Insane
حه سه نى به سرى
Dlzar
حه سه نى به سرى
چؤن گه‌ليک گومرا ئه‌بيت که‌پیاويکی وه‌ک حه‌سه‌ نی به‌سری تيدا بيت مه‌سله‌مه‌ی کوری عبد الملک موژده‌ده‌ر هات وموژده‌ی دا به خيزانی پيغه‌مبه‌ری خوا ‌دایکی باوه‌رداران دایکی سه‌له‌مه‌ که‌ خزمه‌تکاره‌کایان خه‌یره‌ کوریکی چاوگه‌ش وجوانی بووه‌ دایکی باوه‌رداران دایکی سه‌له‌مه‌ زؤرخؤش حال بوو ده‌م چاوی گه‌شایه‌وه‌ وه‌ناردی به‌دوایی خه‌یره‌ وکؤرپه‌له‌که‌ی تاوه‌کو له‌مالی دایکی باوه‌رداران کاتی پاش مندال بوون ببه‌نه‌سه‌ر چونکه‌ خه‌یره‌ زؤرخؤشه‌ویست بوو له‌لای دایکی باوه‌رداران چه‌ند کاتيکی پئ چوو تاوکوو خه‌یره‌ وکؤرپه‌له ‌چاوگه‌شه‌که‌ی هاتن بؤلای دایکی باوه‌رداران که‌چاوی پئ که‌وت به‌م منداله‌ چاوگه‌شه‌ چاوی پر بوو له‌جوانی ومیهره‌بانی و بئ تاوانی هه‌نده‌ی تر دلی دایکی باوه‌رداران گه‌شایه‌وه‌ وتی ئه‌ی خه‌یره‌ ناوت ليناوه‌ وتی نه‌خير دام ناوه‌ بؤئه‌وه‌ی تؤ ناوی لئ بنيت ئینجا دایکی باوره‌داران وتی به‌به‌ره‌که‌تی خوا ناوی ئه‌نيم حه‌سه‌نئینجا ده‌ستی به‌رز کرده‌وه‌ بؤ ئاسمان ودوعای خيری بؤ کرد به‌لام خؤشه‌ویستی حه‌سه‌ن ته‌نها له‌لایه‌ن دایکی باوه‌رداران نه‌بوو به‌لکو له‌مالی یه‌کيک له‌ هاوه‌له‌به‌ريزه‌کانی پيغه‌مبه ر که‌ناوی زه‌یدی کوری سابت که‌ وه‌حی بؤ پيغه‌مبه‌ر ئه‌نوسیه‌وه‌ چونکه‌ باوکی حه‌سه‌ن که‌ناوی یه‌سار بوو خزمه‌ت کاری مالی ئه‌م هاوله‌به‌ريزه‌ی پيغه‌مبه‌ربوو حه‌سه‌نی به‌سری له‌ماليک گه‌وره‌بوو که‌مالی پيغه‌مبه‌ر بوو له‌لایه‌ن دایکی باوه‌رداران دایکی سه‌له‌مه‌ که‌ناوی هند کچی سهیل ئه‌م ئافره‌ته‌ یه‌کيک بوو له‌خانه‌دان ترین ئافره‌تی مه‌که‌ که‌ له‌کاتی پيش ئاینی ئیسلام توانیوه‌تی بخوينیت وبنوسيت وه‌ئه‌مه‌ بوه‌ هؤی گيرانه‌وه‌ی ٣٨٧ فه‌رموده‌ی پيغه‌مبه‌ر که‌زؤرترین فه‌رمودیه‌ گيراوه‌ته‌وه‌ له‌یه‌ک که‌س حه‌سه‌نی به‌سری زؤر له‌وه‌زیاتر خؤش به‌ختر بوو چه‌ند جار خه‌یره‌ ئه‌چو بؤ بازار بؤشت کرین که‌ئه‌م کؤرپه‌له‌ چاوگه‌شه‌ ئه‌گریا دایکی سه‌له‌مه‌ شیری خؤی ئه‌دا به‌م کؤرپه‌له‌ چاو گه‌شه‌ بؤ ئه‌وه‌ی بئ ده‌نگ بيت و هيمن بيته‌وه‌ بؤیه‌ دایکی سه‌له‌مه‌ له‌دوو روه‌وه‌ دایکی حه‌سه‌نی به‌سری یه‌ رووی یه‌که‌م به‌وشيوه‌یه‌ی که‌دایکی باوه‌ردارانه‌ رووی دووه‌م به‌شيوه‌ی که‌ شیری پئ داوه‌ حه‌سه‌نی به‌سری له‌م که‌ش وهه‌وایه‌ گه‌وره‌بوو که‌له‌نيوان مالانی دایکی باوه‌رداران وهاوه‌له‌به‌ريزه‌کان تاوه‌کوو حه‌سه‌نی به‌سری گه‌وره‌بوو بوه‌ گه‌نجيکی جوان وقه‌شه‌نگ تاوه‌کوچه‌ند فه‌رموده‌ی گيراوه‌ته‌وه‌ له‌هاوه‌لانی به‌ريزی پيغه‌مبه‌ر