حهفت ريگا بؤ چارهسهری توورهیی
حهفت ريگا بؤ چارهسهری توورهیی1. خؤدانه پال و داوای كؤمهك كردن له خوا ئهو كاتهی كه تووره دهبیت:
ئهو كاتهی كه تووره دهبیت، ههلسه دهستنويژبگره، پاشان دوو ركات نويژ بكه، پاشان دهست له خوا پان بكهوهو داوای هانای ليبكه. كه به سهر توورهیییتدا زالت بكات.2. ئهوهندهی دهتوانیت خؤدوورگره لهو شوين و كهسانهی، یا ئهو ههلويستانهی كه توورهییت دهرووژينن3. خؤراهينان له سهر ئارامیی و له سهرخؤیی، پاداشت و ريزی ئارامگرتن و توورهیی خواردنهوهو چاوپؤشی كردن و ليبوردهیی وهبیرخؤت بهينهوه. چون ههر كهسيك پاداشتی توورهیی خواردنهوهو ئارامگرتنی له بهرچاو بيت كهم وایه كه توورهبيت. 4. ههركه توورهبوویت, زؤر به پهلهو داوان پهنا بؤ دهستنويژگرتن بهره، چونكه توورهیی له شهیتانهوهیه، شهیتانیش له ئاگر درووستكراوه، ئاگریش تهنها به ئاو دا ئهمركيتهوه. 5. حالهت و بارودؤخی خؤت لهو كاتهی كه توورهی بگؤره، ئهگهر به پيوه بوویت، ههول بده دانیشیت، یا ئهگهر دانیشتوویت، ههول بده ههلسهوه.6. بزانه كه كات بهشيكه له چارهسهر، ههر یهك له ئيوه ئهگهر ئهو نهخؤشییهی لهگهلبوو، ئهوه پێی وا نهبێت كه له پرێكهوه بتوانیت بهسهر نهفسی خؤیدا زال ببيت، بهلام یهكهم شت ئهبيت نیهتی چاكبوونی ليبهنیت، ئینجا كردوكۆش كهیت و سهبر سهبره خۆت له توورهیی ببوێری و لهسهر خؤبه و پشیت فراوان بيت. تا خوای گهوره به فهزلی خؤی رهحمت پيبكاو عیلاجی دهردت كات.7. ئهو كاتانهی كه تووره دهبیت، ئهگهر خيزانت ههبوو پيی بكئ، ههول بدات هيورت بكاتهوه، ئهگهر برادهرت بوو ههولدات ئامؤژگاریت كاو نهرمت كاتهوه. چونكه ئهو كاتهی كه تؤ توورهیت، نازانیت كه له كاتی توورهییتا چی ئهليت و چی ئهكهیت، ئهو كهسهش ئاقله كه به حیكمهت و نهرمونیانی خؤی ئاگری توورهیی كهسانی تر دائهمركينيتهوه.
خوای گهوره بهسهر دهردی كوشندهی توورهییدا زالمان بكاتwww.dlzar.tk