Lamborghini Huracán LP 610-4 t
بئ ئاگایى موسلمانان له‌ درؤى يةكى نیسان
Dlzar

بئ ئاگایى موسلمانان له‌ درؤى يةكى نیسان
بسم الله الرحمن الرحیم جيگه‌ى داخه‌ له‌ كاتيكدا سه‌روه‌رى مرؤفایه‌تى محمد صلى الله عليه وسلم هه‌موو موسلمانانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ له‌ خراپى درؤكردن و ئه‌و ئاكامه‌ى دووچارى درؤزن ده‌بيت له‌ دوارِؤژدا كه‌چى موسلمانان به‌ شوينكه‌وتنى بئ باوه‌رِان ناشرینترین سیفه‌ت ئه‌ده‌نه‌ پال خؤیان و له‌ یه‌كى نیسان به‌ دل خؤشیه‌وه‌ له‌گه‌م یه‌كدا درؤ ده‌كه‌ن به‌ بئ ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ره‌تاى ئه‌م نه‌ریته‌ خراپه‌ كه‌ى ده‌ستى پيكردوه‌ و له‌ چ ولاتيكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتوه‌ و چؤن گه‌شتؤته‌ موسلمانان درؤى نیسان له‌ رِووى ميژووییه‌وه‌ چه‌ندین رِاى جیاواز له‌سه‌ر سه‌ره‌تا و هؤى دروست بوونى درؤى يةكى نیسان باس كراوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ گرنگترینیانن ئه‌م نه‌ریته‌ سه‌ره‌تا له‌ سالى ١٥٦٤ ى زاینى له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ستى پئ كرد له‌دواى ئه‌و گؤرِانكاریه‌ى له‌ رِؤژميرى ئه‌و كاته‌ ئه‌نجام درا له‌ لایه‌ شارلى نؤیه‌م پادشاى ئه‌وكاته‌ى فه‌ره‌نسا وه‌ فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م ولات بوو كه‌ كارى به‌و رِؤژميره‌ نوئ یه‌ كرد به‌لام كاتيك له‌ رِؤژميرى نوئ له‌ جیاتى يةكى نیسان يةكى ینایر كرایه‌ سه‌رى سالى نوئ خه‌لكانيك هه‌ر له‌يةكى نیسان ابریل وه‌كو جاران ئاهه‌نگیان ئه‌گيرِا بئ گويدانه‌ رِؤژميره‌ تازه‌كه‌ بؤیه‌ ئه‌وانه‌ى كاریان به‌ رِؤژميرى تازه‌ ئه‌كرد له‌يةكى نیسان دیارى درؤ و هه‌والى نادروستیان بؤ ئه‌وانه‌ ئه‌نارد كه‌ رِؤژميره‌ تازه‌كه‌یان پئ باش نه‌بوو ئه‌وانیش كه‌ به‌ رِاستیان ئه‌زانى ده‌بونه‌ جيگاى گالته‌ی ئه‌وانى تر به‌م شيوه‌یه‌ درؤ كردن له‌نيوان خه‌لكى بوه‌ شتيكى باو له‌ رؤژه‌ هه‌نديكى تر واى ئه‌بینن كــــه‌ پــــه‌یوه‌ندیه‌كى پتـــه‌و هه‌یه‌ له‌نيوان درؤى يةكى نیسان و جـــه‌ژنى هولى كه‌ له‌ هند ناسراوه‌ هنديسه‌كان لــــــه‌ ٣١ ى مارسى هه‌موو ساليك دا ئاهه‌نگیان ئه‌گيرِا به‌ بؤنه‌ى جه‌ژنى هولى له‌و رِؤژه‌ هه‌نديك خه‌لكى ساده‌ هه‌لئه‌سان به‌ ئه‌نجامدانى كار و كرده‌وه‌ى درؤ به‌ مه‌به‌ستى گالته‌ و یارى و رِابواردن وه‌ رِاستى ئه‌م درؤیانه‌یان ئاشكرا نه‌ده‌كرا تا ئيواره‌ى يةكى نیسان ابریل هه‌نديكى تر ئه‌لين بناغه‌ى ئه‌م رِؤژه‌ ئه‌گه‌رِيته‌وه‌ بؤ یؤنانیه‌ كؤنه‌كان كه‌ يةكى نیسان یـــــان ته‌رخــــــان كردبوو بــــؤ سازدانى ئاهه‌نگى گه‌وره‌ بؤ ڤینۆس خواى جوانى و خؤشه‌ویستى یؤنانیه‌كان كه‌ هاوكات له‌گه‌ل ئه‌م ئاهه‌نگانه‌دا نوكته‌ و شتى گالته‌ جارِى جؤرا و جؤر له‌ ناو خه‌لكدا بلاو ده‌بوه‌وه‌ كه‌ سال له‌ دواى سال خه‌لكى رِاهاتن له‌سه‌رى هه‌نديكى تر