Polaroid
کچه‌که‌ی براده‌رم سکی پر بوو ليم و نه‌متوانی وازی لئ بهينم تکایه‌ چاره‌یه‌ک خه‌ریکه‌ بمرم
Dlzar
کچه‌که‌ی براده‌رم سکی پر بوو ليم و نه‌متوانی وازی لئ بهينم تکایه‌ چاره‌یه‌ک خه‌ریکه‌ بمرم
له‌گه‌ل کچيك په‌یوه‌ندی هاوريیه‌تیم هه‌بوو به‌لام له‌پر سکی پر بوو بؤیه‌ له‌به‌ر منداله‌که‌م نه‌متوانی وازی ليبينم بؤیه‌ ئيستا له‌گه‌ل خؤم ده‌ژی ئه‌وه‌ ماوه‌ی حةوت ساله‌ من هه‌رگیز بیرم نه‌کردبؤوه‌ که‌ ئه‌م کچه‌ بهينم وه‌ئيستاش ته‌نها له‌مه‌حکه‌مه‌ ماره‌م کردووه‌ نه‌ك به‌شه‌رعی به‌لام ناوی منداله‌که‌شم ناوه‌ به‌شيوه‌ی شه‌رعی ئيستا هه‌ر کاتيك ئه‌م کچه‌ ده‌بینم له‌ماله‌وه‌ مردنيکه‌ بؤ من ئایا وازی ليبهينم یان چی ئایا هه‌تا زووتر وازی لئ بهينم باشتر نیه وه‌لام به‌ زووترین کات تا بؤت ده‌کريت له‌لای مامؤستایه‌کی شه‌رعی ماره‌ی ببيه‌و ژیانی خؤت له‌گه‌ل به‌رده‌وام که‌و هه‌رگیز به‌و شيوه‌یه‌ بیر مه‌که‌ره‌وه‌ که‌ مردنيك بيت وه‌ هؤی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ ده‌گه‌ريته‌وه‌ بؤ ئه‌و هه‌موو کاره‌ ناشه‌رعیه‌ی که‌ کردووته‌ گه‌ر ته‌وبه‌یه‌کی باش بکه‌یت و چاکه‌کاری بکه‌یت انشاء الله‌ ئارامی ده‌گه‌ريته‌وه‌ بؤ دله‌کانتان وه‌ هه‌ول بده‌ به‌ باشترین شيوه‌ له‌گه‌ل خيزانت و منداله‌که‌ مامه‌له‌ بکه‌یت له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ت کردووه‌ وه‌ به‌ هه‌له‌ش کؤتایی پئ مه‌هينه‌ وه‌ گه‌ر خيزانت مسولمان نی یه‌ هه‌ولی ئه‌وه‌ بده‌ مسولمانی بکه‌یت چونکه‌ زؤر گرنگه‌ تا بؤت ده‌کريت کاری چاکه‌و چاکه‌ کاری بکه‌یت به‌ ئوميدی ئه‌وه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ ليتان خؤش ببيت وه‌ به‌ردوام یادی خوای گه‌وره‌ بکه‌و داوای لئ خؤشبون و یارمه‌تی لئ بکه‌ چونکه‌ ئه‌و نزیکترین که‌سيکه‌ ليمانه‌وه‌ وه‌ ته‌نها ئه‌و یارمه‌تی ده‌ری هه‌موو که‌سه‌ وه‌ منداله‌که‌تان هه‌ول بده‌ن وه‌ك چؤن به‌شيوه‌یه‌کی ئیسلامی ناوتان ناوه‌ به‌شيوه‌یه‌کی ئیسلامیش گه‌وره‌ی بکه‌ن هؤکاریك بوویت بؤ هاتنه‌ دونیای ئه‌و وه‌ مه‌به‌ به‌هؤکاریش بئ ناخؤش کردنی ژیانیشی وه‌ هه‌روه‌ها هاوسه‌ریشت به‌جوانترین شيوه‌ مامه‌له‌ی له‌گه‌لدا بکه‌ چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هیچ تاوانبار نه‌بيت دینيکی وای نه‌بيت که‌ ريگری لئ بکات له‌ کردنی ئه‌و کاره‌ی که‌ کردوویه‌تی وه‌ نیه‌تیشی باش بوو بيت له‌گه‌ل ئيوه‌دا به‌لام تؤ یه‌که‌م دینه‌که‌ت ريگه‌ی پئ نه‌داویت به‌ کردنی ئه‌و کاره‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها نیه‌تیشت پاك نه‌بووه‌ له‌گه‌لیدا چونکه‌ وا ده‌رده‌که‌ويت هه‌ر ویستووته‌ پيی راببويری جا ئيستا هه‌موو کاره‌کان به‌سه‌ر چووه‌ وه‌ تؤ ته‌نیا تاوانباريکی له‌م مه‌سه‌له‌دا وه‌ ئه‌و تاوانه‌ دووباره‌ مه‌که‌ره‌وه‌ ته‌وبه‌ بکه‌و له‌گه‌ل خوای خؤتدا باش به‌و وه‌له‌گه‌ل ژن و منداله‌که‌تدا خوای گه‌وره‌ ئارامی بريژئ به‌سه‌رتانداو ته‌واوی ژیانتان بگيری به‌ ژیانيکی ئیسلامی و پئ ئارامی
www.dlzar.tk