Ring ring
له‌به‌رچی
Dlzar
له‌به‌رچی گوئ دريژ شه‌یتان ده‌بینئ و که‌له‌شيریش فریشته‌ ده‌بينئ
ئه‌مه‌ یه‌کيکه‌ له‌ موعجیزه‌کانی پيغه‌مبه‌ری خودا درودی خوای له‌سه‌ر بئ که‌ زیاتر له‌ ١٤٠٠ سال به‌ر له‌ ئيستا به‌یان کراوه‌ بؤ مرؤفایه‌تی له‌ فه‌رمووده‌یه‌کی دا پيغه‌مبه‌ری خودا درودی خوای له‌سه‌ر بئ ده‌فه‌رمويت إذا سمعتم أصوات الديكة فصلوا الله من فضله فإنها رأت ملكا وإذا سمعتم نهيق الحمير فتعوذوا بالله من الشيطان فإنها رأت شيطانا ،،، ئا له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا په‌یامبه‌ری خودا ده‌فه‌رمويت کاتيك گويتان له‌ ده‌نگی که‌له‌شير بوو ستایشی خودا بکه‌ن بؤ گه‌وره‌یی ئه‌وا فریشته‌ی بینیوه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر گويتان له‌ زه‌رره‌ی گويدريژ بوو هاواری خودا بکه‌ن بؤ پاريزگاریتان له‌ شه‌یتان ئه‌وا شه‌یتانی بینیوه‌ بيگومان ئه‌مه‌ هه‌ر ته‌نها فه‌رموده‌یه‌ك و چه‌ند ووشه‌یه‌کی ئاسایی نی یه‌ به‌لکو کؤمه ليك نهينی زانستی به‌دواوه‌یه‌. خوينه‌ری به‌ريز له‌ سه‌ره‌تادا سه‌رنج بده‌ن بؤ ئه‌م چه‌ند زانیاریه‌ توانای کؤئه‌ندامی بینین له‌ مرؤفدا سنوورداره... جیاواز له‌ توانای بینینی گويدريژ وه‌ هه‌روه‌ها جیاوازیش له‌ توانای بینینی که‌له‌شير به‌ پيی سه‌لمیندراوی زانستی توانای بینینی مرؤف سنوورداره که‌ ناتوانئ به‌ هیچ شيوه‌یه‌ك ژيروو تیشکی سور سه‌رووی تیشکی به‌نه‌فسه‌جی ببینئ به‌لام توانای بینینی که‌له‌شير و گويدريژ ئه‌م سنووره‌ ده‌به‌زينئ چؤن گويدريژ و که‌له‌شير جن و فریشته‌ ده‌بینن گويدريژ ده‌توانئ تیشکه‌ ژيروو سوره‌کان ببینئ و شه‌یتانیش وه‌ك له‌ قورئانی پیرؤز ئاماژه‌ی پئ کراوه‌ له‌و جنانه‌یه‌ که‌ له‌ ئاگر دروست کراوه‌ واتا له‌و تیشکانه‌ی ده‌که‌ونه‌ ژيروو تیشکی سور... به‌م پئ یه‌ گويدريژ جنی شه‌یتان ده‌بینئ به‌لام فریشته‌ ملائکه‌ نابینئ هه‌رچی که‌له‌شيره‌ ده‌توانئ سه‌رووی تیشکی به‌نه‌فسه‌جی ببینئ و فریشته‌ش هه‌روه‌ك له‌ قورئانی پیرؤز ئاماژه‌ پئ کراوه‌ له‌ رووناكی نور دروست کراوه‌ واتا له‌و تیشکانه‌ی ده‌که‌ونه‌ سه‌روو تیشکه‌ به‌نه‌فسه‌جیه‌کان به‌م پئ یه‌ که‌له‌شير فریشته‌کان ده‌بینئ. له‌ لایه‌کی دیکه‌ بؤچی شه‌یتانه‌کان راده‌که‌ن له‌ زیکری خودا،،به‌لئ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فریشته‌کان ئاماده‌ن له‌و شوينانه‌ی که زیکری خودای گه‌وره‌ی لئ ده‌کرئ هه‌ر بؤیه‌ش شه‌تانه‌کان له‌و شوينانه‌ راده‌که‌ن ئه‌ی بؤچی شه‌یتانه‌کان له‌ وجودی فریشته‌کان راده‌که‌ن به‌لئ له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌یتان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بئ به‌ رووناكی فریشته‌کان به‌لام چؤن ، به‌واتایه‌کی زانستی ئه‌گه‌ر له‌ شوينيكدا تیشکی سه‌روو به‌نه‌فسه‌جی و تیشکی ژيروو سور کؤببنه‌وه‌ ئه‌وا تیشکه‌ ژيروو سور وون ده‌بن و له‌ناو ده‌چن هه‌ر بؤیه‌ش له‌ کاتی ئاماده‌بوونی فریشته‌کان له‌ هه‌ر شوينيکدا ئا له‌م شوينه‌ شه‌یتانه‌کان راده‌که‌ن. به‌ريزان له‌م کورته‌ باسه‌ی سه‌ره‌وه‌دا راستی گووفت و فه‌رمووده‌کانی په‌یامبه‌ری خودامان به‌ به‌لگه‌ی زانستی بؤ ده‌رده‌که‌ويت زانایانی ئه‌مرؤ به‌ هه‌موو توانایه‌کی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌گه‌نه‌ ده‌رئه‌نجاميك که‌چی هه‌مان ووته‌ و هه‌مان ده‌رئه‌نجام ١٤ قرن له‌مه‌وبه‌ر مرؤفيك به‌ناوی محمد کوری عبدالله‌ به‌ خه‌لك و هه‌وه‌لانی راگه‌یاندووه‌. منیش با پرسیاريك ئاراسته‌ی هه‌موو مرؤفایه‌تی بکه‌م ئایا کئ بوو ئه‌و هه‌موو زانیاریه‌ زانستیانه‌ی دا به‌ محمد به‌ر له‌ زیاتر له‌ ١٤٠٠ له‌مه‌وبه‌ر
www.dlzar.tk