Dlzar
كه‌سی له‌شگران و رؤژووی مانگی ره‌مه‌زان
ئه‌گه‌ر رؤژوانيك له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا توشكی حاله‌تی له‌ش گرانی هات ئایا رؤژووه‌كه‌ی به‌تال ده‌بيته‌وه‌ یان نا له‌و حاله‌ته‌دا چی بك ات وه‌لام له‌شگرانی واته‌ خه‌وبینین حاله‌تيكی ئاساییه‌ و توشی هه‌موو مرؤفيك ده‌بيت ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامی كؤبونه‌وه‌ی ئه‌و هؤرمؤنانه‌وه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروست كردی سپێرمه‌كان له‌ له‌شدا دواجار به‌ چه‌ند ريگه‌یه‌ك ديته‌ ده‌ره‌وه‌له‌له‌شی مرؤفدا یه‌كیك له‌و بارانه‌ش خه‌وبینینی مرؤفه‌كانه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا به‌هؤكاری ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و باره‌ به‌ ویست وئاره‌زوومه‌ندی كه‌سه‌كه‌ نیه‌ نابيته‌ هؤی به‌تال بونه‌وه‌ی رؤژووی رؤژوانه‌كه‌ به‌لام هه‌ر كه‌سيك توشی ئه‌و باره‌بوو له‌سه‌ر واجب ده‌بيت كه‌ خؤی بشوات و له‌شپیسی ده‌ربكات ئه‌گه‌ر دوای نويژی به‌یانی كه‌سه‌كه‌ تووشی له‌شگرانی هات ده‌توانئ خؤشؤرینه‌كه‌ی دوا بخات تا پيش نويژی نیوه‌رؤ وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل خيزانی خؤی جیماعی كردو خؤی نه‌شت تا دوای ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یان ئه‌وه‌ هیچی تيدا نییه‌و دروسته‌ چونكه‌ جيگیر بووه‌ له‌ پيغه‌مبه‌ری خواوه‌ صلی الله علیه وسلم كه‌ به‌ جیماعه‌وه‌ به‌یانی كردؤته‌وه‌و پاشان خؤی شؤریوه‌و به‌رؤژوو بووه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ئافره‌تی حه‌یزدارو نیفاسداریش خوينی پاش مندالبوون هه‌ر به‌و شيوه‌یه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شه‌ودا پاك بوونه‌وه‌و خؤیان نه‌شؤری تا دوای ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یان واته‌ دوای بانگی به‌یانی ئه‌وه‌ ده‌توانن له‌و كاته‌دا خؤیان بشؤرن و به‌رؤژوو بن و رؤژووه‌كه‌یان دروسته‌ به‌لام دروست نییه‌ نه‌ بؤسه‌رجه‌م مرؤفه‌كان كه‌ خؤشؤرینه‌كه‌یان دوا بخه‌ن تا كاتی نويژ به‌سه‌ر ئه‌چيت و خؤر ده‌ر ئه‌كه‌ويت به‌لكو له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ پيویسته‌ كه‌ زوو بكه‌ن و خؤیان بشؤرن پيش ئه‌وه‌ی خؤر ده‌ركه‌ويت و كاتی نويژ نه‌مينيت تا نويژه‌كه‌یان له‌ كاتی خؤیدا به‌جئ بينن وه‌ له‌سه‌ر پیاو پيویسته‌ كه‌ زوو بكات و خؤی بشوات پيش هاتنی كاتی نويژی به‌یانی تاكو فریای نويژ بكه‌ويت له‌ مزگه‌وتدا والله ولى التوفيق
www.dlzar.tk

XtGem Forum catalog