Old school Swatch Watches
دایكيكی‌ میهره‌بان و كوريكی‌ بئ وه‌فا
Dlzar
دایكيكی‌ میهره‌بان و كوريكی‌ بئ وه‌فا
زؤر رقم له‌ دایكم بوو چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی‌ چاويك بوو دایكم ته‌نها خاوه‌نی‌ چاويك بوو رقم لئی بوو چونكه‌ ده‌بووه‌ مایه‌ی‌ ته‌ریقبونه‌وه‌م ،له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌منی‌ لئ بووم وه‌ك چيشت لينه‌ر كاری‌ ده‌كرد بؤ ئه‌وه‌ی‌ بژيوی‌ ژیانمان دابین بكات و جيگای‌ باوكم بؤ پربكاته‌وه‌ ،رؤژئ‌ له‌ رؤژان كه‌ ئه‌و كات له‌ قؤناغی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌مخويند ، هات بؤ پؤله‌كه‌م بؤ ئه‌وه‌ی‌ به‌بینینی‌ جگه‌ر گؤشه‌كه‌ی‌ كه‌ميك له‌ ماندووبونه‌كه‌ی‌ و هیلاكیه‌كه‌ی‌ بره‌وينيت و هه‌ناسه‌یه‌كی‌ پز له‌ له‌ ئارامی‌ هه‌لمژيت ،به‌ هاتنی‌ دایكم بؤ پؤله‌كه‌م زؤر هه‌ستم به‌ ته‌ریقبوونه‌وه‌ كرد و به‌ چاوه‌ پر ئاگرینه‌كانم غه‌زه‌ب بارانم كرد ،پيم ووت چؤن كاری‌ وا ده‌كه‌ی بؤ رؤژی‌ دواتر قوتابیيكی‌ هاوپؤلم پئ ی‌ ووتم دایكی‌ ته‌نها چاويكی‌ هه‌یه‌ ،ئوه‌ه‌ه‌ له‌و كاته‌یا حه‌زم ده‌كرد دلم له‌ ليدان بكه‌وتایه‌و بمردبام یاخود دایكم له‌ ژیانم دوركه‌وتبایه‌ته‌وه‌ و هه‌رنه‌مدیبوایه‌ته‌وه‌ ، چومه‌ شوينی‌ كاره‌كه‌ی‌ و دایكم هه‌ر كه‌ چاوی‌ پئ كه‌وتم به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پيشوازی‌ كردم و به‌ره‌و رووم هات ،منیش زؤر به‌ توره‌یه‌وه‌ هاوارم به‌سه‌ریا كرد و پيم ووت بمردبوای‌ باشتر بوو نه‌وه‌ك سه‌ردانی‌ منت كردبا ، هیچ وه‌لاَمی‌ نه‌دامه‌وه‌ هیچ بیرم له‌ووته‌ ناشیاوه‌كانم نه‌كردووه‌ چونكه‌ زؤر توره‌بووم وه‌ هیچ گويم به‌ هه‌ست و نه‌ستی‌ ئه‌و نه‌دا، هیوایه‌تم بوو ئه‌و شوينه‌ به‌جيبيلم ، هه‌ولی‌ زؤرم دا تا یه‌كه‌یه‌كه‌ی‌ قؤناغه‌كانی‌ خويندنم به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ ته‌واو كرد وه‌ به‌ هؤی‌ نمره‌كانمه‌وه‌ توانیم له‌زانكؤی‌ سه‌نگافوره‌ وه‌ربگیريم ،چووم بؤ سنگافوره‌ ،به‌ هه‌ولی‌ زؤرمه‌وه‌ توانیم خويندن به‌سه‌ركه‌وتویی‌ ته‌واو بكه‌م پاشان ژیانی‌ هاوسه‌ریم پيك هينا وه‌ خانويكم كری‌ تيیدا نیشته‌جئ‌ بووم چه‌ند مناليكمان په‌یدابوو زیاتر ژیانمانی‌ خؤش كرد،رؤژئ‌ له‌ رؤژان ئه‌و دایكه‌ی‌ چه‌نده‌ها سال بوو نه‌مدیبوو بؤ ته‌نها جاريكیش