ئامانجی گهوره بؤ ژیان دابنئ
ئامانجی گهوره بؤ ژیان دابنئ گهنجی بهریز خوای گهوره لهرؤژی دوایدا له سات بهساتی تهمهنت دهپرسيتهو سهرنجی خؤت بده بزانه لهدنیادا خهریکی چیت پرسیار بکه لهخؤت بزانه ئهمانجی تؤ چیه لهژیاندا بزانه هیواو ئاواتهکانت چین،،خوشک و برای بهريز لهراستیدا خهلکانيکی زؤر ههن بهتایبهتی گهنجهکان که نازانن لهم ژیانی دنیایهدا چیان دهويت زمانی حالیان دهلين ئيمه لهم ژیانهدا دهخؤین و دهخؤینهوه کاردهکهین و ژیانی هاوسهری پيک دههينین ژیانیش لهگهل ئهم شتانهدا ريگا دهبريت.. ئایه ئهوه راسته که ههروا بهبئ ئامانچ لهژیاندا رؤژهکانی تهمهنت بدهیت بهدهست مهرگهوه یاخود دهبيت لهژیاندا ئامانچ و هیوایهکی رونت ههبيت ئهی گهنجی بهریز لهسهنگ و ريزی خؤت کهم مهکهرهوه به دهستی خؤت چونکه تؤ لای پهروهردگارت به نرخیت بیر بکهرهوه بزانه ئامانچهکانی ژیانت چین بزانه حیکمهتی بونت چیه لهم دنیا یهدا ، خوشکان و برایان زؤر پيویسته بزانن بهرزترین سهرمایای ژیانتان گهنچيکهتانه چوانترین قؤناغی ژیانتانه لهبهر ئهوه سهیر نهبيت بهلاتهوه که ئیسلام گرنگی دهدات به گهنجاکان ههروهک پيغهمبهر سهلامی خوای لئ بيت دهفهرمويت دو پيی هیچ بهندهیهک لهرؤژی دوایدا ناترازيت ههتا ئهوکاتهی پرسیاری چوار شتی لئ دهکريت تهمهنی کهلهچیدا بهکار بردوه وهمالهکهی لهکوئ پهیدا کردوه لهچیدا خهرچی کردوه وهزانیاریهکهی کهچی پيکردوه ، بیر لهخؤت بکهرهوه دوای ئهوهی پرسیاری گشت بوارهکانی ژیانت دهکريت پاشان تایبهتی پرسیاری قؤناغی گهنجیت لئ دهکريت چونکه گرنگ ترین قؤناغی ژیانه خوای گهوره لهبهر خاتری ٦ یاخوت ٧ گهنج یاساکانی بونهوهری گؤری سهرنج بده
بهلئ خوای گهوره باسی هاوهلانی ئهشکهوت دهکات دهفهرمويت إنهم فتیة آمنوا وزدناهم هدی وربطنا علی قلوبهم سورة کهف ١٣-١٤ واته بهراستی ئهوانه لاوانيک بون باوهری دامهزراویان هينا بوو بهپهروهردگاریان ئيمهش زیاتر له نوری ئیمان و هیدایهت بههرهوهرمان کردون وه دلهکانیانمان دامهزراو کرد،،، خوشک و برایان سهیر کهن خوای پهروهردگار یاساکانی بونهوهر بؤ ئهمان دهگؤریت وتری الشمس إذا طلعت تزاور عن کهفهم ذات الیمین وإذا غربت تقر ضهم ذات الشمال وهم فی فجوة منه سورةکهف ١٧
واته خوای مهزن ئهوانی لهخؤر پاراست بهوهی ئهشکهوتيکی بؤ دیاری کردن که ئهگهر خؤر ههلهات بهلای راستی ئهشکهوتهکهدا لابدات و لهکاتی ئاوا بونیشدا بهلای چهپدا لابدات بهمهش تینو گهرمای خؤرهکه ليان نادات لاشهیان لهتيک چون دهپاريزيت بهتایبهتیش ئهم بهندانهی خوا کهماوهیهکی زؤر لهو ئهشکهوتهدا مانهوه،ئهمهش یهکيکه لهنیشانهکانی خودا کهبهلگهی دهسالات و توانای ئهو زاته بهرزه ههروهک چؤن حهزرهتی ئیبراهیم که نمونهی گهنجيکه