XtGem Forum catalog
هه‌نديک جار له‌ ئیشه‌که‌م مه‌شروب ده‌گوازمه‌وه‌ ئایا حه‌رامه
Dlzar
هه‌نديک جار له‌ ئیشه‌که‌م مه‌شروب ده‌گوازمه‌وه‌ ئایا حه‌رامه
به‌ريزان من ئیشی سپی ده‌که‌م له‌ مه‌خزه‌نيک و عه‌قده‌که‌م بؤ ٤ مانگه‌ و مه‌خزه‌نه‌که‌ ١٠٠٠ جؤر شتی تيدایه‌ و یه‌کيک له‌و شتانه‌ مه‌شروبه‌ وه‌مه‌شروبه‌که‌ هه‌موو رؤژيک نیه‌، و رؤژه‌شی زؤر نیه‌ له‌ سه‌دا یه‌ک یان دووه‌ ئایا ئه‌مه‌ تا چه‌نديک حه‌لاله‌ وه‌لام ئه‌گه‌ر زؤر زه‌رور نیت به‌و کاره‌ باشتر وایه‌ وازی لئ بهينی خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی مه‌شروب ده‌فه‌رموئ يا أَيها الَّذينَ آمَنوا إِنَما الخَمر والمَيسر والأَنصاب والأزلام رِجس من عملِ الشَيطانِ فاجتَنبوه لَعَلَّكُمْ تفلحون سوره‌تی المائدة ٩٠ له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره‌ ئامؤژگاریمان ده‌کات به‌ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ قومارو مه‌شروبات وه‌ به‌ کرده‌وه‌ی شه‌یتان ناویان ده‌بات وه‌ له‌ فه‌رموده‌یه‌کدا هاتووه‌ که‌ پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت ده‌فه‌رموئ لعن الله الخمر، وشاربها وساقيها وبائعها ومبتاعها وعاصرها ومعتصرها وحاملها والمحمولة إليه وآكل ثمنها واته‌ خوای گه‌وره‌ له‌عنه‌تی کردووه‌ له‌ مه‌شروب وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یخوات ئه‌وه‌ی ده‌یدات به‌ ده‌رخواردی که‌سيکی تردا ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یفرؤشئ ئه‌وه‌ی مشته‌ری بؤ په‌یدا ده‌کات
www.dlzar.tk