Teya Salat
هونه‌رى پرسیار کردن
D

هونه‌رى پرسیار کردن
پرسیارکردن واته‌ داواکردنى زانیاریه‌کى دیاریکراوله‌ که‌سانى تر ، یان روونکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که‌ ده‌ته‌ويت و لات روون نیه‌ ئه‌مه‌ش بؤ دلنیا بوون و فيربوونه‌ له‌ هه‌مان کاتدا، ليره‌دا ده‌مانه‌ويت شيوازو جؤرى پرسیارکردن به‌ کورتى روون بکه‌ینه‌وه‌و له‌ میانه‌ى دا چؤن بتوانیت وه‌لامى پيویست وه‌ربگرین. پاش ئه‌وه‌ى که‌ پرسیاره‌که‌ له‌ ميشکمان دروست ده‌بيت به‌ شيوه‌یه‌کى گونجاو هه‌ولى به‌ ده‌ست هينانى وه‌لام بده‌ین به‌م شيوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ :
1- پرسیارنه‌کردن له‌ باره‌ى کارو بارى که‌سایه‌تى ، واته‌ پرسیاريک نه‌بيت که‌ ده‌بيته‌ هؤى ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌رت حه‌ز نه‌کات وه‌لام بداته‌وه‌.
2- پرسیاريک مه‌که‌ که‌ ده‌بيته‌ هؤى له‌که‌دارکردنى که‌سایه‌تى که‌سانى تر ، یان تاوانبارکردن و ئه‌و پرسیارانه‌ى که‌ ده‌مه‌قالى زؤر دروست ده‌که‌ن.
3- پرسیاره‌کان به‌ شيوه‌یه‌کى دوژمنکارانه‌ نه‌بيت ، به‌لکو به‌ شيوه‌یه‌ک بيت که‌ ببیَِته‌ هؤى گفتوگه یه‌کى هيمن و له‌ سه‌رخؤو به‌ سوود.
4- به‌ شيوه‌یه‌ک پرسیارمه‌که‌ که‌ ده‌بيته‌ هؤى خؤ به‌دیارخستن و لوت به‌رزى ، به‌لکو پرسیاريک بکه‌ که‌ ده‌بيته‌ هؤى ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌که‌ت به‌ ته‌واوى وه‌لام بداته‌وه‌
5- پرسیارله‌ باره‌ى بیروبؤچوونى خه‌لک بکه‌ به‌ شيوه‌یه‌کى گونجاو بیروبؤچوونیان وه‌ربگره‌ ، چونکه‌ ئه‌مه‌ متمانه‌ى زیاتر دروست ده‌کات.
6- داواى شتى بچوک له‌ خه‌لک بکه‌ ئه‌وه‌ى که‌ له‌ توانیاندایه‌ که‌ بۆت جێ بێ بکه‌ن و هاوکارى پيویستت بکه‌ن
ئه‌م چه‌ند خاله‌ى که‌ باسمان کردبه‌ کورتى شيوازوچؤنیه‌تى پرسیارکرن نیشان ده‌ده‌ن ، ئنجا پيویسته‌ ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چيت که‌ ره‌چاوى ژینگه‌و کات و شوينیش بکه‌ین و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ى که‌ پرسیارى لئ ده‌که‌یت.
www.dlzar.tk