ئایا چاتکردن لهگهل هاوريکانم که باسی شتی ناشهرعی ناکهین جایزه واتا ههر قسهدهکهین
ئایا چاتکردن لهگهل هاوريکانم که باسی شتی ناشهرعی ناکهین جایزه واتا ههر قسهدهکهینوهلام چات واته گفتوو گؤ وه عادهتهن که دهوتريت چات زیاتر بؤ ئهوه بهکارديت که له کؤمپیوتهرهو بکریت که چات ووشهیهکی ئینگلیزیه بهههرحال ئهگهر ئهو ئاخافتنه به کؤمپیوتهر بيت به تهلهفؤن بيت به دانیشتن بيت ههمووی ههر یهك حوکم دهیان گریتهوه ئهگهر قسهکان بئ شهرعی نهبوون ناتوانريت بوتريت جائیز نی یه به مهرجيك بهو هؤیهوه کاريکی گرنگ لهدهست نهدهیت بؤ نمونه سهرقال ببیت پيوهی وه نويژهکهت بروات ئهو کاته بئ گومان جائیز نابيت وه ههروهها دهبيت ئهوه له یاد نهکهین که خوای گهوره دهفهرمويت مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ سورهتی ق ١٨ ههر ووشهیهك له زارمانهوه دهردهچيت دهنوسريت وه دهبيت بزانین چ دهليین چ ناليین وه ههر کؤمهليك که باسی خواو ئاینهکهی تيدا نهکرا ئهو کؤمهله به بهرهکهت نابيت چهند خؤشه له ئهو چاتکردنه به ووتهی پرماناو بهسود برازينریتهوهو باسی خواو پیغهمبهرو ئاینهکهی تيدا بکريت وهك چؤن هاوهلانی پيغهمبهر که دهگهشتن بهیهك بهیهکیان دهگووت توخوا با کهميك پيکهوه دابنیشین و دلی خؤمان ئاو بدهین به قورئان واز له کرین و فرؤشتن و سهرقالی دونیا بهينین باسی شهریعهتی ئیسلام بکهین بهلام لهگهل ئهوهشدا دوو قسهی خؤش و باست و خواستی تریش دهکريت بهلام نهك ههر بؤ کات بهسهر بردن بيت چونکه کات ژیانه وه به کوشتنی خؤمان دهکوژین دهکريت ئهو کاته خیريکی گهورهی تیدا بهسهر ببریت خوای گهوره بهدورتان بگریت له چاتیك که پيی ناخؤشه وه ههموو وتهکانمان بهوشيوهیه بيت که خوای گهوره له قورئاندا باسی کردووهو ئامؤژگاریمان پئ دهکات پيی وهك دهفهرموئ یا ایها الذین آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سدیدا سورهتی الاحزاب ٧٠ فهرمان کردن بيت به چاک وهیان بهرگری کردن بيت له خراپه وهیان یادی خوای گهوره بيتwww.dlzar.tk