌وه‌ بؤ یه‌کيکی تر جیاوازه‌ ئه‌وانه‌ی موسلمان ده‌بن هه‌نديکیان گؤرانکاری‌یه‌کی گه‌وره‌یان تیا دروست ده‌بيت و سه‌رنجی خه‌لكی راده‌کيشن هه‌نديکی تر به‌شيوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌گؤرين له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ ورووژان و کاردانه‌وه‌یه‌کیان لئ نابيته‌وه‌ په‌یامنيری ئیسلام ئؤن لاین نيت ئاماژه‌ بؤ ئه‌وه‌ ده‌کات دیاری کردنی ژماره‌ی ئه‌و موسلمانانه‌ی به‌ره‌چه‌له‌ک هؤله‌ندین کاريکی ئاسان نی‌یه‌ چونکه‌ یاسای هؤله‌ندی ری به‌وه‌ نادات سه‌ر ژميری له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینییه‌وه‌ بکريت ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ موسلمانه‌ چالاکه‌کان ژماره‌ی هؤله‌ندی‌یه‌کان به‌ ١٢ هه‌زار ده‌خه‌ملينن و به‌شی زؤریان ئافره‌تن ژماره‌ی خه‌لکی هؤله‌ندا به‌ ١٦ مليؤن ده‌خه‌ملينرئ ملیؤن و نیويک موسلمانیان تيدایه‌ که‌ له‌ سه‌دا هه‌شتای ئه‌و موسلمانانه‌ به‌ ره‌چه‌له‌ک تورک و مه‌غریبین له‌ سه‌دا بیسته‌که‌ی تریش له‌ نه‌ته‌وه‌ و تایه‌فه‌کانی ترن
www.dlzar.tk

XtGem Forum catalog