ئه‌یگه‌رِيننه‌وه‌ بؤ سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاست چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ پيیان وابوو كه‌ مانگى نیسان ابریل كاتى شه‌فاعه‌ته‌ بؤ شيت و ميشك لاوازه‌كان بؤیه‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگ شیته‌كان ئازاد ئه‌كران و ژیر و عاقيه‌كان دوعاى چاك بونه‌وه‌یان ئه‌كرد بؤیان له‌و كاته‌وه‌ جه‌ژنيك دروست بوو به‌ناوى جه‌ژنى هه‌موو شيته‌كان وه‌كو چاولئ كردنيك بؤ جه‌ژنى جمیع القدیسین هه‌موو قه‌شه‌كان هه‌نديكى تر ئه‌یگه‌رِيننه‌وه‌ بؤ چاخه‌ كؤنه‌كان جه‌ژنه‌ بت په‌رستیه‌كان چونكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ رِؤژيكى دیارى كراو له‌ سه‌ره‌تاى به‌هار كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شيكه‌ له‌ مه‌راسیمى جه‌ژنه‌ بت په‌رستیه‌كان چونكه‌ له‌ رِابردودا ئاهه‌نگه‌كانى به‌هار له‌ ٢١ ى مارس له‌كاتى یه‌كسان بوونى شه‌و و رِؤژ ده‌ستى پيده‌كرد و به‌رده‌وام ئه‌بوو تا يةكى نیسان ابریل وه‌ له‌ رِوانگه‌ى گالته‌كردن به‌وانه‌ى كه‌ به‌شدار نه‌ده‌بوون له‌ جه‌ژنه‌كانى هاتنى به‌هار بؤیه‌ ئه‌و رِؤژانه‌ى ئاهه‌نگه‌كان شيوازيكى گالته‌جارِى و ده‌ربرِینى خؤشى به‌ خؤوه‌ ده‌گرت ته‌نانه‌ت له‌ به‌ر خراپى و قيزه‌وه‌نى ئه‌م نه‌ریته‌ له‌ به‌ریتانیا كه‌ كانگاى خاچ په‌رستیه‌ به‌ يةكى نیسان ئه‌لين یوم الحمقى و المغفلین واته‌ رِؤژى گيل و گه‌مژه‌كان له‌وه‌ى كه‌ باسمان كرد بؤمان ده‌ر ئه‌كه‌وئ كه‌ رِؤژى يةكى نیسان تایبه‌تمه‌ندى خؤى هه‌بووه‌ لاى گه‌لانى ئه‌وروپا له‌ چاخه‌ كؤنه‌كانه‌وه‌ تا ئيستا سه‌ره‌رِاى جیاوازى باسه‌كان و گيرِانه‌وه‌كان ده‌گه‌ینه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ى خواره‌وه‌ بناغه‌ى ئه‌م رِؤژه‌ جه‌ژنى خاچ په‌رستانه‌ یان له‌ پاشماوه‌ى جه‌ژنى بت په‌رستان بؤمان ماوه‌ته‌وه‌ یان په‌یوه‌سته‌ به‌ هنديسه‌كان یان په‌یوه‌سته‌ به‌ رِؤژميرى بئ باوه‌رِان یان جه‌ژنى چاكبونه‌وه‌ى شيته‌كانه‌ بؤیه
١- ئه‌گه‌ر هه‌موو گيرِانه‌وه‌كان رِاست بن ئه‌وا نابيته‌ هؤى رِه‌وا كردنى درؤ له‌م رِؤژه‌ چونكه‌ هیچیان له‌وى تر باشتر نیه‌ و هه‌مویشیان پيچه‌وانه‌ى ئاینى ئیسلامن
٢- ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كيكیان رِاستبئ به‌ هه‌مان شيوه‌ى یه‌كه‌م نابيته‌ هؤى رِه‌وا كردنى درؤ له‌م رِؤژه‌ چونكه‌ هیچیان له‌وى تر باشتر نیه
٣- ئه‌گه‌ر هیچیشیان رِاست نه‌بئ و ئه‌فسانه‌ بيت هیچ له‌ قيزه‌وه‌نى و له‌ نارِه‌وایى درؤى ئه‌م رِؤژه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌فسانه‌ش هیچ له‌ جه‌ژنى بت په‌رستان و خاچ په‌رستان و هینديسه‌كان باشتر نیه‌ ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بيت درؤى نیسان له‌ رِوانگه‌ى شه‌رعه‌وه‌ مه‌ترسی دارترین شت له‌ لاسایى كردنه‌وه‌ى بئ باوه‌رِان ئه‌وه‌یه‌ له‌ شتيك لاساییان بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ بیروباوه‌رِیاندا بيت وه‌ ئه‌و كاته‌ى درؤكردن ئه‌بيته‌ ناشیرین ترین و قيزه‌وه‌ن ترین سیفه‌ت له‌ ئیسلامدا كه‌چى ئوممه‌تى ئیسلامى به‌ شوين كه‌وتنى بئ باوه‌رِان خؤشحالن به‌ هاتنى يةكى نیسان و وائه‌زانن درؤكردن له‌م رِؤژه‌ رِيگه‌ پيدراوه‌ و ئاساییه‌ به‌بئ ئه‌وه‌ى شه‌رع رِيگه‌ى پئ دابن درؤكردن له‌و رِؤژه‌ بؤ خؤیان ئه‌شه‌رعينن بئ ئاگا له‌وه‌ى كه‌ هه‌موو رِؤژه‌كان لاى خوا جیاوازیان نیه‌ وه‌ بئ ئاگا له‌وه‌ى كه‌ درؤكردن له‌ ئیسلامدا هه‌ر درؤكردنه‌ و هينده‌ قيزه‌وه‌نه‌ له‌ هیچ رِؤژيكدا رِيگه‌ى پينه‌دراوه‌ و له‌هه‌ر رِؤژيكدا بيت هه‌ر تاوانه‌ به‌لكو زانایان له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان ئه‌یژميرن ده‌بئ ئه‌وه‌شتان وه‌بیر بهينمه‌وه‌ كه‌ درؤ كردن سیفه‌تى مونافیقه‌كانه‌ بؤ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین به‌لگه‌مان هه‌یه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت كه‌ درؤ كردن قه‌ده‌غه‌ ئه‌كه‌ن و ده‌بنه‌ به‌لگه‌ش بؤ قه‌ده‌غه‌ كردنى درؤى رِؤژى يةكى نیسان له‌وانه‌ش
١- خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُواْ اللّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُواْ يَكْذِبُونَ التوبة ٧٧ عبدالله ى كورِى مسعود فه‌رموویه‌تى به‌ سئ سیفه‌ت دوورِوان بناسنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درؤ ده‌كات وه‌ ئه‌گه‌ر به‌لينى دا نایباته‌ سه‌ر وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخريته‌ ژير ده‌ست خیانه‌تى لئ ده‌كات
٢- ابن عمر له‌ پيغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله عليه وسلم بؤمان ده‌گيرِیته‌وه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تى ويل للذي يحدث بالحديث ليضحك به القوم فيكذب ويل له ويل له " رواه الترمذي في جامعه برقم ٢٣٥ ، و صححه العلامة الألباني في صحيح سنن الترمذي ، برقم ٢٣١٥ ، واته‌ وه‌یل كه‌ دؤليكه‌ له‌ دؤله‌كانى دؤزه‌خ بؤ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ قسه‌ بؤ خه‌لك ده‌كات و تيیدا درؤ ده‌دات بؤ ئه‌وه‌ى خه‌لكى پيبكه‌نن وه‌یل بؤ ئه‌و كه‌سه‌ وه‌یل بؤ ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرایشه‌ ئه‌و جؤره‌ گالته‌ و قسانه‌ى له‌يةكى نیسان ئه‌كرئ بؤ گالته‌ كردنه‌ و بؤ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌لكى چــــــوارده‌ور پيبكه‌نن كه‌واته‌ درؤى يةكى نیسانیش به‌شيكه‌ له‌وه‌ى له‌م فه‌رمووده‌یه‌ باس كراوه
٣- وه‌ له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى لا يؤمن العبد الايمان كله حتى يترك الكذب في المزاحة و المراء ولو كان صادقا " صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم ٢٩٣٩ واته‌ باوه‌رِى هیچ به‌نده‌یه‌ك ته‌واو نابيت تاكو واز نه‌هينيت له‌ درؤكردن له‌ كاتى گالته‌دا و ده‌مه‌قاله‌ و موجاده‌له‌دا ئه‌گه‌ر رِاستیش بكات ئاشكرایه‌ ده‌قاو ده‌ق ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ يةكى نیسان ئه‌گريته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و درؤیه‌ى له‌م رِؤژه‌ ئه‌كريت بؤ گالته‌یه‌
