جوولهكهی ئهلمانی دهبيته موسلمان
نووسهريكی بهناوبانگی جوولهكهی ئهلمانی دهبيته موسلمان
هینریك برودر گهرامهوه بؤ ئایینی راستهقینه ئایینی فیتره وخوارسكی ههموو مرؤفيك نووسهرو رؤژنامهنووس و رؤشنبیری بهناوبانگی ئهلمانی هنریك م برودر ٦١سال كه به رهخنهگرو برینداركهر بؤ سهر ئیسلام و موسلمانان ناسرابوو دوای بهسهربردنی تهمهنيكی دريژ له دژایهتیكردنی ئیسلام بهشيوهیهكی كوت و پر ئیعلانی ئیسلامهتی خؤی كرد له كؤريكداو له نيو ههموو دانیشتوانی نيو كؤرهكه هاواری كردو وتی ههستن ههموو گويم لئ بگرن ئهوان من بوومه موسلمان ئاشكراكردنی ئیسلامبوونیشی به ئامادهبوونی مزگهوتی نیوكۆلن ی ئهلمانی به ئاماده بوونی ئیمامی مزگهوت و خهلكانی ئهوئ بوو هنری باسی لهوه كرد كه ههر له ميژهوه له ململانيیهتی بهردهوامدایه بؤ گهیشتن به حهقیقهت و راستی و دهميكه ویژدانی داوای لئ دهكات ريگهیهكی دروست ههلبژيرت و ئیتر ئيستهو لهم دواییهدا مورتاح بوو بهوهی كه چیتر راستییه شاراوهكانی له ناخی خؤیدا گل نهداوهتهوه كه چهندهها ساله كيشمهكيشمیانه لهگهلی له وهلامدانهوهشیدا بؤ پرسیاريك كه چؤنه وا ئایینی جوولهكایهتی خؤی واز لئ هيناوه
وتی من ئایینم واز لئ نههيناوه بهلكو گهراومهتهوه بؤ ئایینی حهقیقی خؤم ئایینی فیترهت كه ههموو مرؤفيكی لئ لهسهر لهدایك دهبێي ئینجا پاش ئهوهی دووليوهی به شایهتمان هيناو به شایهتی دووكهس بووه موسلمان ناوی خؤی گؤری به موحهممه برودر دوای شایهتمان بهسهربهرزییهوه وتی من ئيسته ئهنداميكم له ئوممهتيك كه ريژهیان ملیاريك و سئ سهد مليؤن دهبيت و بهردهوام تووشی ئیهانهو بيريزی دهكرين و ئهوانیش ههندئ جار لهئهنجامی ئهو ئیهانه پيكردنهوه پهرچهكرداریان بؤ دروست دهبيت وه من بهختهوهرهم به گهرانهوهم بؤ مالی راستهقینهی خؤم موسلمانبوونی ئهم نووسهره به خؤشحالییهكی زؤرهوه لای موسلمانان وهرگیرا چونكه پيشان بهردهوام و بئ سئ و دوو رهخنهی رهق و تووندو گالتهئاميزی له ئیسلام و موسلمانان دهگرت بهلام لهرووهكهی تریهوه زؤريك له رؤشنبیرانی ئهلمان وهك سهدمهیهك دهرواننه ئهم رووداوهو دهلين
كه پاش شهريكی بئ بهزهییانهی هینری له گهل ئیسلام ئيسته كه خؤی موسلمان بووه
كاریگهی بهرچاوی لهسهر خوينهرانی دهبيت كه به شهوقهو بهردهوام نووسینهكانی دهخويننهوه هینری برودر به یهكيك لهو گهوره نووسهرانی ئهلمان دادهنريت كه مشتومرو كيشمهكيشمی زؤری خولقاندووه له ماوهی ٣٠ سالی رابووردودا بهو نووسینانهی نووسیونی دڵهڕاكێ و نائارامی بهردهوامی لهسهر حكومهت ههبوو باوك و داكی لهو جوولهكانه بوون كه له مهحرهقهی نازییهكان له پؤلهندا رزگاریان بوبوو پيش موسلمانبوونی ههموو كارو نووسینهكانی كه به ئهلمانی لهوهو پيش نووسیبونی وهرگيراونه سهر زمانی ئینگلیزی و له دووتوێی ١٨ بهرگدا بهچاپی گهیاندبوون كؤتایی نووسینهكانی ئهوه بوو كه باس لهشهری دوای ١١ سيبتهمبهری تيدا كردووه و ئهوهی پهیوهندی بهشهری سهر تێرۆرهوه ههیهو كاریگهریی لهسهر ولاتانی ئهوروپایی ههروها كه چهند نووسینيكی لهسهر كاردانهوهی جوولهكه لهسهر شهری كهنداو كه لهسالی ١٩٩١بوو له ژير ناونیشانی "يهودي في ألمانيا الحديثة نووسیوه ئيمهش پيخؤشحالین به موسلمانبوون هنری و دهلین پیرؤزت بيت ريگهی راست و باشترین كارت له ژیانتدا به ئامانج گهیاندwww.dlzar.tk