Dlzar

برياره‌كانى شه‌ريعه‌تى ئيسلام

،باختصار، خوداي گه‌وره له قورئــانى پيرؤزدا ده‌فه‌رمــويت ان الحكم إلا لله امـر الاتعبدوا إلا إيــاه ذلك الــدين القيم ، واته برياردان ته‌نها مافى خودايه ، خودا فه‌رمانى داوه جگــه له‌وي كـه‌سى تـر نه‌په‌رستن و به‌ دادپه‌روه رى نه زانن ، ئه‌و ئايينى راست و ته‌واوه، ئينجا بزانه برياره‌كانى خواى گه‌وره - كه شه‌ريعه‌تى ئيسلام باسيان لي ده كات حــه وتــن

١- واجـب= فرض =لازم واته پيويست ئه‌وه‌يه به‌كردنى پاداشتى بدريتئ له‌لاى خواى گه‌وره ، له‌سه‌ر نه‌كردنى سزا بدريت له‌لاى خواى گه‌وره، ئينجا بزانه واجب دوو جؤره

أ- فـرض العين ، واته پيويسته گشت مرؤفيكى داوا ليكراو بؤ خؤي بيكاو پاداشت و سزاش هه‌ربؤ خؤيه‌تي،،،وه كو نويژ،، روژووالصلاة والصوم ،،، هتد

ب- فـرض الكفاية، واته ئه‌گه‌ر يه‌كيك يان كؤمه‌ليك له داوا ليكراوان، واجبه‌كه به‌ ته‌واوى ئه‌نجام بدا خيره‌كه بؤ خؤيه‌تى وسزاى نه‌كردنى له‌سه‌ر موسلمانانى تر لا ده‌جيت، ئه‌گه‌ر نا گشتيان تاوانبار ده بن،وه‌كو شؤردن، كفن ، نويژ، ناشتنى مردوو

٢- سنـة = مندوب = مستحب واته خير ئه‌وه‌يه به‌كردنى پاداشتى بدريتئ له‌لاى خواى گه‌وره، له‌سه‌ر نه‌كردنى سزا نه‌درئ وه‌كو سيواك كردن

٣- حــرام = محظور واته قه‌ده‌غه‌كراو ، ئه‌وه‌يه تاوانى كردنى سزا بدرئ و به‌وازليهينانى پاداشتى بدريتئ له‌لاي خواى گه‌وره وه‌كو دزى و ، زينـا ،،،،هتد

٤- مكــروه واته ناپه‌سند ناريك، ئه‌وه‌يه له‌سه‌ر كردنى سزا نه‌درئ، به‌لكو گلــه‌يى لئ بكرئ، ئه‌گه‌ر بؤ گويرايه‌لى شه‌رع وازى لئ بينيت پاداشتى بدريتئ له‌لاى خواى گه‌وره وه‌كو خواردن به‌ده‌ستى چـه‌پ

٥- حــلال = جائز = مباح واته دروسـت ريگه دراو، ئه‌وه‌يه، كردن و نه‌كردنى يه‌كسان بئ، واته نه پاداشتى پئ بدريتئ و نه‌ له‌سه‌رى سزا بدرئ ، به‌لام ئه‌گه‌ر به‌نيازى خوا په‌رستى بيكا خيرى ده‌گاتئ، وه‌كو ،نوستن،خواردن

٦- صحيح = مجزئ = منعقد واته دروست دامه زراو ، ئه‌وه‌يه به‌گويره‌ى داواكارى شه‌رعى خــواى گــه‌وره ئه‌نجام بدريت ، واته به‌ته‌واوى بكريت،مه‌رجه‌كانيش لئ بيته‌جـئ وه‌كــو نويژكردن به‌ده‌ست نويژه‌وه

٧- باطــل=فاسد=غير منعقد واته ناته‌واو نادروست دانه‌مه‌زراو،ئه‌وه‌يه كه‌ به‌گــويره‌ى داواكارى شه‌رعى خودا ئه‌نجام نه‌درئ، جياوازى نيه‌ ئه‌گه‌ر به نــاته‌واوى بكرئ يان ته‌كواوبيت و مه‌رجــى شه‌رعى لئ نيته‌جئ،،وه‌كو نويژ به‌بئ ركوع يان به‌بئ ده‌ستنويژ،،چه‌ند زانايه‌كيش ده‌لين باطل ناته واو وه‌كو ناته‌واو له ركن و به‌شه‌كانى دابيت،، و فاسد نادروست، ناته‌واو له شرط مه‌رجــه‌كانى دابيت