٤- وه‌ پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى آية المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان " رواه البخاري ومسلم واته‌ نیشانه‌كانى دوورِوان سئ دانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درؤ ده‌كات وه‌ ئه‌گه‌ر به‌لينى دا نایباته‌ سه‌ر وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخريته‌ ژير ده‌ست خیانه‌تى لئ ده‌كات پيشه‌وا النووي ئه‌لئ ئه‌وه‌ى كه‌ رِاى زؤرینه‌ى زانایانى له‌سه‌ره‌ و وته‌ى هه‌لبژارده‌شه‌ واتاى ئه‌م فه‌رمووده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌ سیفه‌تى كه‌سى دورِون و خاوه‌نه‌كه‌ى هاوشيوه‌ى دورِوانه‌ له‌م سیفه‌تانه‌دا و خو رِه‌وشتى ئه‌وانى هه‌یه‌ ئه‌مه‌یان زؤر مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ درؤ كردنى كرديته‌ یه‌كيك له‌ نیشانه‌كانى دورِویى يةكى نیسانیش درؤیه‌ با هه‌ر ناويكى تریشى لئ بنين
٥- وه‌ پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى عليكم بالصدق ... ، وإياكم والكذب فإن الكذب يهدي إلى الفجور ، وإن الفجور يهدي إلى النار ، ولا يزال الرجل يكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذابًا متفق عليه واته‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رِاستگؤیى و دور بگرن له‌ درؤ چونكه‌ درؤكردن رِوخؤشكاره‌ بؤ خراپه‌كارى و خراپه‌كاریش ئاكامى دؤزه‌خه‌ مرؤفیش به‌رده‌وام درؤ ئه‌كاو به‌دوایدا ده‌رِوات تاوه‌كو له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار به‌ درؤزن ده‌ناسرئ
٦- پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى لا يحل لمسلم أن يروع مسلما صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع ٧٦٥٨ واته‌ حه‌لال نیه‌ بؤ موسلمان موسلمان بتؤقينيت ، ئه‌مه‌یان زیاتر نزیكه‌ له‌ رِؤژى يةكى نیسان چونكه‌ زؤريك له‌ درؤكانى ئه‌و رِؤژه‌ هه‌والى دل ته‌زين و خراپن كه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌خاته‌ دله‌ رِاوكئ و ترسه‌وه‌ و ئه‌یتؤقيئ ته‌نانه‌ت چه‌ندین كيشه‌ به‌هؤى ئه‌و هه‌واله‌ ترسناك و درؤیانه‌وه‌ دوچارى خه‌لكى ده‌بيت بگره‌ زؤرجار بوه‌ته‌ هؤى مردن و تيكچونى شیرازه‌ى زؤريك له‌ خيزانه‌كان وته‌ى پيشین سه‌باره‌ت به‌ درؤ يةك عبدالله ى كورِى مسعود فه‌رموویه‌تى مرؤف رِاست ده‌كات و به‌دواى رِاستگؤییدا ده‌روات تاكو ده‌گاته‌ رِاده‌یه‌ك شوينى ده‌رزیه‌كى تيدا نامينيت كه‌ خراپه‌ى تيدا جیگیر بيت وه‌ به‌ پيچه‌وانه‌شه‌وه‌ درؤ ده‌دات و به‌دواى ده رواد ده‌روات تاكو ده‌گاته‌ رِاده‌یه‌ك شوينى ده‌رزیه‌كى تيدا نامينيت كه‌ رِاستگؤیى تيدا جیگیر بيت دووةم هه‌ر له‌وه‌وه‌ ده‌گيرِنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى درؤ دروست نیه‌ به‌ رِاست بيت یان به‌ گالته‌ پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوينده‌وه‌ اتَّقُواْ اللّهَ وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِينَ سورة التوبة ١١٩ سيية٨ وه‌ أبو بكر الصديق فه‌رموویه‌تى ئامان دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ درؤ چونكه‌ له‌گه‌ل باوه‌رِدا یه‌ك ناگريته‌وه‌ جوارةم وه‌ له‌ عمر ى كورِى خطاب ه‌وه‌ ده‌گيرِنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى مرؤف ناگات به‌ رِاستى و ته‌واوى باوه‌رِ تاكو واز له‌ درؤ نه‌هينيت له‌ گالته‌كردنیدا مصنف ابن أبي شيبة ٥/٢٣٥، ٢٣٦ له‌وانه‌ى كه‌ خستمانه‌ رِو بؤمان ده‌رئه‌كه‌وي كه ١- درؤكردن كاريكى ناشه‌رعیه‌ و رِيگه‌ پينه‌دراوه ٢- درؤ كردن سیفه‌ت و رِه‌وشتى ئیماندار نیه‌ به‌لكو سیفه‌تى دورِوه‌كانه ٣- درؤكردن پيچه‌وانه‌ى باوه‌رِى رِاسته‌قینه‌یه ٤- خیانه‌تيكى گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ موسلمانان ئه‌كريت ٥- ده‌بيته‌ هؤى رِوو رِه‌ش بوونى درؤزن له‌ دونیا و له‌ قیامه‌ت ٦- رِيگا خؤشكه‌ره‌ بؤ چونه‌ ئاگرى دؤزه‌خ ٧- له‌به‌ر خراپى سیفه‌تى درؤ شایه‌تى دانى درؤزن قبول ناكرئ ٨- له‌ قیامه‌تدا سزایه‌كى سه‌ختى توش ئه‌بيت ٩- ده‌بيته‌ هؤى ناته‌واوى باوه‌رِى موسلمان له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌ش باسمان كرد شتيكى زؤر سه‌خت هه‌یه‌ كه‌ شه‌رمه‌زاریه‌ بؤ ئه‌و موسلمانانه‌ى به‌شدارى ئه‌كه‌ن له‌ درؤى نیسان ئه‌ویش دوو ولاتى بئ باوه‌رِ هه‌ن باوه‌رِیان به‌ درؤى نیسان نیه‌ و له‌و رِؤژه‌ كه‌ درؤ كردن له‌هه‌موو جیهان رِه‌وا ده‌كرئ ته‌نانه‌ت له‌ ولاته‌ ئیسلامیه‌كانیش كه‌چى ته‌نها له‌و دوو ولاته‌ بئ باوه‌رِه‌ له‌و رِؤژه‌ درؤكردن رِوا نیه‌ ئه‌ویش هه‌ردوو ولاتى ئه‌لمانیا و ئیسپانیا چونكه‌ ئه‌و رِؤژه‌ له‌ ئه‌لمانیا هاوكاته‌ له‌گه‌ل یادى رِؤژى له‌دایك بوونى بسمارك سه‌ركرده‌ى ئه‌لمانى ناسراو .له‌ ئیسپانیاش يةكى نیسان له‌ رِوى ئاینیه‌وه‌ رِؤژيكى پیرؤزه‌ لایان بؤیه‌ درؤ ناكه‌ن ئایه‌ ئه‌مه‌ شه‌رمه‌زارى نیه‌ بؤ ئه‌و موسلمانانه‌ى له‌يةكى نیسان درؤ ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌ حه‌قیقه‌تى درؤى رِؤژى نیسان بوو به‌چاوى خؤت خويندته‌وه‌ و چؤنيتى و هؤكارى سه‌رهه‌لدان و دروست بونیت زانى هه‌روه‌ها حوكمه‌ شه‌رعیه‌كه‌یشیت زانى هیچى تر ناليم چونكه‌ چى بليم هه‌رگیز به‌قه‌د ئه‌و به‌لگانه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌هيز نین گه‌ر یه‌كيكیش له‌دواى ئه‌و هه‌موو به‌لگه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌ نه‌گاته‌ ئه‌نجام ئه‌وا خؤى خؤش چونكه‌ به‌ زندویى دلى مردوه‌ و ئاگاى لـــــه‌خؤى نیــــه‌ بــــؤیه‌ سه‌ره‌خؤشى مــــــردنى دلى ئاراسته‌ ئه‌كه‌ین وه‌ إنَّا لله و إنَّا إلیه راجعون