درودی خوای ليبيت له‌وانه‌ عوسمانی کوری عه‌فان و عه‌لی کوری ئه‌بوتالیب و عبدالله کوری عومه‌ر و عبدالله‌ کوری عه‌باس و ئه‌نه‌سی کوری مالک و جابری کوری عبدالله‌ وهی تر له‌هاوله‌ به‌ريزه‌کان ره‌زاورحمه‌تی خوای گه‌وره‌یان ليبيت به‌لام زؤر دلی به‌عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب ئه‌بووه‌ تاوکو لئ جیاوازنه‌ئه‌بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ئ ئه‌م هاوه‌له‌به‌ريزه‌ له‌پاراوی زمانی وته‌قواوله‌خواترسانی وزانستی که‌ له‌پيغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ی وه‌رگرتبوو حه‌سه‌نی به‌سری که‌ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ چوارده‌ سال له‌گه‌ل باوکی به‌رئ که‌وتن بؤشاری به‌سره‌ بؤیه‌ ناوبانگی ده‌رکرد له‌دوایی به‌ حه‌سه‌نی به‌سری شاری به‌سره‌ ئه‌وکات قه‌لا وپيگه‌ی موسلمانان بوو بؤ جیهاد کردن بؤیه‌ شار رازابووه‌ به‌گه‌وره‌ هاوه‌لانی پيغه‌مبه‌ر وتابیعیه‌ به‌ريزه‌کان وریزی وانه‌شه‌رعیه‌کان جمه‌ی ئه‌هات له‌ناومزگه‌وته‌کان له‌وانه‌ ریزی هاوه‌لی به‌ريزی پيغه‌مبه‌ر عبدالله‌ کوری عه‌باس که‌زانای ئه‌م ئومه‌تیه به‌فه‌رموده‌ی پيغه‌مبه‌ر حه‌سه‌نی به‌سری له‌م هاوله‌به‌ريزه‌ زانستيکی زؤری لئ وه‌رگرت له‌وانه‌ ته‌فسیروفقه‌ وئه‌ده‌ب وزمانی عه‌ره‌بی وفه‌رموده‌ی پيغه‌مبه‌ر تاوکوو حه‌سه‌نی به‌سری بووه‌زانایه‌کی به‌ريزی ئه‌م ئومه‌ته‌ ناوی حه‌سه‌نی به‌سری له‌ شاراندابلاوبؤه‌ ئه‌وتا خه‌لیفه‌ی باوه‌رداران مه‌سله‌مه‌ی کوری عبدالملک پرسیاری کرد له‌ خالیدی کوری سه‌فوان گوتی باسی حه‌سه‌نی به‌سری م بؤبکه‌ چونکه‌ تؤ له‌هه‌مویان باشتر ئه‌یناسیت خالیدی کوری سه‌فوان حه‌سه‌نی به‌سری ناو دلی وه‌ک روکه‌شی وایه‌ وقسه‌ی وه‌ک کرده‌وه‌ی وایه‌ ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌کرده‌وه‌ی چاک بکا ئه‌وا یه‌که‌م که‌سه‌ که‌ خؤی فه‌رمان ئه‌کات به‌ چاکه‌ وئه‌گه‌ر نه‌هی له‌خراپه‌ بکات ئه‌وا یه‌که‌م که‌سه‌ که‌ نه‌هی له‌خراپه‌ ئه‌کات و من بینیم مالی دونیای نه‌ئه‌ویست ئینجا خه‌لک داوایان له‌وئه‌کرد ،ئینجا مه‌سلمه‌ گوتی به‌سه‌ به‌سه‌ چؤن خه‌لک گومرائه‌بيت پیاويکی وای تیابيت ئینجا کاتيک حه‌جاجی کوری یوسفی سه‌قه‌فی بو به‌ده‌سه‌لاتدار له‌ ولاتی عیراق که‌چه‌ند پیاويکی سته‌م کار بوو حه‌سه‌نی به‌سری له‌ونه‌وبوو که‌ به‌روه‌روی راوه‌ستا و دژایه‌تی کرد وته‌نها له‌خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسا جاريکیان حه‌جاج خانويکی گه‌وره‌ی دروست کرد وبانگی خه‌لکی کرد بؤئه‌وه‌ی بين ته‌ماشای بکه‌ن حه‌سه‌نی به‌سری ئه‌م فرسه‌ته‌ی قؤسته‌وه‌ بؤئه‌وه‌ی بچيت قسه‌ بؤخه‌لکه‌که‌بکات بؤیه‌ چوه‌ چوارده‌وره‌ی وسوراوه‌و گوتی ته‌ماشامان کرد که‌ ئه‌م پیسی ناو پیسان مه‌به‌ستی حه‌جاج بوو که‌ ئه‌م قه‌سروماله‌ی دروست کردوه‌ به‌لام نازانئ که‌ فیرعه‌ون قه‌سريکی زؤر له‌وی گه وره‌تر دروست کرد دوایی خوای گه‌وره‌ فیرعه‌ونی له‌ناو برد
