The Soda Pop
چیرؤكی گه‌رانه‌وه‌ و ته‌وبه‌كردنی
Dlzar
هاله‌ سافی سه‌ماكه‌ر و چیرؤكی گه‌رانه‌وه‌ و ته‌وبه‌كردنی
ژنه‌ هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكه‌ری به‌ناوبانگی میسری هاله‌ سافی له‌ چاوپيكه‌وتنيكی رؤژنامه‌وانیدا به‌ شيوازيكی زؤر كاریگه‌رو سه‌رنج راكيش باسی له‌ دابرانی له‌ هو‌نه‌رو په‌شیمان بوونه‌وه‌و ته‌و‌به‌كردنی خؤی كرد هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسووده‌ییه‌ ده‌روونییه‌ی كه‌ له‌ دوای گه‌رانه‌وه‌ی بؤ ناو مال و ژیانی سروشتی خؤی بینیویه‌تییه‌وه له‌ یه‌كيك له‌ رؤژه‌كاندا له‌ ئوتيليكی به‌ناوبانگی قاهیره‌دا كاتيك به‌ نیوه‌ رووتی له‌ به‌رده‌م پیاوان و له‌ نيو كاسه‌و پيكه‌كانیاندا سه‌مام ده‌كرد بؤ یه‌كه‌م جار له‌و كاته‌دا شه‌رم و حه‌یا دایگرتم و هه‌ستم كرد بئ ئامانج و بئ مانام له‌م ژیانه‌دا هه‌روه‌ها بوومه‌ته‌ لاشه‌یه‌كی بئ گیان و بووكه‌شووشه‌یه‌كی سه‌ماكه‌ر به‌ په‌له‌و به‌ گریانيكی به‌ كوله‌وه‌ ئه‌و جيگایه‌م جيهيشت و چوومه‌وه‌ ژووره‌كه‌ی خؤم و جله‌كانم له‌به‌ر كرده‌وه‌ هه‌ستيكم بؤ دروست بوو كه‌ به‌دريژاییی ته‌مه‌نم له‌و كاته‌وه‌ی له‌ ته‌مه‌نی ١٥ سالیمه‌وه‌ سه‌مام ده‌كرد حاله‌تی وام به‌سه‌ردا نه‌هاتبوو به‌په‌له‌ چووم ده‌ستنويژم گرت و نويژم كرد ئیتر ئه‌و كاته‌ بؤ یه‌كه‌م جار هه‌ستم به‌ دلنیایی و به‌ختیاری كرد له‌و رؤژه‌وه‌ حیجابم پؤشی و ئاورم له‌و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌ زؤرانه‌ نه‌دایه‌وه‌ كه‌ بؤ فریودانم و په‌شیمان كردنه‌وه‌م پيشكه‌شیان ئه‌كردم هه‌روه‌ها گويشم به‌ گالته‌پيكردنی ئه‌وانه‌ش نه‌دا كه‌ ئه‌یان ویست له‌و ريیه‌وه‌ له‌ حیجاب ساردم بكه‌نه‌وه‌ به‌لام به‌رده‌وام بووم‌و چووم فه‌رزی حه‌جم به‌جيهيناو له‌به‌رده‌رگای خوای گه‌وره‌دا وه‌ستام و گریام و زؤر پارامه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ تاوه‌كو له‌ رؤژانی پر تاوانم خؤش ببئ له‌ كؤتای قسه‌كانیدا چیرؤكه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ی به‌م شيوه‌یه‌ كؤتایی پيدينئ و ئه‌لئ هاله‌ سافی مردو رابردووه‌كانیشی له‌گه‌ل خؤیدا برده‌ چاله‌وه‌ ئيستا من ناوم سوهه‌یر عابدینه‌ و كوريكم هه‌یه‌ ناوی كه‌ریمه‌و ئافره‌تی ماله‌وه‌م و له‌گه‌ل كوره‌كه‌م و ميرده‌كه‌مدا ئه‌ژیم به‌لام‌ هه‌میشه‌ فرميسكی په‌شیمانی هاوريمه‌ بؤ ئه‌و رؤژانه‌ی دوور له‌ كردگارم‌ ژیانم تيدا به‌سه‌ر ئه‌برد ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌‌ی هه‌موو شتيكی پيبه‌خشیبوم ئيستا له‌ دایك بوویه‌كی تازه‌م و هه‌ست به‌ ئارامی و دلنیایی ئه‌كه‌م به‌لام جاران هه‌رچه‌نده‌ ده‌وله‌مه‌ند بووم و هه‌میشه‌ شه‌و تا به‌یانی خه‌ریكی یاری و ئيشكگرتن بووم كه‌چی به‌رده‌وام به‌شم دله‌راوكئ و په‌ژاره‌و غه‌م بوو هه‌روه‌ها ئه‌لئ له‌ ساله‌كانی رابردوودا هه‌میشه‌ شه‌یتان هاوريم بوو ته‌نها به‌ یاری و سه‌ما كردنه‌وه‌ خه‌ركی بووم و ژیانيكی چاوشؤری و قيزه‌ونم به‌سه‌ر ئه‌برد هه‌میشه‌ هه‌ل ده‌چووم و توره‌ئه‌بووم به‌لام ئيستا هه‌ست ئه‌كه‌م وه‌ك كه‌سيكی تازه‌ له‌ دایك بووم و له‌ ده‌ستيكی ئه‌مین دام و به‌زه‌یی پیاما ديته‌وه‌و به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته‌ كارمه‌وه كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ستی په‌روه‌ردگارمه‌ پاك و بيگه‌ردی بؤ خوای گه‌وره
www.dlzar.tk