pacman, rainbows, and roller s
کچيک به‌هؤی منه‌وه‌ خوا هیدایه‌تی داوه‌ دوودلم له‌وه‌ی که‌ بیهينم ئامؤژگاریم بکه‌ن
Dlzar
کچيک به‌هؤی منه‌وه‌ خوا هیدایه‌تی داوه‌ دوودلم له‌وه‌ی که‌ بیهينم ئامؤژگاریم بکه‌ن
مامؤستا گیان له‌ ئیشه‌که‌م به‌هؤی منه‌وه‌ کچيک موسلمان بووه‌و پيم ووتوه‌ که‌ له‌به‌ر من موسلمان نه‌بيت و له‌به‌ر خوا موسلمان ببيت ئيستا موسلمانه‌و ئه‌یه‌ويت بیهينم و منیش پيم خؤشه‌ به‌لام له‌پاشه‌رؤژ ده‌ترسم که‌ به‌یه‌که‌وه‌ نه‌گونجيین تکایه‌ ئامؤژگاریه‌کم بکه‌ن وه‌لام ئه‌گه‌ر که‌سيك به‌هؤی که‌سيکه‌وه‌ مسولمان ببيت پاداشتيکی یه‌کجار زؤری هه‌یه‌ وه‌ك پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت ده‌فه‌رموئ لأن يهدي الله بك رجلا واحدا خير لك من حمر النعم واته‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها که‌سيك به‌هؤی تؤوه‌ مسولمان ببيت و هیدایه‌ت وه‌ربگريت پاداشتی له‌ رانه‌ وشتر زیاتره‌ ئاشکرایه‌ که‌ رانه‌ وشتر به‌هایه‌کی یه‌کجاری هه‌بووه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌کی تردا ده‌فه‌رموئ لأن يهدي الله بك رجلا واحدا خير لك من الدنيا و ما فيها واته‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها که‌سيك به‌هؤی تؤوه‌ هیدایه‌ت وه‌رگريت و مسولمان ببيت پاداشتی له‌ هه‌موو دونیاو ئه‌وه‌شی تيیدایه‌ زیاتره‌ جا کئ خوای گه‌وره‌ بؤی ده‌کات‌ ئه‌و شه‌ره‌فه‌ گه‌وره‌ی پئ ببه‌خشيت و خه‌لکی له‌ ژير ده‌ستیدا مسولمان ببيت به‌راستی ئيمه‌ی مسولمان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌مان که‌ له‌ ئه‌وروپاو ناو نا مسولماناندا ده‌ژین ده‌بیت وه‌ك هه‌ليك تيی بروانین چونکه‌ ئه‌و فرسه‌ته‌ بؤ ئيمه‌ ريکه‌وتووه‌ بؤ زؤر که‌س ريناکه‌ويت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئیش و کاریشت له‌گه‌لیاندا بيت رؤژانه‌ که‌ ئه‌مه‌ فرسه‌تيکی به‌ر فراوانتره‌ ده‌بیت به‌ خوره‌وشتی جوان و قسه‌ی به‌رؤ و جيی و بیرؤکه‌ی قورئانی پیرؤز وایان لئ بکه‌ین ئیتر ده‌که‌ويته‌ سه‌ر خؤت تا چه‌ند له‌ خؤت را ده‌بینی و ده‌توانیت پاريزگاری لئ بکه‌یت و بتوانیت رایبهينیت له‌سه‌ر ئیسلام و شاره‌زای بکه‌یت چونکه‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ ده‌که‌ويته‌ سه‌ر به‌ريزتان که‌ له‌سه‌ر ئیسلام په‌روه‌رده‌ی بکه‌ن وه‌ هه‌روه‌ها منداله‌کانتان وه‌ گه‌ر خؤت حه‌زی لئ ده‌که‌یت له‌ دله‌وه‌ نه‌ك رووگیر بوو بیت به‌هؤی ئه‌وه‌وه‌ که‌ مسولمان بووه‌ له‌ به‌ر تؤ ده‌توانی بیهينی وه‌گه‌ر نا من پيم وایه‌ له‌به‌ر رووگیری نه‌یهينی باشه‌ چونکه‌ دوای ئه‌و رووگیریه‌ت نامينئ و له‌وانه‌یه‌ نه‌توانیت ژیان له‌گه‌لیدا به‌رده‌وام بکه‌یت و وه‌ ببیته‌ مایه‌ی دل ئيشانیشی له‌ ئیسلام، چونکه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ تازه‌ مسولمان ده‌بن زؤر پيویستیان به‌ موراعات هه‌یه‌ هه‌ر بؤیه‌ ده‌شبینین که‌ زه‌کات دروسته‌ بؤیان وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ سوره‌تی توبة ٦٠ خوای گه‌وره‌ هه‌موومان راگیراو بکات له‌سه‌ر ئیسلام و زیاتر شاره‌زامان بکات ليی
www.dlzar.tk