لهگهل خوا به با بهختهوهر بیت
لهگهل خوا به با بهختهوهر بیت
دووركهوتنهوه لهخواى گهوره ئهشكهنجهو بهدبهختى و.. دؤزهخه
نزیك بوونیش لهخواى گهوره خؤشى و بهختهوهرى و.. بهههشته
لهگهل خواى گهوره ژیان خؤش دهبيت و، دونیا سهرهرِاى بچووكى و بئ بایهخى دلگیر دهبيت.
لهگهل خواى گهوره مروف بهو بچووكییهى خؤى لهگورهى گهردونى فراوان.. گهوره دهبيت و بهرز دهبيتهوه.
تاكو لهگهل خواى گهوره بیت، دلنیابه لهوهى به ئاسودهیى و هيمنى دهژیت و ههموو كاروباريكت لهبار دهبه ت و رِوحت بهرهو بهرزایى له شهقهى بال دهدات.
تؤ كه لهگهل خوا بیت، كهواته له بهههشتداى، به ههموو واتایهك ئهو وشهیه ههلیبگريت، با بؤ پوول و پارهش بیت، وهكو پادشایهكى، رِوبارهكان بهژيرتدا رێ بكهن، با خؤت باخهوان كیش بیت.
لهگهل خواى گهوره دلت پرِ له روناكى دهبيت و، زمان و پينووست وشهى جوانیان لئ دهردهچيت. خورپهو لئ دانى د لت بهردهوام له ههر كوریهك بيت ههر (الله.. الله..) دووباره دهكاتهوه. خوا پهروهردگارمهو خؤشهویستمه و لهدلمدا هاوهلى نییه، درووستى كردووم و رِيزیم دهدات، دلم جيگهى خؤشهویستى كهسى ترى تيدا نابيتهوه.
چهند رِؤژيكى خؤشه ئهو رِؤژهى به دل و گیانت لهگهل خوا بیت، لهوكاته فرميسكى خؤشى له چاوهكانت هين هين دهتكئ نه خوار.
الله... الله.
جوانترین ناوو سیفهتى لهخؤگرتووه. لهبهرووبوومهكانى ئهم وشه جوانه ئهوهیه بهرهوئاسمان رِاتدهكيشئت به شيواز و ئهندازهیهك كه له بهرزاییهوه تهماشاى دونیا بكهیت و زير به بچووكى ديته بهرچاوت و، تووشى سهرسورِمان دهبیت لهو خهلكهى كه كهوتونهته ناو زهلكاوى ئارهزوهكانى نهفسیانهوه. وهكو چؤن ههله یهك لهشهقهى بال دهدات و تهماشاى چؤلهكه بچوكهكان دهكات كه سهرقالى چهند دهنكه گهنمێكن بهچوار دهوریاندا بلاوبووهتهوهو، لهسهرى شهرِ دهكهن. لهكاتيكدا ئهو دهنكه گهنمانه زیاتر نین له هؤكاريك بؤ رِاوكردنیان.
كاتيك دل دهدرهوشيتهوهو بهخؤشهویستى خواى گهوره رِووناك دهبيتهوه، ههموو شتهكانى بهرِوونى بؤ دهردهكهون و، ئیتر فریو ناخوات به كهس و بهزمانى لووس و برِوانامهى زل ناخهلهتئ.
ئهو موسلمانهى كه دلى به خؤشهویستى خوا پرِ بووهو، پهرؤشه بؤ رِؤژى دوایى و.. لهم دونیایهو ههرچیشى كه تيدایه گهورهتر دهبيت.
ئیتر چؤن سوكایهتى بهخؤى دهكات و لهگهل گيژهلووكهى ئاژاوهدا دهرِوات، لهرِاستیدا بئ ئاگایى لهم واتا مهزنانه وامان لئ دهكات رِاستیه گهورهكان فهرامؤش بكهین و رِيگه بؤ شهیتان خؤش بكهین له خشتهمان ببات.. ئایا نابینین پاسهوانى بيستان ئهگهر بيستانهكهى پشتگوئ بخات و كهمتهرخهمیى تيدا بكات بهرووبومى باخهكهى دهبنه دهستكهوتيكى ئاسان بؤ دز و چهتهكان.
تئیش به ههمان شيوه ئهى ئادهمیزاد، لهوكاتهى له پاسهوانيتى دلت غافل دهبیت و بایهخى پئ نادهیت، رِيگه به شهیتانهكانى مروف و جنوكهكان خؤش دهكهیت كه به ئارهزووى خؤیان یاریت پئ بكهن.
بهزهییت بهخؤتدا بيتهوه پيش ئهوهى پهنجهى پهشیمانى بگهزیت.. به ته روتهسهلیش لهم واتایانه بیر بكهرهوه، ئینجا قۆڵى له ههڵماڵه بۆ گهشتهكهت.. لهگهل پهروهردگارت بژى بئ ئهوهى ههست به خؤشى و كامهرانى ئهم دونیایه بكهیت، پهنا به خوا بگرهو ههرگیز بئ ئوميد مهبه... خواى گهورهش باشترین پشت و پهنایه.www.dlzar.tk