خؤزگه‌ حه‌جاج ئه‌زانيت که‌ ئه‌هلی ئاسمان رقیان ليه‌تی و وخه‌لکی ئه‌رز ئه‌ویان هه‌لخه‌له‌تاندوه‌ تاوه‌کو یه‌کيک له‌ئاماده‌بوان دلی پئ سوتا وتی به‌سه‌ ئه‌ی باوکی سه‌عید به‌سه‌ حه‌سه‌نی به‌سری فه‌رموی به‌کابرا به‌خوا بئ ده‌نگ نابم چونکه‌ خوای گه‌وره‌ په‌یمانی له‌زانایان وه‌رگرتوه‌ که‌ حه‌ق بؤ خه‌لک روون بکه‌نه‌وه‌ ونه‌یشارنه‌وه‌ دوای حه‌جاج به‌پیاوانی خؤی گوت ئه‌ی بئ غیره‌تینه‌ به‌ندیه‌ک له‌به‌نده‌کان ديت ئه‌وا به‌من ئه‌ليت ئيوه‌ش رائه‌وه‌ستن والله‌ ئه‌بيت خوينی ئه‌وتان ده‌ردخوارد بده‌م دوای گوتی به‌ سه‌ربره‌که‌ خؤت ئاماده‌بکه وبه‌ چه‌ند پؤلیسيکی گوت برؤن ئه‌م کابرایه‌م بؤ به ينن که‌ حه‌سه‌نی به‌سری یان هينا بؤ لای حه‌جاج ليوی خؤی جولاند ئینجا حه‌جاج پئ گوت فه‌رموو فه‌رموو ئه‌ی باوکی سه‌عید ليره‌ دابنیشه‌ له‌شوينی خؤی داینا ئینجا خه‌لک زؤر پيیان سه‌یر بوو تا که‌ميک پيش ئيستا حه‌جاج ئه‌وه‌نده‌ توره‌ بوو له‌ حه‌سه‌نی به‌سری که‌ ئه‌ی ویست خوينی برژينت و بیدا به‌ پیاوانی خؤی ئه‌ی بؤ ئيستا ئه‌وا نه‌رم بووه‌ ئینجا حه‌جاج پرسیاری لئ ئه‌کرد و حه‌سه‌نی به‌سری ولامی ئه‌دایه‌وه‌ تاوکوو ته‌واو بوو ئینجا گوتی بؤنی خؤش به ينن ده‌ستی به‌بؤنی خؤش ئه‌کرد وله‌ ریشی حه‌سه‌نی به‌سری ئه‌دا تاوکو ته‌واو بوو دوای حه‌جاج وتی تؤ گه‌وره‌ی زانایانی ئه‌ی باوکی سه‌عید دویا حه‌سه‌نی به‌سری رؤیشت ئینجا جيگری حه‌جاج به‌دوایی حه‌سه‌نی به‌سری که‌وت وتی ئه‌ی باوکی سه‌عید پيش ئه‌وه‌ی تؤ بيت حه‌جاج ئه‌ونده‌ توره‌ ببو خوين له‌چاوانی ئه‌باری به‌لام من بینیم که‌تؤ هاتیته‌ ژوره‌وه‌ ده‌مت جولاند چیت وت حه‌سه‌نی به‌سری گوتم ياولي نعمتي وملاذي عند كربتي اجعل نقمته برداوسلاما علي كما جعلت النار بردا وسلاما علي ابراهيم زؤرن ئه‌وچیرؤکانه‌ی که‌ تیایدا حه‌سه‌نی به‌سری قسه‌ی حه‌قی تيدا کردوه‌ وه‌به‌روه‌روی ده‌سه‌لاتداران بؤته‌وه‌ جاريکیان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌میری باوه‌رداران عومه‌ری کوری عبدالعزیز کؤچی دوای کرد یه‌زید هاته‌سه‌رته‌خت ده‌سه‌لات ئه‌وه‌بو لای دا له‌ ريگای حه‌ق ووه‌ک ئه‌وه‌ی پيشه‌تر نه‌ئه‌بوو کاتيک بوه‌ ده‌سلاتدار که‌سيکی کرده‌ ده‌سه‌لاتدار