Polly po-cket
ئارامی
دلزار
ئارامی‌ عیباده‌تيكه‌ به‌بئ‌ زه‌حمه‌ت هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بئ‌ قودره‌ت قه‌لاَیه‌كه‌ به‌بئ قه‌لغان سه‌ركه‌وتنيكه‌ به‌بئ‌ چه‌ك ماليك كه‌ هیچ كات ويران نابيت عه‌داله‌ته‌ نه‌خؤشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بئ ئه‌قلیه‌ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گؤريت به‌ تالی‌ شه‌هوه‌ته‌ تالیه‌ك دوایی‌ ده‌گؤريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارامیه‌ خوای‌ گه‌وره‌ خؤی‌ مالی‌ دلی‌ مرؤفی‌ دروستكردوه‌و هه‌رخؤشی‌ به‌یادی‌ خؤی‌ ئارامی‌ پئ‌ ئه‌به‌خشئ به‌بؤ یادی‌ ئه‌و ئارامی‌ بؤ دئ ناگه‌ريته‌وه‌ ئارامی‌ وه‌ك بالنده‌یه‌ك،بالنه‌خشین،رؤح سوك وایه‌ له‌ دليكدا سره‌وت ئه‌گرئ كه‌ئاوازی‌ یادی‌ خوا كه‌ژاوه‌ی‌ جلوه‌ و نه‌شونمای‌ بؤ ألابذكر الله تطمئن القلوب هه‌ركات ئاوازی‌ یادی‌ خوا له‌دلاَن بئ بالنده‌ی‌ ئارامش و هيمنیش كؤچ ده‌كات ئیتر دلیش ده‌بيته‌ هيلانه‌ی‌ گوناه و ماری‌ ئاره‌زوو په‌پكه‌ی‌ تیا ئه‌كات گوناهیش سنگ ئه‌خورينيت و خاوه‌نی‌ شه‌رمه‌نده‌ ده‌كات و پئ ی‌ خؤش نییه‌ خه‌لكی‌ لئ‌ به‌ئاگابن ته‌ریكی‌ نيو كؤمه‌لگه‌ ده‌بيت هه‌روه‌ك ره‌سولی‌ ئازیز ده‌فه‌رمويت الأثم ماحاك فى صدرك وكرهت أن يطلع عليه الناس ئه‌وه‌ی‌ ئارامی‌ له‌ دل ئه‌تارينئ‌ گوناهه‌ ئه‌وه‌ی‌ دينه‌وایی‌ دل ئه‌كا زیكره‌ ئه‌گه‌ر له‌ززه‌تی‌ ته‌ركی‌ له‌ززه‌ت تؤ بزانی‌ ئیتر له‌ززه‌تی‌ نه‌فس به‌له‌ززه‌ت نازانی‌ ئه‌گه‌ر پشوی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خؤراكه‌ ئه‌وا پشوی‌ دل و ده‌رونیش به‌كه‌می‌ گوناهه‌ لوقمانی‌ حه‌كیم چه‌ند جوان رينوينی‌ كوره‌كه‌ی‌ ده‌كات كه‌ ئه‌لئ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رزه‌نشتی‌ نه‌فسی‌ بكات سه‌ركه‌وتوه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كؤتایی‌ كاره‌كانی‌ بروانئ‌ براوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ره‌شه‌ بئ په‌شیمانه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئارامگربئ‌ سه‌ربه‌رزه‌ كؤتایی‌ هه‌ركاريك ئاسوده‌یی‌ و دل ئارامی‌ پيبه‌خشیت ئه‌وه‌ له‌ ته‌قوا و خواناسیه‌وه‌یه‌ هه‌روه‌ك كؤتایی‌ هه‌ر كاريك بيزاری‌ و نائارامیت لئ‌ ده‌ستكه‌وت ئه‌وه‌له‌ سه‌ركه‌شی‌ و شه‌یتانه‌وه‌یه
www.dlzar.tk