دلزار
ئیمان هينان به‌پيغه‌مبه‌ران
پيناسه‌ی ( نه‌بی و ره‌سول (
یه‌كه‌م: نه‌بی له‌زمانی عه‌ره‌بیدا: وه‌رگیراوه‌له‌ ( نبأ ) ، واته‌هه‌وال، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمويت: { عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ * عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلۡعَظِيمِ } واته‌:(ئه‌ی خه‌لکه‌) ده‌رباره‌ی چی له‌یه‌کتر ده‌پرسن؟ده‌رباره‌ی هه‌واله‌گه‌وره‌و گرنگه‌که‌!! (که‌رؤژی قیامه‌ته‌). وه‌وتراوه‌: ( نه‌بی)وه‌رگیراوه‌له‌(النبوة)، واته‌: شوينيكی به‌رز له‌زه‌ویدا. وه‌په‌یوه‌ندی وشه‌ی (نه‌بی) وماناكه‌ی له‌زماندا روونه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ( نه‌بی) یك پله‌ی به‌رزی هه‌یه‌له‌لای خوای گه‌وره‌له‌دونیا و دوارؤژدا.
دووه‌م: نه‌بی له‌شه‌رعدا: ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌وا خوای گه‌وره‌هه‌والی پيده‌دات بؤ ئه‌وه‌ی كار به‌شه‌ریعه‌تی پيش خؤی بكات، وه‌خوای گه‌وره‌ده‌ینيريت بؤ قه‌وميك باوه‌ریان هه‌یه‌به‌شه‌ریعه‌تی پيش خؤیان، بؤ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و بیدعانه‌پوچه‌ل بكاته‌وه‌كه‌وا دایانهناوه‌، وه‌ئه‌و شتانه‌راست كاته‌وه‌كه‌هه‌له‌یان تيیدا كردوه‌...
سئ یه‌م: ره‌سول له‌زمانی عه‌ره‌بیدا:وه‌رگیراوه‌له‌(البعث)ه‌وه‌، واته : ‌نيردراو به‌په‌یاميك، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمويت ده‌رباره‌ی مه‌لیكه‌ی سبأ:{ وَإِنِّى مُرۡسِلَةٌ إِلَيۡہِم بِهَدِيَّةٍ۬ فَنَاظِرَةُۢ بِمَ يَرۡجِعُ ٱلۡمُرۡسَلُونَ}واته: جا به‌راستی من دیارییه‌كی به‌نرخ و گه‌وره‌یان بؤ ده‌نيرم، ئه‌نجا چاوه‌روان ده‌كه‌م كه‌نيردراوه‌كان به‌چی یه‌وه‌ده‌گه‌رينه‌وه‌.
چواره‌م: ره‌سول له‌شه‌رعدا: ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌وا خوای گه‌وره‌وه‌حی شه‌رعی پئ ده‌گه‌يینيت وزه‌وانه‌ی ده‌كات بؤ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپيچی فرمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ده‌كه‌ن، یان ره‌وانه‌ی ده‌كات بؤ قه‌ميك كه‌پيشتر پيغه‌مبه‌ریان بؤ نه‌نيردراوه‌. له‌پاش ئه‌م پيناسه‌یه‌ده‌ليین ئیمان هينان به‌پيغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام )واته‌: ئیمان هنان به‌و كه‌سانه‌ی كه‌خوای په‌روه‌دگار وه‌حی بؤ كردن و كردوونی به‌نيردراوی خؤی بؤ هیدایه‌ت دانی خه‌لكی و ده‌ربازكردنیان له‌تاریكای كوفرو شیرك و گومرایی بؤ رووناكی ئیمان و یه‌كخواپه‌رستی وهیدایه‌ت . ئه‌وانیش ژماره‌یان زؤره‌ یه‌كه‌مینیان (نوح)ه‌(علیه السلام) دواهه‌مینیان (محمد)ه‌(صلی الله علیه وسلم) . وه‌ئیمان هينان به‌وه‌ی كه‌هه‌موویان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌نيردراون و هه‌روه‌ها راستگؤشن له‌وه‌ی بانگی خه‌لكی بي ده‌كه‌ن . وه‌ئیمان بهينین به‌وه‌ی هه‌ر هه‌موویان په‌یامی خوایان به‌ته‌واوه‌تی گه‌یاندووه‌و خیانه‌ت و كه‌م ته‌رخه‌می و لادان زؤر دووره‌ليیان . هه‌روه‌ها ده‌بئ ئیمان بهينین به‌هه‌ر هه‌موو پيغه‌مبه‌ران . نابي باوه‌ر بكه‌ین به‌هه‌نديكیان و باوه‌ر نه‌كه‌ین به‌هه‌نديكی تریان.