ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م
Dlzar
ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م
گه‌رانه‌وه‌ی گه‌نجيکی گوناهبار له سه‌رده‌ستی ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م ئه‌گيرينه‌وه جاريکیان پیاويک چووه لای ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م و پيیووت باوکی ئیسحاق من کابرایه‌کم گوناح زؤرده‌که‌م ريگه‌یه‌کم پیشان بده که به‌ربه‌ست بيت له به‌رده‌ممدا وه‌ رزگارکه‌ری دلم بئ ليی ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م پيیووت ئه‌گه‌ر به پينچ خه‌سله‌ت رازی بيت وه ده‌سه‌لاتت هه‌بئ به سه‌ریاندا ئه‌وا گوناحکردن زه‌ره‌رت پئ ناگه‌یه‌نيت کابرا وتی کامانه‌ن ئه‌ی باوکی ئیسحاق ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی یه‌که‌م ئه‌گه‌ر ویستت بئ ئه‌مری خوای گه‌وره بکه‌یت ئه‌وا له رؤزی ئه‌و خوایه مه‌خؤ کابراکه وتی ئه‌ی له کوئ بخؤم که له کاتيکدا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه هی خوا گه‌وره خؤیه‌تی ئیبرا هیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی ئه‌ی کابرا به باشی ئه‌زانی که له رؤزی بخؤیت به‌لام بئ ئه‌مری ده‌که‌یت کابرا وتی نه‌خير ئه‌ی دووه‌میان دووه‌میان ئیبرا هیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی ئه‌گه‌ر ویستت بئ ئه‌مری بکه‌یت ئه‌وا له مولکه‌که‌یشیدا دامه‌نیشه پیاوه‌که وتی ئه‌مه‌یان گه‌وره‌تريکه له یه‌که‌میان ئه‌ی کابرا ئه‌گه‌ر خؤرهه‌لات و خؤرئاواو ئه‌وه‌ی که له نيوانیاندا هه‌یه هی ئه‌و خوایه بيت ئه‌ی له کويدانیشم ئیبرا هیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی ئه‌ی کابرا به باشی ئه‌زانی له رؤزی بخؤیت وه له مولکه‌که‌ی دانیشی له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بئ ئه‌مری بکه‌ی کابرا وتی نه‌خير ئه‌ی سئ یه‌م کامه‌یه سئ یه‌م ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی ئه‌گه‌ر ویستت بئ ئه‌مری بکه‌ی که له کاتيکدا له رسقی ده‌خؤی وه له‌مولکیدا داده‌نیشی له شوينيکدا بئ ئه‌مری بکه که‌وا نه‌ت بینئ کابرا وتی ئه‌ی ئیبراهیم ئه‌مه‌ چؤن ده‌بيت له کاتيکدا ئه‌و زاته ئاگاداره به نهينیيه‌کان ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی ئه‌ی کابرا له رؤزی ده‌خؤی له مولکه‌که‌یدا دا ده‌نیشی له هه‌ر شوينيکدابی ده‌تبینيت له گه ل ئه‌وه‌شدا بئ ئه‌مری ده‌که‌يت کابرا وتی نه‌خير چواره‌م کامه‌یه چواره‌م ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی هه‌ر کات فریشته‌ی گیان کيشان هات روحت بکيشئ پيی بلئ دوام بخه تا ته‌وبه ده‌که‌م وه کرداری باشیش بکه‌م کابرا وتی ليم وه‌رناگرن ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی تؤ ئه‌گه‌ر نه‌توانی به‌رگری له فریشته‌ی گیان کيشان ملك الموت بکه‌یت تاوه‌کو ته‌وبه بکه‌یت به‌چی ده‌ته‌وئ نه‌جاتت ببئ کابرا وتی پينجه‌م کامه‌یه پينجه‌م ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی ئه‌گه‌ر زه‌بانیيه‌کانی جه‌هه‌ننه‌م هاتن بتبه‌ن بؤ ناو‌ ئاگر مه‌چؤ له گه‌لیاندا کابرا وتی ليم ناگه‌رين وه قوبولیشی ناکه‌ن ليم ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م وتی ئیتر چؤن چاوه‌ریى نه‌جاتی ئه‌گه‌ر گوناح بکه‌یت کابرا وتی به‌سمه ئه‌ی ئیبراهیم داوای ليبوردن ده‌که‌م له خوای گه‌وره و ده‌گه‌ريمه‌وه بؤلای له وه‌دوا بوو به هاورئ ئیبراهیم له به‌ندایه‌تیکردندا تامردن جیایکردنه‌وه خوای گه‌وره ليیان خؤشبئ ئامین ماوه‌ته‌وه بلين تؤ که‌ی ده‌گه‌ی به‌م کاروان
www.dlzar.tk

Snack's 1967