زهحمهت نهبيت مانای ئهمانه چین مونافیق و فاسق و جاهیل
زهحمهت نهبيت مانای ئهمانه چین مونافیق و فاسق و جاهیلوهلام مونافیق واته دوو روو لهرووهوه خؤی به مسولمان دهزانئ و بهلام له ناخهوه مسولمان نی یه وهك خوای گهوره له قورئانی پیرؤزدا دهفهرموئ وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ البقرة ٨ لهناو خهلكیدا كهسانيك ههن كه دهلين ئیمان و باوهرمان به خواو به رؤژی قیامهت هيناوه له راستیدا ئهوانه درؤ دهكهن ئهوانه ههمیشه باوهردار نین ههر له ههمان سورهت و دووئایهتی پاشتردا له وهسفی مونافیقدا هاتووه يُخَادِعُونَ اللّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلاَّ أَنفُسَهُم وَمَا يَشْعُرُونَ* فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضًا وَلَهُم عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ واته ئهوانه بهخهیالی خؤیان وادهزانن خوا و ئهو كهسانه دهخهلهتينن كه باوهرداری راستهقینهن كهچی جگه
له خؤیان كهسیان پئ ناخهلهتيت بهلاَم ههست ناكهن و فام ناكهنهوه و بیرناكهنهوه ئهوانه له در و دهروونیاندا نهخؤشی بئ باوهری و حهسوودی و كینه ههیه خوایش بهسهرخستنی حهق و ئیمانداران ئهوهندهی تر دهردیان گران و كاریگهر دهكات و سزایهكی سهختیش له دنیا و قیامهتدا چاوهريیانه بههؤی درؤكردن و دژایهتییان بؤ ئیسلام وه ههر لهههمان سورهت و ئایهتی ١٤ دا هاتووه
وَإِذَا لَقُواْ الَّذِينَ آمَنُواْ قَالُواْ آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْاْ إِلَى شَيَاطِينِهِمْ قَالُواْ إِنَّا مَعَكْمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِؤُونَ كاتيكیش دوورووهكان دهگهن بهوانهی باوهریان هيناوه دهلين ئيمه ئیماندارین و باوهرمان هيناوه كهچی كاتيك به تهنها دهميننهوه
له لای شهیتانه گهوره و فيلبازهكانیان دهلين بهراستی ئومه لهگهل ئيوهین بيگومان ئيمه تهنها گالتهیان پيدهكهین و پيیان رادهبويرین زؤر زؤرن ئهو ئایهت و فهرموودانهی باسی مونافیق دهکات وه مونافیق خراپترین کهسن وهههتا له کافرانیش ههر بؤیه جيگهشیان لهههموو کهس خراپترو له ژير ترهوهیه له رؤژی دوایدا وهك خوای گهوره دهفهرموئ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وه فاسق
واته دهرچوون له گويرایهلی خوای گهوره وه بهو کهسه دهوتريت که تاوان دهکات بهلام ئهمهش شیکاری زؤر زؤری تيدایه فاسقی وا ههیه له ئیسلام پيی دهچيته دهرهوه وه ههشه ههر پيی تاوانبار دهبيت نمونهی فاسقی کافر خوای گهوره دهفهرموئ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ واته دوو رووهکان فاسقن دهبینی خوای گهوره ليرهدا مونافیقیشی به فاسق ناوبرد وهك پيشتر باسی مونافیقمان کرد وه نمونهی فاسقیهك که لهدین دهری ناکات ئهوهیه
وهك ئیمامی ابن القیم دهفهرموئ فسق أهل البدع الذين يؤمنون بالله ورسوله واليوم الآخر، ويحرمون ما حرم الله، ويوجبون ما أوجب الله، ولكن ينفون كثيرًا مما أثبت الله ورسوله، جهلاً وتأويلاً، وتقليدًا للشيوخ، ويثبتون ما لم يثبته الله ورسوله' مدارج السالكين ١/٣٦٢ ئهم جؤره ئهوهیه که بيوایان به ههموو شتيکی دین ههیه بهلام
بههؤی ههلهو گويرایهلی زؤريك له نهزانی له حهدی خؤی دهردهچن ئهمانه تاوانبارن بهلام له دین دهرناچن وه جاهل واته نهزان بئ ئاگابوون له شتيك بهلام دهکريت کهسيکی جاهیل واته نهزان نهزانیهکهی نهمێنێ ئهگهر هاتوو خويندی و بهدوادا چوونی کرد به کورتیهکهی بؤ ههریهك لهو ووشانه زؤر شت ههن لهسهریان وه سهرهنجامیان بهلام ئيوه تهنها داوای ماناکهیتان کردووه که ماناکهیان ئهمانهن دووباره مونافق واته دووروو فاسق واته تاوان کارو له حهد دهرچوو جاهل واته نهزان و گهلؤر www.dlzar.tk