XtGem Forum catalog
حه سودى و چاو پيسى
د

گومانی تيدا نیه‌ ده‌روونی ئاده‌میزاد تووشی نه‌خؤشی جؤراو جؤری ترسناك ده‌بيت یه‌كيكیش له‌و نه‌خؤشیانه‌ بریتی یه‌ له‌ نه‌خؤشی حه‌سوودی ‎ ‎حه‌سه‌د، لای زانایان به‌و واتایه‌ ديت كه‌ مرؤف ئاواته‌خواز بيت كه‌ ناز ونیعمه‌تی خه‌لكی تر یان براده‌ره‌كه‌ی له‌ناو بچيت ونه‌مينيت ، حه‌سه‌د تاوانيكی گه‌وره‌ ونه‌خؤشیه‌كی كوشنده‌ی ره‌وشت وبه‌ها به‌رزه‌كانه‌، هه‌نديك پئ یان وایه‌ حه‌سه‌د یه‌كه‌م تاوانيكه‌ له‌ئاسمان كه‌ بئ فه‌رمانی خودای گه‌وره‌ی پيكرا، كاتيك په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كرد به‌ ئیبلیسی شه‌یتان كه‌ سوژده‌ به‌ريت بؤ حه‌زره‌تی ئاده‌م به‌لام له‌به‌ر حه‌سوودی بردن به‌و پله‌ وپایه‌ی ئاده‌م ئاماده‌ نه‌بوو سوژده‌ی بؤ به‌ريت وفه‌رمانه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی‌ شكاند، وه‌یه‌كه‌م تاوان وسه‌ركه‌شیه‌ك بوو له‌سه‌ر زه‌ویش ئه‌نجام درا، كاتيك قابیل حه‌سوودی برد به‌ هابیلی برای وده‌ستی چووه‌ خوينیه‌وه‌ وكوشتی، پيغه‌مبه‌ری خوداش صلی الله علیه وسلم قه‌ده‌غه‌ی كردوه‌ له‌م كاره‌ ناپه‌سه‌نده‌ وفه‌رموویه‌تی لا تحاسدوا ولا تقاطعوا ولا تباغضوا ولاتدابروا وكونوا عباد الله إخوانا، متفق عليه، واته‌ حه‌سوودی به‌یه‌كتر مه‌به‌ن، وه‌ صله‌ی ره‌حم له‌نيوان یه‌كتردا مه‌بچرينن، له‌یه‌ك توره‌ مه‌بن، وه‌ پشت له‌یه‌كتر هه‌لمه‌كه‌ن، وه‌ هه‌مووتان ببن به‌به‌نده‌ی راست ودروستی خودا وبه‌برای یه‌كتر له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رمويت ایاكم والحسد فان الحسد تاكل الحسنات كما یاكل النار الحطب ،واته‌ ئامان دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ حه‌سوودی به‌یه‌كتر بردن، چونكه‌ حه‌سوودی هه‌رچی چاكه‌و خير هه‌یه‌ له‌ناوی ده‌بات هه‌روه‌ك چؤن ئاگر دار وته‌خته‌ ده‌سوتينيت وله‌ناوی ده‌بات . جا یه‌كه‌م هؤكاری سه‌ره‌كیش كه‌ مرؤف تووشی چاوپیسی وچاوكردن ده‌كات له‌ هاوه‌ل ودراوسئ وخزمه‌كانی هؤكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ريته‌وه‌ بؤ حه‌سه‌د وحه‌سوودی پئ بردن، تاوای لئ ديت دلی ئه‌و كه‌سه‌ له‌ تووره‌یی وحه‌سودیدا په‌نگ ده‌خواته‌وه‌ وله‌ريگه‌ی چاویه‌وه‌ ده‌یخاته‌ ده‌ره‌وه‌ وكاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌جئ ده‌هيليت جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرؤفی موسلمان له‌سه‌ری پيویسته چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خؤشیه‌ی بكات و هه‌ولبدات هه‌رگیز حه‌سه‌د به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌بات له‌و نازو نیعمه‌تی كه‌ خوای گه‌وره‌ پيی به‌خشیووه‌ .چونكه‌ حه‌سه‌د بردن ئاوات خواستن به‌وه‌ی كه‌ حه‌ز بكه‌یت كه‌ براكه‌ت یان خزمه‌كه‌ت یان دؤسته‌كه‌ت نیعمه‌ته‌كانی خوادی لئ بسه‌نريته‌وه‌، یه‌كه‌م جار زیانی گه‌وره‌ به‌خؤت ده‌گات، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و جؤره‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نيت كه‌ ئه‌وان نارازین به‌ به‌شی خوای گه‌وره‌ ونارازین به‌ قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگار، به‌مه‌ش تووشی گوناهـكی گه‌وره‌ ديین ، ئاشكراشه‌ سزای تاوانیش ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی لئ نه‌كريت چوونه‌ ناو دؤزه‌خه‌، جا ئه‌گه‌ر كاتيك نیعمه‌تيكی خوای گه‌وره‌ت بینی به‌سه‌ر یه‌كيك له‌به‌نده‌كانیه‌وه‌ هه‌ولبده‌ هه‌رگیز ئاواته‌ خوازی ئه‌وه‌ نه‌بیت كه‌ په‌روه‌ردگار ئه‌و نیعمه‌تی لئ بگريته‌وه‌، خؤ ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد تؤش وه‌ك ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و نیعمه‌ت بیت، ئه‌وه‌ هه‌ولبده‌ ئاواتی ئه‌وه‌ بخوازیت كه‌ خوای گه‌وره‌ش تؤش له‌و نیعمه‌تانه‌ی خؤی بئ به‌ش نه‌كات و بیدات به‌تؤش به‌بئ ئه‌وه‌ی ئاواتی ئه‌وه‌ بخوازیت كه‌ په‌روه‌ردگار نیعمه‌تی براده‌ره‌كه‌ت له‌ناو ببات، ئه‌گه‌ر به‌م شيوه‌یه‌ بوویت ئه‌وه‌ ناچيته‌‌ چوار چيوه‌ی حه‌سوودیه‌وه‌ به‌لكو پيی ده‌وتريت الغبطة كه‌ له‌ شه‌رعدا ريگای پيدراوه‌ وحه‌رام نیه جا ئه‌بيت ئه‌وه‌ بزانین حه‌سوودی جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی له‌ناو كورده‌واریدا پيی ده‌وتريت چاوپیسی، چونكه‌ حه‌سوودی ده‌كريت ئه‌و مرؤفه‌ی كه‌ حه‌سوودیه‌كه‌ی پئ ده‌بريت ئاماده‌ بيت وده‌شكريت كه‌ ئاماده‌ نه‌بيت وله‌به‌ر چاو نه‌بيت. به‌لام چاوپیسی يه‌كسانه به العین له‌كاتيكدا ده‌كريت ئه‌و كه‌سه‌ به‌چاويكی سه‌ر‌سوزمانه‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ل حه‌سوودی پئ بردن وده‌روونيكی پیسه‌وه‌ ته‌ماشای مرؤفی به‌رامبه‌ر بكات وبه‌و چاوانه‌ی زیانيك به‌و كه‌سه‌ بگه‌یه‌نيت كه‌له‌به‌ر چاویه‌تی

www.dlzar.tk