ئهوانهی که نويژ و رؤژو دهگرن و شوين کهوتهی حیزبيکی عهلمانین ئایا نويژ و رؤژوویان قهبوله
ئهوانهی که نويژ و رؤژو دهگرن و شوين کهوتهی حیزبيکی عهلمانین ئایا نويژ و رؤژوویان قهبوله
وهلام ئهگهر ئيمه باس لهناوهرؤك و حهقیقهتی ئهم کاره بکهین بهراستی بؤ کهسيك که نويژ بکات و شوينی ئهحزابی عهلمانی بکهويت چونکه عهلمانی یانی چی ئامانجی عهلمانی چی یه چؤن دروست بووه بؤ دروست بووه لهسهر چی بنهمایهك کار دهکهن کاریان چییه ئهوانه ههمووی پرسیارن بهلام له وولاتانی ئيمهدا ئهم جؤره کارانه شيوينراون نه ئهحزابی عهلمانی عهلمانی یه وه نه زؤريکیش له خهلکی بهچاکی تيگهشتووه ليی نه له عهلمانی و وه نه له ئیسلامیش بؤیه ئهگهر ئيمه دراسهیهکی عهلمانی بکهین و بهچاکی ليی تيبگهین ئهوا ناچینه ناویهوه مادام نويژ بکهین چونکه
ئههداف و کارهکانی ئهوان به پيچهوانهی نويژو ئههدافی ئيمهوهیه بهلام ئهحزابی عهلمانی لای خؤمان ههرناویان عهلمانی یهو وه ناتوانن و نهیانتوانیوه تهمسیلی راستهقینهی عهلمانی بکهن وه ئهو خهلکهش که لهناویدان ناتوانین یهك حوکمیان بهسهردا بدهین دهبيت پؤلين بکرين و پرسیار لهخؤیان بکهین بؤچی عهلمانیه زؤريك ههر دهیهويت پاريزگاری له نیشتمانهکهی بکات و خؤشی دهويت ئیتر خؤی بؤخؤی عهلمای بهلاوه گرنگ نیه وهیان ههیه ههر نازانيت عهلمانی چی یه وه ههیه ههر لهبهر پاره چووهته ناویانهوه جا ئهو کهسهی که نويژ دهکات و رؤژوو دهگريت وه مادام باوهری بهخوای گهوره ههبيت و لهسهر ئهو کارانهی بهردهوام بيت دیاره لهو راستیانه تينهگهشتووه وه دهبيت تيبگهیهنرين که دهتوانريت پاريزگاری له نیشتمان بکريت باشتر لهوهش که له ناو عهلمانیدابن وه پاريزگاری له نیشتمان ئهرکيکی دینیشه وه به کورتیهکهی انشاء الله نويژوو رؤژوویان قبوله بهلام تاوانبارن لهوهی که عهلمانینwww.dlzar.tk