Ring ring
ئينته‌رنيت شمشيری دوو سه‌ره
Dlzar
ئينته‌رنيت شمشيری دوو سه‌ره
ئینته‌رنيت له‌م ‌سه‌رده‌مه ‌تازه‌ترین ئاميری زانستی یه كه‌عه‌قل و ژیری مرؤف پئ ی گه‌یشتوه‌، كه‌بؤته جيگای سه‌رسورمان، چونكه ‌هیچ په‌رده‌و به‌ربه‌ستيك ناتوانيت ريگای بگريت بؤ بلاوكردنه‌و هه‌موو جؤره‌بیروباوه‌ريك به ئازادی بؤیه‌وه‌ك شمشيريكی دووسه‌ره
- چونكه ئه‌هلی خيرو چاكه‌ده‌توانن بیرو باوه‌ری راست وپیرؤزی خؤیان بگه‌ينن به‌سووكترین نرخ وبه‌ها
- له‌هه‌مان كاتدا ئه‌هلی شه‌رو خراپه‌ ده‌توانن بیرو باوه‌ری چه‌وت و گلاوی خؤیان بلاو بكه‌نه‌وه ‌به‌ئاسانی ده‌مه‌ويت له بوواری دوه‌میان توزيك بنوسین كه به‌كارهينانی ئینته‌رنيته ‌بؤشه‌ر و خراپه‌، چونكه له‌گه‌ل ئه‌م‌ هه‌موو سوود و قازانجانه‌ی ئینته‌رنيت، به‌لام گه‌ر به‌كار بهينريت بؤ خراپه ‌ده‌بيته ‌هؤی كاول كاری ويرانكردنی تاك و كؤمه‌له، بؤیه ‌رؤژئاوا زووتر ووریابوونه وه‌له ‌ئيمه‌ی موسلمان له‌زه‌ره‌رو زیانه‌كانی لایه‌نه‌ خراپه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تی له‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی قاوه‌خانه‌كانی ئینته‌رنيت، هه‌نديك له سه‌ر چاوه‌كانی ئه‌م قاوه‌خانانه ‌ده‌ليت زیاتر له ‌سه‌دا ٩٠ گه‌نجه‌كانی له‌م شوينه‌دا دين به‌خ سه‌ردان و سه‌یر كردنی په‌یگه‌ خراپ و بئ ره‌وشته‌كان، بؤیه ‌ئینته‌رنيت بؤ‌ته ‌هؤی تيك چوونی چه‌ندین خيزانی به‌خته‌وه‌روو به‌شه‌رم، وچه‌ندین لاو و كچی داوين پاك و ره‌وشت به‌رز با به‌یه‌كه‌وه ‌ئه‌م رووداوه‌ حه‌قیقیه ‌باس بكه‌ین كه‌ مامؤستا شيخ محمد سالح المنجد ده‌یگيریته‌وه‌ بؤمان، كه‌بریتی یه له‌نامه‌ی ئافره‌تيك بؤ مامؤستا ده‌ليت من و پیاوه‌كه‌م زؤر به‌خته‌وه‌ر بوین دوور له‌گشت ناخؤشیه‌ك، مالمان ئاوه‌دان له‌یادی خوا،وپیاوه‌كه‌م نويژی به‌یانی له كاتی خؤیدا به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌ووت ده‌كرد به‌رده‌وام،هه‌روه‌ها گشت نويژه‌كان، وه‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك سه‌رادنی خزم و كه‌سی ده‌كرد ویارمه‌تی هه‌ژارانی ئه‌دا،له‌مزگه‌وته‌كان ئه‌گه‌ر كه‌م وكوری پيویستی بدیبایه‌ ده‌چوو بؤیانی دابین ده‌كرد، بؤیه‌ خوای گه‌وره ‌رزق و رؤزیمان به‌ره‌كه‌ت داربوو، به‌لام كه‌ئینته‌رنيتی هينایه‌ ماله‌وه ‌شه‌رو به‌لا رووی تيمان كرد كه ده‌ستی كرد به‌سه‌یر كردنی