ئهنفلؤنزاى بالنده
ئیعجازى زانستی، ئهنفلؤنزاى بالنده له قورئانى پیرؤزدا ئاشكرا دهكات
بهناوى خواى گهورهو میهرهبان درودو سهلام بؤ سهرگیانى پيشهوامان و هاوهلان و شوين كهوتوانى ،، تويژهريك كه ههستاوه به تويژینهوهى ئهم بابهته دهليت كاتيك دهنگ و باسى ئهنفلؤنزاى بالنده سهرى ههلدا، ئایهتيكم بهرچاوكهوت كه ماوهى دوو ساله لهبهرم كردووه، ههستم كرد پهیوهندى به ئهنفلؤنزاى بالندهوه ههیه، پهلهم نهكرد بؤ بلاوكردنهوهى ئهم باسه، له بهر ئهوهى وتهى قورئانى پیرؤز وهك ههموو وتهیهكى ئاسایى نییه، پيویسته پيش ههموو شتئ تهئكید بكهینهوه و بهبئ بوونى زانیارى هیچ شتيك نهدركينین، بؤیه پرسیارم له زانایهك كردو ئهو ههستهى ههم بوو پيموت بهسهرسورمانيكهوه وتى سبحان الله وه ئامؤژگارى كردم كه بلاوى بكهمهوه، چونكه ئهوهى كه ههستم پيكرد راست دهرچوو ، ئایهتيكى قورئان باس لهوه دهكات كه له كات و زهمانيكدا خهلكى زؤر تامهزرؤى گؤشتى بالنده دهكهن بههؤیهكى نادیار لهوانهیه بههؤى نهخؤشییهكهوه كه بهخواردنى ئهو بالندهیه دروست بيت یان بههؤى لهناوچوون و نهمانى بههؤى نهخؤشییهوه كه بهكؤمهل لهناو ببرين بؤ ئهمهش خواى گهوره لهبهههشتدا پاداشتى موسلمانان گؤشتى بالندهیه كه تامهزرؤى بوون له دونیادا لهپاداشتى ئهو باوهرهى كه ههیانبوو خواى گهوره ئهوهى باس كردووه بؤ گؤشتى بالنده واته ناوى گؤشتى مانگا یان حوشتر هتد نهبردووه. خواى گهوره لهو بهلگانهى كه نیعمهتن بؤ بهندهكانى لهسورهتى الواقعة دهفهرموئ وَفَاكِهَةٍ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ ،٢٠، وَلَحْمِ طَيْرٍ مِّمَّا يَشْتَهُوَن ،٢١، چ شتيك وا له خهلك دهكات كه تامهزرؤى گؤشتى بالنده ببن لهبهههشتدا ئهگهر بههؤى ئهوه نهبيت له دونیادا ليى بئ بهش بوون ئایا ئيمه تهنها بؤ گؤشتى بالنده تامهزرؤ دهبین بؤنموونه تا مهزرؤى میوه نابین له كاتيكدا ناوى میوهش له قورئاندا باس كراوه
جیاوازیهكه ليره دهردهكهويت كاتيك خواى گهوره باس له میوه دهكات لهگهل ئهوهدا باسى له تامهزرؤیى و ئارهزووى خهلكى بؤ میوه ناكات، لهكاتيكدا لهگهل گؤشتى بالنده بهكارى هيناوه، لهگهل ئهوهشدا ئيمه زؤر جار ئارهزووى خواردنى میوه و گؤشت و خواردهمهنى بهتامتر له گؤشتى بالنده دهكهین باشه بؤچى باسى گؤشتى بالنده بهگشتى كراوه ،بؤ نمونه نهوتراوه گؤشتى مریشك یان مراوى یان كؤتر، له ئایهتهكهدا ئهوه دهردهكهويت كه هؤكارى ئارهزووى خهلك بؤ گؤشتى بالنده به ههموو جؤرهكانیهوهیهتى لهبهر لهدهست چوونیان بؤى. واته هؤكارى ئهو ئارهزووه بؤ نهخؤشیهك دهگهريتهوه كه ههموو جؤرهكانى بالنده دهگريتهوه، نهك تهنها جؤريك یان دوو جؤر، ئهوهش به هؤى تواناى بالنده بؤ گهشت كردن و كؤچ كردنى و گواستنهوهى ئهو نهخؤشییهى كه تووشى بووه بؤ ههموو جؤرهكانى ترى له ههموو شوينيكى جیهان دا
ههروهك ئهوهى كه ئيسته روو دهدات. ئهمهش به پيچهوانهى شێتى مانگا كه دهتوانريت سهیتهره بكهى بهسهریدا و گهمارؤى بدريت به هؤى ئهوهى كه تواناى فرین و گواستنهوهى نییه وهك بالندهكان. ئهمرؤ ئيمه ئهوه به چاوى خؤمان دهبینین كه خهلكى ههموو جؤرهكانی بالنده له مریشك و مراوى و كؤتر و چؤلهكه هتد به زیندوویى یان بهبهستوویى فرئ دهدهن، لهگهل ئهوهى كه پيویستیشیان به گؤشتى بالنده ههیه بؤخواردن. لهگهل مندا ئهو ئاماژه قورئانیه دهبینن كه ئيستا روو دهدهات، ئهگهر ئهوه بهردهوام بيت له ولاتهكاندا به له ناوبردنى ئهو بالندانه بيگومان ريگهیهك دهبيت بؤ لهناو چوونیان بهتهواوى، ههروهك چؤن ههندئ له گیانهوهران لهناوچوون. بهو شيوهیه گؤشتى بالنده دهگمهن دهبيت یان ههر نامينيت وادهكات كه تامهزرؤى ببین. له بهههشتدا گؤشتى بالنده دیاری یان پاداشت دهبيت بيجگه له جؤرهكانى ترى گؤشت كه لهبهههشتدا ههیه، بهلام خواى گهوره ئاماژهى بهوه نهكردووه كه تامهزرؤى دهبین. ههروهك دهبینین كه خهلكى وازى لهگؤشتى بالنده هيناوه و بهرهو گؤشتى گیانهوهرانى تر ههنگاو دهنيت، ئهمهش بهراست زانینى وتهى خواى گهورهیه، بهبئ بوونى ئهو مهبهستهى كه گؤشتى بالنده دهبيته ئهوهى كه تامهزرؤى بكهن بهگشتى
پاك و بيگهردى بؤ خواى گهوره بؤ ئهو بهكگهیهى كه له ئایهتى ولحم طير مما يشتهون باسى ليوه دهكات. له كؤتاییدا سوپاسى خواى گهوره دهكهم كه ريگهى بؤ رووناك كردمهوه ههتا گهورهیى قورئانى پیرؤز ببینم و ئهوهى كه تيیدایه لهو موعجیزانهى ئيمه نایزانین و شارهزا نین، لهگهل ئهو موعجیزانهى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم له كاتيكدا كه نهیتوانیوه بخوينيتهوه و بنوسيت درودى خواى لهسهر بيت ،، و اخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمینwww.dlzar.tk