پيناسه‌ى چه‌ند زاراوه‌يه‌كى شه‌ريعه‌تى ئيســلام

١- ركن، واته به‌ش، ئه‌وه‌يه به‌شيك بئ له خودى كرداره‌كه، كردنيشى واجب بئ و به‌نه‌كردنيشى باطل بئ وه‌كو فاتحه و ركوع و سجود له‌ناو نويــژدا

٢- شرط واته مه رج، ئه‌وه‌يه به‌شيك نــه‌بيت له خــودى كرداره‌كه ،به‌لام هه‌بوونى واجب بيت چونكه مه‌رجه دروست بوونى كرداره‌كــه ، وه به نه‌بوونيشى كرداره‌كه فاسد،واته نــادروست بئ وه‌كو ده‌ست نويژو ، روو له قيـبلـه كردن له نويــژدا

٣- أداء،واته كردنى ،عبادة، خواپه‌رستى له كـاتى ديارى كراوى خؤيدا،وه‌كو: به رؤژوو بوني مانگى رمضان له مانگى رمضاندا، ونويژكردن له‌كاتى خــؤيــدا

٤- قضاء، واته قه‌زاكردنه‌وه گيرانه‌وه، ئه‌وه‌يه ،عبادة، خودا په‌رستى له‌كاتى دياركراوى خؤيدا نه‌كرابئ له‌دواى به‌سه‌رچوونى له‌كاتى خؤيدا بكرئ وه‌كو به رؤژوو بوونى رمضان له مانگيكى تردا و كردني نويژى نيوه‌رؤ له‌دواى نويژى عه‌سر دا

٥- اعــادة، واته دووبـاره ‌كردنه‌وه‌ى ،عبــادة،خــوا په‌رستى له‌كاتى ديارى كراوى خــؤيدا بؤ پاداشتى زياتر، يان له‌به‌ر ناته‌واوى و نادروستى كرده‌وه كه له‌جارى يه كه مدا

سه‌رچاوه‌كانى برياره‌كانى شه‌ريعه‌تى ئيسلام

١- قــورئانى پــيرؤز
٢- حه‌ديثى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
٣- إجماع، زانايانى ئيسـلام
٤- قيــاس، پيــوانــه

ده‌ربــاره‌ى شه‌ريعه‌تى ئيســلام

١- خــوداى گــه‌وره ده‌فه‌رموئ فلو لا نفر من كل فرقة منهم طائفة ليتفقهوا في الدين، سورة التوبة١٢٢ ،واته ده‌بوا له‌هه‌ر هـؤزيـك موسلمانان كؤمه‌ليك راپه‌ريبان بؤ جهاد كردن. وكؤمه‌ليكيش بؤ خويندن .تاكو له شه‌ريعه‌تى ئيسلام تــئ بگــه‌ن

٢- پيغه‌مبه‌رى خوشه‌ويست صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت من يرد الله به خيرا يفقهه في الــدين ،رواه البخاري ومسلم ،واته هـه‌ركه‌سيــك خــواى گه‌وره بيه‌وئ چاكه‌ى بداتئ لــه شه‌ريعــه‌تى ئيســلام تئ ى ده‌گه‌ينــيت

٣- ئيمام عمربن الخطاب رضي الله عنه ده‌فه‌رموئ تفقهو قبل أن تسودوا،فمن سوده قومه على فقه كان حياة له ولهم ،،واته له‌شه‌ريعه‌تى ئيسلام تئ بگه‌ن پيش ئه‌وه‌ى بكرينه گه‌وره،،چونكه هه‌ركه‌سيك شه‌رع بزانيت ببيت به سه‌ركيشى هؤزيــك يان گه‌ليــك ئه‌وه ده‌بيته ژيــانيكى خؤش بؤ خــؤى و گه‌له‌كــه‌ى

٤- ئيمام الشافعــي ده‌فه‌رموئ من حفظ الفقه عظمت قيمته ومن تعلم الحديث قويت حجته ،رواه ابن حجر الهيتمي ،واته هه‌ركه‌سيك له شه‌ريعه‌تى ئيسلام شاره‌زا بئ نرخى به‌رز ده‌بيته‌وه ،، وه هــه‌ر كه‌ســيك حــديث فير بــئ به‌لگــى به‌هيز ده‌بئ

٥- ئيمام البخــاري ده‌فه‌رموئ هو- أي الفقه - ثمــرة الحديث، وليس ثواب الفقيه دون ثواب المحدث ،،رواه القسطلاني ،واته شــه‌ريعه‌تـى ئيســلام به‌رهه‌مى حديثــه و پاداشتى شــه‌رع زان كه‌متر نيــه لــه پاداشتى حــديث گيــره‌وه
www.dlzar.tk

Insane