له‌ عیراق به‌ناوی عومه‌ری کوری هبیره‌ یه‌زید نوسراوله‌دوونوسراو ئه‌ی ناردبؤ عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ که‌تیایدا بؤ ئه‌نوسی توند به‌ له‌گه‌ل خه‌لک وهه‌نديک وهه‌نديک جاربرۆباله‌گه‌ل حه‌قیش نه‌بیت بؤیه‌ عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ بانگی هه‌ردوو زانای کرد شه‌عه‌بی و حه‌سه‌نی به‌سری وتيی گه‌یاندن که‌ یه‌زید فه‌رمانی پئ ئه‌کات به‌هه‌نديک جار به‌ خراپه‌ ئایا له‌ئاین ده‌ر ئه‌چيت زانا شه‌عه‌بی ولاميکی داوه‌ تؤزی نه‌رمی تيدا بوو بؤ خه‌لیفه‌ وسه‌رکرده‌ی عيراق عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ و حه‌سه‌نی به‌سری بئ ده‌نگ بوو عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ تؤچی ئه‌ليت ئه‌ی باوکی سه‌عید حه‌سه‌نی به‌سری ئه‌ی کوری هه‌بیره‌ له‌خوا بترسه‌ بؤ یه‌زید به‌لام مه‌ترسه‌ له‌یه‌زید بؤ خوا وه‌بزانه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌تپاريزی له‌یه‌زید به‌لام یه‌زید ناتپاريزی له‌خوای گه‌وره‌ وه‌بزانه‌ خه‌ریکه‌ فریشته‌یه‌ک بؤت دائه‌به‌زيت له‌سه‌رقه‌ره‌ويله‌که‌ت لات ببات وه‌بتبات له‌فراوانی قه‌سره‌که‌ت بؤ ته‌نگی گؤره‌که‌ت ئینجا له‌گؤره‌که‌ت یه‌زید نابینه‌وه‌به‌لکو ئه‌م کرده‌وانه‌ت ئه‌بینیه‌وه‌ که‌ سه‌رپيچی خوای یه‌زیدت پئ ئه‌کرد،ئه‌ی کوری هه‌بیره‌ بزانه‌ ئه‌گه‌ر له‌گوئ رایه‌لی خوای گه‌وره‌ دابیت ئه‌وائه‌ت پاريزئ له‌خراپه‌ی یه‌زید و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل خراپه‌ی یه‌زید دابیت ئه‌وائه‌تداته‌ ده‌ست خراپه‌ی یه‌زید وبزانه‌ نابيت گويرایه‌لی هیچ که‌سيک بکريت مادام ئه‌م که‌سه‌ گوئ رایه‌لی خوا ناکات ئینجا عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ گریا وتاوکو چاوکانی پر له‌ فرميسک بوو ئینجا چه‌ندین دیاری دا به‌ حه‌سه‌نی به‌سری دوای خؤی و زانا شه‌عه‌بی چونه‌وه‌ بؤ مزگه‌وت وخه‌لک کؤبونه‌وه‌ بؤ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا چییان وتوه‌ به‌ ئه‌میری عیراق زانا شه‌عه‌بی وتی خه‌لکینه‌ هه‌رکه‌سيک ئه‌یه‌ويت خوای گه‌وره‌ به‌باشتر بزانيت له‌ سه‌ر خه‌لکی تر له‌هه‌موو شوينيک با بیکات سويند به‌وخوایه‌ی که‌ روحی منی به‌ده‌سته‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی که‌ حه‌سه‌نی به‌سری به‌ عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ی وت ئه‌م زانی به‌لام به‌خوا ویستم دلی عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ رازی بکه‌م به‌لام حه‌سه‌نی به‌سری ویستی خوای گه‌وره‌ له‌خؤی رازی بکات خوای گه‌وره‌ ئه‌وی له‌ عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ نزیک کرده‌وه‌ منی دوور کرده‌وه‌ حه‌سه‌نی به‌سری نزیکه‌ی هه‌شتا سال ژیا به‌لام خه‌لک هه‌ر له‌ ئامؤژگاریه‌کانی دلی نه‌رم ئه‌بؤوه‌ وه‌چاوه‌کانی پر ئه‌بوو له‌ فرميسک ئه‌گه‌ر گوئ له‌ ئامؤژگاریه‌کانی ئه‌بوو ئه‌وه‌تا کاتيک پرسیاریان لئ کرد له‌ باره‌ی دونیا ئه‌ویش وتی پرسیارم لئ ئه‌که‌ی له‌ باره‌ی دونیا ورؤژی دوایی نمونه‌ی ژیانی دونیا ورؤژی دوایی وه‌ک رؤژهه‌لات ورؤژئاوایه‌ چه‌ند تؤ له‌لایه‌کیان دوور نزیک بکه‌ویته‌وه‌ ئه‌وا له‌وه‌ی تریان دوور ئه‌که‌ویته‌وه‌ وه‌پيم ئه‌ليت پيناسه‌ی دونیام بؤ بکه‌ پيناسه‌ی چیت بؤ بکه‌م دونیایه‌ک سه‌ره‌تاکه‌ی هه‌ول دان وماندوو بونه‌ وکؤتایه‌که‌ی له‌ناو چونه‌ وه‌له‌ حه‌لاله‌که‌ی حیسابه‌وله‌ حه‌رامه‌که‌ی ليپيچینه‌وه‌یه‌ هه‌رکه‌سيک تیایدا ده‌وله‌مه‌ند بوو ئه‌وا توشی تاقی کردنه‌وه‌ بوو وه‌هه‌رکه‌سيک هه‌ژار بوو ئه‌وا دل غه‌مگین ئه‌بيت وجاريکی دی پرسیاریان لئ کرد له‌باره‌ی خؤی وخه‌لک وتی قورمان به‌سه‌ری چیمان له‌خؤمان کرد ئاینه‌که‌مان به‌ که‌م زانی ودونیامان به‌ باشتر زانی وه‌ره‌وشتمان له‌ده‌ست چوو جل وبه‌رگمان نوئ کرده‌وه‌ یه‌کيک له‌ ئيمه‌ له‌سه‌رلای چه‌پ ئه‌خه‌ويت وه‌له‌مالی خه‌لک ئه‌خوات خواردنه‌که‌ی به‌دزی په‌یدا کردوه‌ پاره‌که‌ی به‌ بئ ئیش کردن په‌یدا کردوه‌ داوای شیرینی ئه‌کات پاش ترشی داوای شتيکی گه‌رم ئه‌کات پاش شتيکی سارد داوای شتيکی فينک ئه‌کات پاش شتيکی وشک تاوه‌کوو ورگی پر بوو له‌ خواردن سک ئؤشه‌ ئه‌گريت ئینجا قرقينه‌ ئه‌داته‌وه‌ له‌ زؤر خواردن دوای ئه‌لئ رؤله‌ شتيکم بؤ به ينه‌ تاوکوخواردن هه‌زم بکات هه‌ی گيله‌ ته‌نها دینه‌که‌ته‌ هه‌زم ئه‌که‌یت کوا دراوسيکه‌ نه‌داره‌که‌ت کوا هه‌تیوه‌ برسیه‌کان کوا هه‌ژارونه‌داره‌کان کوا ئه‌وه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پئ کردی که‌ بیده‌یه‌ت به‌ بئ چاره‌کان خؤزگه‌ ئه‌تزانی تؤ ژماره‌ی هه‌رکاتيک رؤژئاوائه‌بيت ئه‌وا ژماریه‌کت لئ که‌م بيوه‌ دوایی هه‌موی ئه‌روات ئینجا له‌شه‌وی هه‌ینی سالی سه‌دوده‌ی کؤچی ولامی بانگی خوای گه‌ره‌ی دایه‌وه‌ که‌به‌یانی بؤوه شاری به‌سره‌ هه‌ژا له‌گه‌ل بلاو بونه‌وه‌ی کؤچی دوایی حه‌سه‌نی به‌سری ئینجا ئه‌مه‌ یه‌که‌م رؤژه‌ له‌ميژووی شاری
به‌سره‌ که‌ نويژی عه‌سر نه‌کريت به‌ جه‌ماعه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌لک چوو بؤ سه‌ر قه‌بران به‌دوای ته‌رمی حه‌سه‌نی به‌سری هه‌زاران ره‌حمه‌ت له‌ حه‌سه‌نی به‌سری بيت ئامین
www.dlzar.tk