Duck hunt
گرنگی نويژله‌ژیاني ئیمانداراندان
Dlzar 65

گرنگی نويژ له‌ ژیانی ئیمانداراندا له‌ راستیدا هه‌ر که‌سيك له‌ ناخی ده‌رونیه‌وه‌ ئه‌م گوفتاره‌ پیرؤزه‌ بيته‌ سه‌رزاری و ئه‌م شایه‌تییه‌ بدات و بليت اشهد ان لا اله‌ الا الله‌ واشهد ان محمدا رسول الله‌ به‌وه‌ هاتؤته‌ ریزی ئیماندارانه‌وه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ناونوسی خؤی کردبيت له‌ زانکؤو دانشگای ئیسلامدا به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ یا ئه‌و قوتابیه‌ ده‌وامنه‌کات و کؤشش و سه‌عینه‌کات و ئاماده‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان نه‌بيت و پابه‌ندی یاساکانی نيو دانیشگاو زانکؤ نه‌بيت پاشان دوای چوار سال یان زیاتر کاتيك که‌ هه‌ست ده‌کات ماوه‌ی خويندنه‌که‌ی ته‌واو بوو‌بيت و داوای بروانامه‌ بکات ئایا چی وه‌لام ده‌دريته‌وه‌ ئایا کارمه‌ندانی زانکؤ چی پئ ده‌لين ئایا هه‌تا ئيواره‌ هات و هاوار بکات و بليت ئاخر خؤ من خؤم ناونوسکردوه‌ ، سوودی ده‌بيت بيگومان هه‌رگیز جا له‌ راستیدا مسولمانيتیش هه‌روایه‌ بؤیه‌ ته‌نیا به‌وتنی شایه‌تمانيکی سه‌ر زاره‌کی ئاده‌میزاد ناچيته‌ ریزی قوتابیانی زانکؤی ئیسلامه‌وه چونکه‌ تؤ رؤژانه‌ ده‌بيت پينج جار ئاماده‌بیت و له‌ پينج کاتی جیاوازدا به‌ندایه‌تی خؤت بنوينیت به‌و شيوه‌ی پيغه‌مبه‌ری خوا ص فيریکردویت نويژه‌کانت ئه‌نجام بده‌یت هه‌روه‌ها له‌ خول و ده‌ره‌وه‌ی سالانه‌ی رؤژوو گرتنی مانگی ره‌مه‌زاندا پيویسته‌ به‌شداری بکه‌یت خؤ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ سامانيکی پئ به‌خشیت ريژه‌یه‌کی له‌و بوارانه‌دا ده‌بيت خه‌رج بکه‌یت که‌ قورئان ئاماژه‌ی بؤ کردووه‌ به ‌ صدقات و زه‌کات ناوزه‌دی فه‌رمووه‌ هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو ته‌مه‌ نیشتدا ئه‌گه‌ر توانای جه‌سته‌ی ومادیت هه‌بوو ده‌بئ یه‌کجار حه‌جی مالی خوا بکه‌یت و ئه‌و فه‌رزه‌ش ئه‌نجام بده‌یت جگه‌ له‌وانه‌ش ده‌بئ ئه‌و عیباده‌ت و په‌رستشانه‌ پالنه‌رت بيت بؤ ئه نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و دووره‌ په‌ريزی له هه‌موو خراپه‌یه‌ك خؤ ئه‌گه‌ر جار جار هه‌له‌کت له‌ ده‌ست قه‌وما ئه‌وه‌ ده‌بيت زوو په‌شیمان ببیته‌وه‌ خؤت راست بکه‌یته‌وه‌ و داوای لئ خؤش بوون له‌ په‌روه‌ردگار بکه‌یت تؤئابه‌مانه‌ ده‌توانیت بروانامه‌ی سه‌رکه‌وتن له‌م دانشگا پیرؤزه‌دا بؤ خؤت به‌ ده‌ست بهينیت و ئاینده‌یه‌کی پر له‌ شادمانی و کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بؤ خؤت ده‌سته‌به‌ر بکه‌یت له‌ به‌هه‌شتی به‌ریندا له‌ ساییه‌ی سؤزو میهری خواییدا له‌ ژیانيکدا که‌ باسی مردن و پیری و نه‌خؤشی و هه‌ژاری و کيشه‌و گرفتی تيدانیه‌ به‌لکو سه‌رابی خؤشی و شادی و کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری.

www.dlzar.tk