Dlzar
ماوه‌ی ‏٥ ساله‌ باوکم قسه‌م له‌گه‌ل ناکات و بوختانیشم بؤده‌کات ئایا گوناهبارم
من ماوه‌ی ٥ ساله‌ قسه‌ ناکه‌م له‌گه‌ل باوکم من هه‌ولم زؤر داوه‌ به‌لام ئه‌و ئيمه‌ی ناويت و ژنی تری هه‌یه‌و دایکم داوای ته‌لاق ده‌کات وه‌ باوکم داییم بوختانی خراپ بؤ من ده‌کات له‌ کاتيکدا من زؤر باش بووم بؤ ئه‌وا من زؤر له‌ باوکم توره‌ بووم کاتی خؤی که‌ مه‌شروبی ده‌خوارده‌وه‌و کفری زؤر ده‌کردو داییمه‌ داوين پیس بووه‌ ئایا گوناهم ده‌گات و خوای گه‌وره‌ ليم خؤش ده‌بيت که‌ نيوانمان ئاوایه‌ باوك و دایك تایبه‌تمه‌ندیه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ ئیسلامدا ئه‌گه‌ر بيت و ئيمه‌ دیراسه‌یه‌کی ته‌واوی ئیسلام بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌جری دایك و باوك له‌سه‌ر منداله‌کانیان سه‌ره‌نجام بؤمان ده‌رده‌که‌ويت که‌ ده‌بيت منداله‌کانیان وه‌ك خزمه‌تکاريك چؤنه‌ له‌به‌رده‌م گه‌وره‌که‌یدا ده‌بيت ئيمه‌ش ئاوا بین وه‌ ده‌بيت به‌باشتریش شيوه‌ مامه‌له‌یان له‌گه‌لدا بکه‌ین وه‌ هه‌رگیز بئ تاقه‌تیان نه‌که‌ین وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموئ فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا سوره‌تی الاسراء ٢٣ وه‌ك له‌و ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌ويت نابيت ئؤفيکیشیان به‌رانبه‌ر بکه‌ین و وه‌ ده‌بيت قسه‌ی باشیان له‌گه‌لدا بکه‌ین نه‌ك توره‌ بین ليیان جا ئه‌گه‌ر باوکه‌که‌ش خراپه‌کار بوو ده‌بيت هه‌ولی ئه‌وه‌ بده‌ین که‌ راستی بکه‌ینه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ یارمه‌تی له‌ ئاستی خؤی زیاتر وه‌ ئامؤژگاری بکه‌ن له‌گه‌ل دوعای زؤرو داوای هیدایه‌ت بؤ کردنی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ به‌لام ئه‌و کارانه‌ی که‌ باوکتان کردوویتی مایه‌ی تووره‌بوونه‌ به‌راستی داوين پیسی مه‌شروب کفر ئیتر چی ماوه‌ نه‌یکات به‌لام توره‌بوونیش چاره‌ی ناکات به‌لکو ئه‌ویش تووره‌ ده‌کات ئه‌گه‌ر نه‌بيته‌ مایه‌ی زیاتر موسیریشی له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ به‌لام له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌شدا هه‌ستی باوك بئ کؤری خؤی ناتوانم چؤن وه‌سفی بکه‌م هه‌موو باوکيك هیوای سه‌ربه‌رزی منداله‌کانیه‌تی وه‌ به‌ريزتان بؤ ماوه‌ی ٥ ساله‌ قسه‌تان له‌گه‌لدا نه‌کردووه‌ به‌راستی ئه‌وه‌ کاريکی زؤر نه‌شیاوه‌ که‌ مسولمان نابيت زیاتر له‌ سئ رؤژ قسه‌ له‌گه‌ل برای مسولمانیدا ببليت وه‌ك فه‌رموده‌یه‌کدا هاتووه‌ لا يحل لمسلم أن يهجر أخاه فوق ثلاث ليال جا چ جای ئه‌وه‌ که‌ باوکیشت بيت زؤر به‌لگه‌ی قورئانی و فه‌رمووده‌ هه‌ن له‌م باره‌وه‌ به‌لام به‌ کورتیه‌که‌ی پيویسته‌ به‌ینی خؤتانی له‌گه‌ل باش بکه‌ن و گه‌رده‌ن ئازادی لئ بکه‌ن و وه‌ په‌شیمانی خؤتانی لا ده‌رببين وه‌ ئوميد ده‌که‌م کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ویش ببيت و به‌رده‌وام نه‌بيت له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ نه‌شیاوانه‌و خوای گه‌وره‌ هه‌مووتان پيکه‌وه‌ گونجاو کات و وه‌ کاره‌کانتان له‌و چوارچيوه‌دا بيت که‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام دایناوه‌
www.dlzar.tk

XtGem Forum catalog