XtGem Forum catalog
تا چه‌نديک ده‌توانی غوسل ده‌رکردن تاخیر بکه‌یت
Dlzar
تا چه‌نديک ده‌توانی غوسل ده‌رکردن تاخیر بکه‌یت
وةلام بسم الله‌ الرحمن الرحیم الحمدو لله‌ الصلاة والسلام علی رسول الله‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم أما بعد غوسل ده‌رکردن واجبيکه‌ له‌واجباته‌کانی ئیسلام که‌ پيویسته‌ ئینسانی مسولمان له‌و کاتانه‌ی که‌توشی له‌ش گرانی ده‌بيت یان کاتيك که‌جیماع ده‌كات یان هتد غوسلی خؤی ده‌ربکات ئه‌وه‌ی که‌ زؤر گرنگه‌ ليره‌دا باسی بکه ین ئه‌وه‌یه ‌که‌ نابيت ئینسانی مسولمان که‌ غوسلی له‌سه‌ر بيت نويژ بکات تا خؤی نه‌شوات واته‌ تا غوسل ده‌رنه‌کات له‌له‌شی مه‌گه‌ر عوزری شه‌رعی هه‌ بيت وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ ئاوی ده‌ست نه‌ که‌ويت ئه‌و کات ته‌یه‌موم ده‌کات وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ريزت توشی حاله‌تيك بویت له‌و حالانه‌ی که‌ پيویسته‌ غوسل ده‌ر بکه‌یت بؤ نمونه‌ له‌دوای نويژی به‌یانی توشی له‌ش گرانی ده‌بیت ئه‌وا ده‌توانی تا کاتی نويژی نیوه‌رؤ خؤت نه‌شؤیت واته‌ ماده‌م نويژی به‌یانیت کردوه‌ ئه‌وا ده‌توانیت به‌و شيوه‌ یه‌ بمينیته‌وه‌ تا کاتی نويژيکی که‌ت که‌واته‌ هه‌نديك له‌ زانایان ده‌لين ده‌توانیت به‌له‌شی گرانه‌ وه‌ بمينیته‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی نويژی فه‌رزت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت که‌ئه‌مه‌یان له‌ پيش تره‌به‌لام هه‌نديك له‌ زانایان پيیان باش نیه‌ مانه‌وه‌ی زؤر به‌له‌ش گرانی خوای گه‌وره‌ش زاناتره
www.dlzar.tk