ئه‌م وينه ‌روت و بئ ره‌ووشتانه ‌پیاوه‌كه‌م وه‌زعی زؤرگؤرا، یه‌كه‌م جار وازی هينا له‌نويژی به‌یانی، وه‌نويژه‌كانی تری ده‌كرد به‌ته‌مبه‌لى له‌كاتيكی زؤر دره‌نگ، دوور له‌جه‌ماعه‌ت ئافره‌تكه ‌ده‌ليت زؤرم ئامؤژگاری كرد به‌چه‌ندین شيوه‌بئ سوود بوو، پاشان ووتم بؤ خؤت ژنيكی تر بينه‌، به‌لام رازی نه‌بوو، ئيستا من نازانم چی بكه‌م ، وه‌بئ هیوا بووم لئ ی، پيم ده‌ليت من ناتوانم واز بينم له‌سه‌یر كردنی ئینته‌رنيت، وای ليهاتووه ‌گشت كاتيكی به‌سه‌ر ده‌بات له‌گه‌ل ئینته‌رنيت، منیش سئ منالم هه‌یه‌، ده‌مه‌ويت په‌روه‌رده ‌بن په‌ر‌وه‌رده‌يكی پاك و موسلمانانه‌ چی بكه‌م ، وه‌ موشكیله‌كه ‌گه‌وره‌تربوه‌، ئيستا پیاوه‌كه‌م ده‌ليت سه‌ته‌لایتیش ده‌كرم، تكا ده‌كه‌م یارمه‌تیم بده‌ن وچاره‌یه‌كم بؤ بدؤزنه‌وه به‌لئ براكه‌م ده‌بيت چه‌نده‌ها خيزان و ژن و پیاو تووشی هه‌مان ده‌رد و به‌لا هاتوون له‌ريگای به‌كار هينانی لایه‌نی‌خراپی ئینته‌رنيت، جا بؤ چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌م به‌لاو موسیبه‌ته‌ پيویستمان به‌ترس و ته‌قوای خوایه و‌بزانین چاوديری خوامان له‌سه‌‌ره‌كه‌هیچ ووردو نهينیه‌ك لای خوای گه‌وره‌ بزر نابيت، وه‌ك ‌خؤی ده‌فه‌رمويت یعلم خائنة‌الأعین وما تخفي الصدور ، غافر١٩ ، واته خوا ده‌زانئ به خیانه‌تی چاوان و هه‌رچی له‌دلان ده‌یشارنه‌وه بؤیه‌ دوا ووشه ‌ئه‌مه‌یه‌ براكه‌م له‌زه‌تی دونیاو خؤشیه‌كه‌ی كاتییه و به‌سه‌ر ده‌چيت به‌خيرایی وبه‌رده‌وام نابيت، بؤیه ‌نه‌فسی خؤت و خيزانت و براو خوشك وكه‌س كارت ويران مه‌كه ‌به‌كارهينانی خراپی ئه‌م تؤره ‌ترسناكه‌، خؤت و كه‌س وكارت بپاريزه ‌له ئاگرو غه‌زه‌بی سه‌ختی په‌روه‌ردگار، چونكه ‌وه‌ك خوا ده‌فه‌رمويت ئه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی برواتان هيناوه‌ خؤتان و كه‌س وكارتان بپاريزن له ‌ئاگريك كه‌سووته‌مه‌نی یه‌كه‌ی ئاده‌می و به‌رده‌، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئاگره‌ی دؤزه‌خ چه‌ند فریشته‌یه‌كی دل ره‌قی تووندو تیژی وا كه‌سه‌رپيجی خواناكه‌ن و له‌وه‌ی كه‌ فه‌رمانیان پئ بدات وه ‌چ فرمانيكیان پئ بدريت ده‌یكه‌ن،سوره‌تی التحریم ئایه‌تی٦ ، وپیغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت ئایین بریتی یه له‌ئامؤژگاری وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
www.dlzar.tk