چونكه‌ باوه‌ز نه‌بوون به‌یه‌ك پيغه‌مبه‌ر كه‌ناوی هاتووه‌ له‌قورئان یان له‌سوننه‌ت كافر بوونه‌به‌رامبه‌ر هه‌موو پيغه‌مبه‌رانی تر وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمويت {إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا (150) أُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا } (النساء/١٥٠ـ١٥١) . واته‌: ئه‌وانه‌ی بئ باوه‌ر بوون به‌خواو پيغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ، ده‌یانه‌ويت جیاوازی بخه‌نه‌نيوان خوداو پيغه‌مبه‌رانی . كاتيك ده‌لين باوه‌ر به‌هه‌نديكیان ده‌كه‌ین و باوه‌ر به‌هه‌نديكی تریان ناكه‌ین به‌راستی ئه‌مانه‌كافری راسته‌قینه‌ن . وه‌ناب7 جیاوازی بخه‌ینه‌ناویان وه‌ده‌بي گوئ رایه‌لیان بكه‌ین و سه‌رپيچیان نه‌كه‌ین وه‌كو خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمويت: { مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا } (النساء/80) . واته‌: هه‌ركه‌سئ گويرایه‌لی پيغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وا گويرایه‌لی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌. هه‌روه‌ها ده‌بئ ئیمانمان هه‌بي به‌وه‌ی كه‌پيغه‌مبه‌ران جاكترینی خه‌لكن له‌رووی خوره‌وشت و كرده‌وه‌و گوفتارو ره‌فتاردا وه‌راستگؤترینینیان . وهه‌ندي تایبه‌ت مه‌ندیان هه‌یه‌ كه ‌هیچ له‌مرؤفه‌كانی تر نی یه‌تی هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ‌پاراستوونیه‌تی (عصمهم ) له‌هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك و درؤو خیانه‌ت و غه‌ش كردن و زولم و سته‌م وه‌شاردنه‌وه‌و كه‌مته‌رخه‌می له راگه‌یاندنی په‌یامی خودا . هه‌روه‌ها له‌كردنی تاوانی بچووك و گه‌وره‌ته‌نها جار جار هه‌له‌ی بچووكیان می رووده‌دات وه‌ك خواردنی ئاده‌م بؤ ئه‌و داره‌ی خودا له‌سه‌ری حه‌رام كردبوو . به‌لام به‌رده‌وام نابن له‌سه‌ری و پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌لی ی . هه‌روه‌ها ده‌بئ ئیمانمان هه‌بي به‌وه‌ی كه‌پيغه‌مبه‌ران بؤ مه‌به‌ستيكی سه‌ره‌كی ره‌وانه‌كراون ، كه‌ئه‌ویش یه‌كخواپه‌رستی و دووركه‌تنه‌وه‌یه‌له‌شرك و كوفرو طاغووتان . وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمويت { وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ } (النحل/٣٦) . واته‌: به‌دلنیایه‌وه‌بؤ هه‌موو میلله‌تيك پيغه‌مبه‌ريكمان ناردووه‌كه‌پيیان رابگه‌یه‌ني كه‌ته‌نها خودا بپه‌رستن و دووربكه‌ونه‌وه‌له‌طاغوتان . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمويت { بَلْ قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ بَلِ افْتَرَاهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌ فَلْيَأْتِنَا بِآَيَةٍ كَمَا أُرْسِلَ الْأَوَّلُونَ } (الأنبياء/5) . واته‌: نه‌مان ناردووه‌له‌پيش تؤ له‌پيغه‌مبه‌ريك ئیلا پيمان راگه‌یاندووه‌و وه‌حیمان بؤ كردووه‌، كه‌وا به‌بئ گومان هیچ خوایه‌ك نی یه‌به‌حه‌ق جگه‌له‌من _ جا بم په‌رستن . هه‌روها ده‌بی ئیمانمان هه‌بی به‌وه‌ی كه‌هه‌موو پيغه‌مبه‌ران وه‌ك ئيمه‌مرؤفبوونه‌له‌خوين و گؤشت بوونه‌، وه‌هه‌موویان پیاو بوونه‌وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمويت { وَمَا جَعَلْنَاهُمْ جَسَدًا لَا يَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَمَا كَانُوا خَالِدِينَ } (الأنبياء/7). واته‌: نه‌مان ناردووه‌پيش تؤ ئه‌ی محمد له‌پيغه‌مبه‌ران ئیلا پیاوانيك بوون وه‌حیمان بؤیان ده‌كرد . هه‌روه‌ك سه‌جه‌م مرؤفه‌كانی تر ، خواردنیان ده‌خوارده‌وه‌و ژنیان ده‌هيناو منال و نه‌وه‌یان هه‌بووه‌. وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموويت: {وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآَنَ مَهْجُورًا } (الفرقان/٣٠) . واته‌: پيش تؤ نه‌مان ناردووه‌له‌پيغه‌مبه‌ران ئیلا هه‌موویان نانیان ده‌خوارد و هاموشؤی بازاره‌كانیان ده‌كرد .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمويت: { وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآَيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ } (الرعد/٣٨) . واته‌: پيش تؤ ئه‌ی محمد پيغه‌مبه‌رمان ره‌وانه‌كردووه‌، ژن ومال و نه‌وه‌شمان پيیان به‌خشیوه‌، هه‌روه‌ها وه‌ك پيغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمويت (ولكنى أصوم وأفطر وأصلي وأرقد وأتزوج النساء ) . واته‌: به‌لام من رؤژ هه‌یه‌به‌رؤژوو ئه‌بم و رؤژ هه‌یه‌به‌رؤژوو نابم ، وه‌شه‌و نويژیش ئه‌كه‌م و ئه‌ش خه‌وم وه‌ژنیش ده‌هينم ) . هه‌روه‌ها ده‌بئ بزانین كه‌وا پيغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) هیج سوود و قازانجيكیان به‌ده‌ست نی یه‌وه‌غه‌یب نازانن ته‌نها ئه‌وه‌ی خودا پي راگه‌یاندوون ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمويت: { قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ } (الاعراف/١٨٨) . واته‌: ئه‌ی محمد هیج سودو قازانجيكم بؤ خؤم به‌ده‌ست نی یه‌. ئیلا ئه‌وه‌ی خودا مه‌به‌ستی ی یه‌تی . وه‌ئه‌گه‌ر غه‌یبم بزانیایه‌. ئه‌وا هه‌ر قازانجم ده‌كرد و قه‌د تووشی زه‌ره‌رو زیان نه‌ده‌بووم وه‌قه‌ت تووشی ناخؤشی نه‌ده‌هاتم به‌لكو من ته‌نها ئاگادار كه‌ره‌وه‌م له‌دؤزه‌خ وه‌موژده‌رم بؤ گه‌ليكی ئیماندار . وه‌ده‌بئ ئیمان بهينین به‌و (٢٥) پيغه‌مبه‌ری كه‌ناویان له‌قورئان هاتووه‌یه‌كه‌به‌یه‌كه‌یان وه‌ئه‌وانه‌ی تریش به‌گشتی ئیمان یان پئ ده‌هينین جونكه‌ژماره‌یان زیاتره‌له‌وه‌(٢٥) وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمويت: { وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا } ( النساء/١٦٤) . واته‌: هه‌نديك پيغه‌مبه‌رمان بؤت باس كردووه و‌هه‌نديكی تریشمان بؤت باس نه‌كردووه‌.
www.dlzar.tk

XtGem Forum catalog