چاوی‌ به‌نه‌وه‌كانی‌ نه‌كه‌وتبوو به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانیكردنمان ئه‌م هه‌موو ريیه‌ دوور و دريژ و ناخؤشه‌ی‌ بریبوو به‌ ناره‌حه‌تیيكی‌ زؤره‌وه‌ تاكو توانیبووی‌ ماله‌كه‌م بدؤزيته‌وه‌ ،بینیم له‌به‌رده‌رگامان وه‌ستاوه‌ مناله‌كانم پئ ی‌ پيده‌كه‌نین به‌ سه‌رما قیژان و پيم ووت ئه‌وه‌ هاتوویت مناله‌كانم بترسينیت ليره‌ برؤ با چاوم پيت نه‌كه‌ويت زؤر به‌ هيمنی‌ وه‌لاَمی‌ دامه‌وه‌و ،،ببوره‌ ،،ناونیشانه‌كه‌م هه‌له‌ كردووه‌،، پاشان رؤیشت و دیارنه‌ما رؤژيك له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خؤی‌ خويندنم تيیدا كردبوو نامه‌یه‌كم پيگه‌یشت له‌ نامه‌كه‌دا داوای‌ كؤكردنه‌وه‌ی‌ خيزانه‌ په‌رت و بلاَوه‌كه‌م ليكرا بوو،منیش له‌به‌ر شه‌رمی‌ خؤم بریارمدا بچم بؤ مالی‌ دایكم ، وه‌ بؤ ئه‌وه‌ی‌ خيزانم هه‌ست به‌و كاره‌ نه‌كات به‌ درؤ ووتم كاره‌كه‌م وا ده‌خوازئ كه‌ سه‌فه‌ر بكه‌م دوای‌ كؤبونه‌وه‌ رؤیشتم بؤ ئه‌و ماله‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خؤی‌ من و دایكم تيیدا ده‌ژیاین به‌لاَم كه‌ چووم ، دراويسه‌كه‌ پئ یی‌ راگه‌یاندم كه‌ دایكت مردووه‌،،ته‌نها فرميسكيكیش له‌ چاوانم نه‌هاته‌ خواره‌وه‌،دراوسيكه‌ نامه‌یه‌كی‌ پيدام كه‌ دایكم به‌ر له‌ مردنی‌ بؤ كوره‌ دل رق و بئ‌ وه‌فاكه‌ی‌ نوسیبووی‌ ، له‌ نامه‌كه‌دا هاتبوو كوره‌ خؤشه‌ویسته‌كه‌م ، به‌ هاتنم بؤ سه‌نگافوره‌ و ترسانی‌ مناله‌كانت زؤر داوای‌ ليبووردن ده‌كه‌م،من زؤر دل خؤشم ده‌بم هه‌ر كاتئ‌ كه‌ بيیت بؤ سه‌ردانم به‌لاَم ئه‌گه‌ر كاتئ‌ هاتی‌ من له‌ ژیان نه‌مابم ئه‌وا به‌ دل حه‌ز ده‌كه‌م كه‌ پيشوازیت بكه‌م به‌لاَم ئه‌و كات ناتوانم سه‌رم له‌ سه‌رینه‌كه‌م هه‌لگرم ،رؤله‌كه‌م بؤ ته‌ریق بونه‌وه‌كه‌شت چه‌ندان جار به‌ هؤی‌ منه‌وه‌ زؤر داوای‌ ليبوردن ده‌كه‌م،،ئایا ده‌زانیت كاتئ بچووك بووی‌ له‌ رووداويكدا تووشی‌ كاره‌ساتيك بووی‌ به‌ هؤیه‌وه‌ چاويكت له‌ ده‌ست دا ، منیش وه‌ك دایك زؤر لام گران و ئه‌سته‌م بوو رؤله‌كه‌م گه‌وره‌ بكه‌م له‌ كاتيكدا ته‌نیا خاوه‌نی‌ چاويك بيت ، بؤیه‌ چاويكی‌ خؤمم پيشكه‌ش كردیت،،،وه‌ من زؤر هه‌ستم به‌ شانازی‌ ده‌كرد و دلخؤش بووم به‌وه‌ی‌ كه‌ كوره‌كه‌م ده‌توانيت به‌ چاوه‌كانی‌ جیهان ببینيت،له‌گه‌ل ئه‌و په‌ری‌ خؤشه‌ویستی‌،،دایكت
www.dlzar.tk