XtGem Forum catalog
ده‌ریاکانیش ده‌لين قورئان راسته
دلزار
ده‌ریاکانیش ده‌لين قورئان راسته
له‌سه‌رده‌می پيغه‌مبه‌ردا درودی خوای لئ بيت خورافات له‌ ئامانجی گه‌وره‌ بؤ ژیان دابنیرئ بواردا مرؤفی ئه‌و زه‌مانه‌ی سه‌رقال کردبوو ، بؤ نموونه‌ زؤر ناو ده‌ریایان لا ترسناک بوو ، ته‌نانه‌ت میسریه‌کان که‌ خاوه‌ن شارستانیش بوون گیریان خواردبوو به‌ده‌ست خورافاتيکه‌وه‌ که‌ ناچار برواشیان پيی هينابوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو سالانه‌ ئاوی نیل که‌می ده‌کرد بؤیه‌ دایک و باوکی کچيکیان رازی ده‌کرد که‌چه‌که‌یان ببه‌خشن و بیرازيننه‌وه‌ و بیخه‌نه‌ ناو ئاوی نیله‌وه‌ بؤ ئه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ زیاد بکاته‌وه‌ و لئ یان رازی بيت دیاره‌ ئه‌مه‌ش لوتکه‌ی نه‌فامی و نه‌زانی و خورافاته‌ ئه‌مه‌ دريژه‌ی کيشا تا سه‌رده‌می عومه‌ری کوری خه‌تتاب کاتئ عه‌مری کوری عاص له‌ میصر بوو سه‌یری کرد ئاوی نیل روو له‌ که‌می یه‌و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وئ کچيک هه‌لبژيرن و بیرازيننه‌وه‌ و فريی بده‌نه‌ ئاوی نیله‌وه‌ بؤیه‌ به‌توندی رووبه‌ رویان بوونه‌وه‌ و ريی ليگرتن و نامه‌شی نارد بؤ عومه‌رى كورى خطاب و ئاگاداری کرد و داوای چاره‌سه‌ری ليکرد عومه‌ری کوری خه‌تتاب یش نامه‌ی بؤ نووسیه‌وه‌ و بؤی روون کرده‌وه‌ که‌ کاری وا له‌ ئیسلامدا ره‌وانیه‌ و ئه‌وه‌ خورافاته‌ وه‌ نامه‌یه‌کیش نارد که‌فيلی بده‌نه‌ ئاوی نیله‌وه‌ که‌تیایا نوسرابوو له‌ عومه‌ری کوری خه‌تتابه‌وه‌ ئه‌میری برواداران بؤ ئاوی نیلی میصر له‌دوایدا ده‌ليم ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ت به‌ ئاره‌زوی خؤت ده‌روات ئه‌وا مه‌رؤ وه‌ ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمانی خوایه‌ ئاوه‌که‌ت ده‌روات من داوا له‌خوای تاک و ته‌نها و به‌ده‌سه‌لات ده‌که‌م که‌ ئاوه‌که‌ زیاد بکات و بروات که‌ نامه‌که‌ گه‌یشت و نامه‌که‌یان فرئ دایه‌ ناو رووباری نیله‌وه‌ به‌ فه‌رمانی خوا ئاوه‌که‌ی له‌یه‌ک شه‌و و رؤژدا شانزه‌ گه‌ز زیادی کرد به‌وه‌ش که‌که‌رامه‌تيکی ئاشکرای حه‌زره‌تی عومه‌ره‌ خوا میسریه‌کانی رزگارکرد له‌و خوارافاته‌ ئاله‌و باروزروفه‌دا که‌ ئه‌وه‌ حالی میسریه‌ پيشکه‌وتووه‌کان بئ ئاخؤ حالی خه‌لکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ و زانیاریان له‌باره‌ی ده‌ریاکانه‌وه‌ چه‌ند بووبئ که‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌لایانه‌وه‌ ترسناک بووه‌ نه‌یان ويراوه‌ زؤر بچنه‌ ده‌ریاوه‌ ئاله‌م کات و زه‌مانه‌دا قورئان هات و باسيکی ده‌ریاکانی کرد که‌ به‌لگه‌یه‌کی روون و ئاشکرایه‌ که‌ زاده‌ی بیری ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ نیه‌ ، بگره‌ له‌م سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌دا پاش ليکؤليینه‌وه‌ و گه‌رانی زؤر له‌ ده‌ریایه‌کاندا ئینجا دؤزرانه‌ته‌وه‌ ، بؤ نمونه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ ، بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ ، فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ، يَخْرُجُ مِنْهُمَا اللُّؤْلُؤُ وَالْمَرْجَانُ ، فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَان واته‌ خوای په‌روه‌ردگار دوو ده‌ریای سويری له‌ پال یه‌کدا داناووه‌ به‌یه‌کتری ده‌گه‌ن له‌نيوانیاندا به‌ربه‌ستيک هه‌یه‌ ناوچه‌یه‌ک هه‌یه‌ نایه‌لئ به‌یه‌کجاری تيکه‌ل ببن و وه‌ک یه‌کیان لئ بيت . جا ئیتر ئه‌ی گرؤی ئاده‌می و په‌ری به‌کام له‌ناز و نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار برواناکه‌ن و کامی په‌سه‌ند ناکه‌ن ، له‌و دوو ده‌ریایه‌ مرواری و مه‌رجان ده‌رده‌هينن که‌ به‌نرخن و بؤ خشل و خؤرازاندنه‌وه‌ به‌کاردين ، جا ئیتر ئه‌ی گرؤی ئاده‌می و په‌ری به‌کام له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بروانه‌کان و کامی په‌سه‌ند ناکه‌ن ..... ئه‌م دوو ده‌ریایه‌ش وه‌کو ده‌ریای سپی ناوه‌راست و زه‌ریای ئه‌تله‌سی ده‌ریای سوور و ده‌ریای عه‌ره‌ب وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌فه‌رموئ که‌ له‌هه‌ردوکیان منهما ، لوء لوء ،، ده‌رده‌چئ دیاره‌ هه‌ردوکیان مه‌به‌ست پئ یان دوو ده‌ریای سويره‌ چونکه‌ مرواری ته‌نها له‌ ئاوی سويردا ده‌رده‌هينرئ ئه‌م ئایه‌ته‌ موعجزه‌یه‌کی گه‌وره‌ی قورئانه‌ چونکه‌ له‌دوای سالی ١٩٥٠ ز ه‌وه‌ زانایان چه‌نده‌ها بنکه‌یان دانا له‌ناو ده‌ریادا و بؤیان ده‌رکه‌وت که‌له‌نيوان دوو ده‌ریادا ، پله‌ی گه‌رمی و جؤری گیاندار و رووه‌ک و سويری و ...هتد جیاوازن تيگه‌یشتن که‌ هه‌مووی وه‌ک یه‌ک نیه‌ و به‌یه‌کجاری تيکه‌ل نابن و هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستيکی ئاوی هه‌بئ له‌نيوانیاندا پاشان بؤیان ده‌رکه‌وت له‌نيوان دووده‌ریاکه‌دا ناوچه‌یه‌کی چه‌ند کیلؤمه‌تری هه‌یه‌ که‌ هه‌مووشتيکی له‌ دوو ده‌ریاکه‌ جیاوازه‌ پله‌ی گه‌رمی و زینده‌وه‌ر و رووه‌ک و هتد که‌ ئه‌وه‌ش پيی ده‌وتريت برزخ له‌ قورئاندا بؤ ئاوی شیرین و سويریش هه‌مان باس ده‌کات که‌ به‌یه‌کجاری تيکه‌ل به‌یه‌ک نابن به‌جؤريک وه‌ک یه‌کیان لئ بئ وه‌ به‌ربه‌ست هه‌یه‌ له‌ نيوانیاندا و برزخ یش هه‌یه‌ به‌لام ئه‌م به‌رزه‌خه‌ جیاوازه‌ له‌وه‌ی پيشوو چونکه‌ ماسی یه‌کان و گیاندارانی ناوی نابئ ده‌رچن بؤ ئاوه‌شیرینه‌که‌ یان ئاوه‌ سويره‌که‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها نابئ هیچ گیانله‌به‌رئ بيته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ له‌ ئاوه‌ شیرینه‌که‌وه‌ یان له‌ ئاوه‌ سويره‌که‌وه‌ چونکه‌ ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی له‌م برزخه‌ دا ده‌ژین ناتوانن له‌ شوينی تردا واته‌ له‌ ئاوه‌شیرینه‌که‌ یان سويره‌که‌ دابژین له‌ کاتيکدا له‌ نيوان دوو ده‌ریای سويره‌که‌شدا برزخ هه‌یه‌ به‌لام حجرا محجورا نیه‌ ، واته‌ گیانله‌به‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ناوه‌راست ئاسایی یه‌ که‌ بچنه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ ده‌ریاکانه‌وه‌ چونکه‌ هه‌ردوکیان سويرن باشه‌ پيغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم ئه‌گه‌ر خوا فيری نه‌کات ، چوزانيت که‌ به‌ناوچه‌ی نيوان دوده‌ریای سوير بليت برزخ ، ئنجا وه‌سفيکی زیاتر بؤ ناوچه‌ی نيوان ده‌ریایه‌کی سوير و یه‌کيکی شیرینه‌ بکات و بفه‌رموئ حجرا محجورا یه‌ هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموئ وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَّحْجُورًا واته‌ خوایه‌که‌ دوو ئاوی شیرین و سويری لای یه‌که‌وه‌ داناوه‌ و ناهيلئ به‌یه‌کجاری تيکه‌ل بن و یه‌کيکیان ئه‌وی تریان نه‌هيلئ ، واته‌ بؤ چه‌ند کیلؤ مه‌تريک تيکه‌ل ده‌بن ئاوی سوير و شیرینه‌که‌ ناوچه‌یه‌ک دروست ده‌کات له‌ نيوان هه‌ردولادا که‌ برزخه‌ ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ سیفاته‌کانی وه‌ک شیرینی و جؤری زینده‌وه‌رو چيی و گه‌رمی و سويری و هتد ، جیاوازه‌ له‌ئاون شیرینه‌که‌ و له‌ئاوه‌ سويره‌که‌ش وه‌ نابئ هیچ گیانله‌به‌ريک له‌ملاو ئه‌ولایه‌وه‌ بيته‌ ناوی و نابئ ليشی ده‌رچن به‌راستی ئه‌م سیفه‌ ورد و جوانه‌ ته‌نها له‌ده‌ست خوا ديت که‌ عالمی غه‌یب و شه‌هاده‌ته‌ ئه‌و خوایه‌ی که‌ هیچی لئ ون نابيت و زانایه‌ به‌هه‌موو دروستکراوانی . مامؤستا عبدالمجید الزندانی ده‌لئ ئه‌م ئایه‌تانه‌ و چه‌ند باسيکی تری قورئانیمان له‌باره‌ی ده‌ریاوه‌ خسته‌ بةرده‌م زانایه‌کی پسپؤری ده‌ریایی هیندی ، پاش باس و خوا
www.dlzar.tk