خوای گهوره یاسای بونهوهری بؤ دهگؤریت کاتیک لهتهمهنی ١٦ سالیدایه لهسهر گهیاندنی یهکتا پهرستی ههلدهدريته ناو ئاگرهوه قلنا یانار کونی بردا وسلاما علی إبراهیم سورةالانبیاء٦٩ واته کاتئ ئیبراهیمیان ههلدایه ناو ئاگرهکهوه ئيمه فهرمانمان کرد به ئاگرهکهو پيمان وت ئهی ئاگر سارد بهرهوهو بئ زیان به له ئاست ئیبراهیمدا. ئهی گهنجهکان بؤیه ئهم قسانه دهکهم بؤ ئهوهی دلنیابن که گهنجانيک ههن لای پهروهردگار به نرخ و سهنگینن لهبهر ئهوه تيشوهک گهنجيک لهنرخی خؤت کهم مهکهرهوه زؤر عهیبه لهم دنیایهدا بئ ئامانج بژیت ههمیشه پرسیار بکه بؤ لهم دنیایهدا دهژیم ئایه بؤ ئهوهیه ههر بخؤم و بخؤمهوه ئیتر بمرم ئایه ئهوه ژیرانهیه
سهیرکه پیغهمبهر سهلامی خوای لیبیت دهفهرمويت لاوهکان باوهریان پيهينام پیرهکانيش بهدرؤیان خستمهوه ، من وای دهزانم پيغهمبهرمان دهیهويت پيمان بليت ئهو ئیسلامهی که ههموو سهر زهوی دهگریتهوه یهکهم جار به هیزو بازوی گهنجهکان هاته کایهوه عهلی کوری ئهبی تالیب له شهوی کؤچدا تهمهنی ٢٠ سال بوو له شوينی پيغهمبهردا خهوت پيغهمبهر بهگونجاوی زانی و بؤ ئهم کارهو پيی سپارد خوشک و برایان کؤمهلگاکهمان ههموی بهدهست گهنجی بئ ئهنجامهوه دهنالينن ههموو رؤژیک گازینؤیهکی تازه دهرگاکانی خؤی بؤ پيشوازی کردن له گهنج بی ئامانجهکان دهخاته سهرپشت ئهمه بؤ ئهوه راسته که ههمو خهمی کچیک تهنها ئهوه بيت جوانه یان نا ئایه ئهوه راسته کوریکی گه نج ههموو خهمی ئهوه بيت سهرنجی کچيک رابکيشیت زؤر بهداخهوه ئهی برای بهريز تؤ گهنجيکی موسولمانی ئیسلام ئامانجی ژیان و بوونی بؤ دیاری کردویت سهیرکه خوای گهوره دهفهرمویت وما خلقت الجن و لإنس الا لیعبدون سورةالزاریات ٥٦
واته جنؤکهو مرؤفم بؤ پهرستن نهبیت بؤ هیچیتر دروست نهکردوه، ئهی خوشکو برای موسولمان لهم بونهوهرهدا بژی و با ئامانجت رهزاماندی خوا گیان بيت گهنجهکان وهرن با لهژیانی خؤماندا ئامانجیکی گهوره دابنيین کهناوی رهزا کردنی خوای گهوره بؤت ئهی گهنجی بهريز لهم دنیایهدا جوانترین شت ئهوهیه که ئامانجيکت بؤ ژیانی خؤت ههبيت جوانترین ئامانجيش له بوندا ئهوهیه ئهوه زاته بناسیت کهدروستی کردویت ههر ئهوزاتهی که له دوا جاردا ههر بؤلای دهگهریینهوه ئهی گهنجاکان پارهو سامانيکتان بؤ چیه که لهناخهوه تیک شکاو بن وهرن ئهوه مال و سامانه پهیوهست بکهن به رهزامه ندی خوای گهوره وه ره ئهی گهنجی خؤشهویست با ئامانجتان ئهوهبیت لهگهل خؤسهویستی خوادا بژی ،،با بههه موو ژیری یهکتانهوه وا بهستهی گهورهی خوابن ،،با قاچهکانتان له ريگهی رهگهی راست لا نهدات ،،با نوری راست له ئاسؤتان دهرکهويت ههرگیزاو ههرگیز دو دلی نیشان مهدهن لهو ئامانجهی که ههتانهwww.dlzar.tk