Old school Swatch Watches
ئایا سلاوات به‌ته‌سبیح جایزه‌ یان نا
Dlzar
ئایا سلاوات به‌ته‌سبیح جایزه‌ یان نا
وه‌لام ئه‌سل ئه‌وه‌یه‌ سه‌لاوات به‌ ده‌ست بکريت خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ چونکه‌ پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت به‌ ده‌ست کردوویه‌تی ئه‌ویش چؤنه‌ به‌ده‌ستی راست هه‌ر په‌نجه‌یه‌ك سی و سئ جار به‌ په‌نجه‌ به‌رانه‌ ده‌یده‌یت له‌ نيوان بؤشای ده‌ستت وه‌ دووجار ده‌ستی راستت دووباره‌ ده‌که‌یته‌وه‌ دووجاری یه‌که‌م له‌گه‌ل یه‌ك په‌نجه‌ زیاتر سبحان الله‌ دواتر الحمدلله‌ وه‌ کؤتایی الله‌ اکبر یانی بؤ هه‌ریه‌که‌یان سی و سئ جار وه‌ دوای هه‌مووی ده‌لی لااله الا الله وحده لاشريك له له الملك وله الحمد وهوعلى كل شي قدير به‌لام به‌ ته‌سبیحیش هیچ گرفتيکی تيدا نی یه‌ انشاء الله‌ مادام یارمه‌تی ده‌لتان بيت بؤ کردنی ئه‌و کاره‌ خيره‌ به‌لام ره‌چاوی ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ خه‌لکی پئ مه‌شغول نه‌که‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ مزگه‌وتدا بوون چونکه‌ هه‌نديك ته‌سبیح هه‌یه‌ ده‌نگه‌کانیان ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ ده‌ده‌ن له‌یه‌ك ده‌نگيك ده‌رده‌که‌ن جا ده‌کريت که‌سيك له‌ ته‌نیشته‌وه‌ نويژ ده‌کات یان ئه‌ویش سه‌رقالی دوعاو پارانه‌وه‌یه‌ به‌م ده‌نگه‌ کاره‌که‌ی لئ تيك بچيت وه‌گه‌رنا هیچ گرفتيکی تيدا نابینم وه‌گه‌ر که‌سيکیش بليت مادام پيغه‌مبه‌ر نه‌یکردووه‌ داهينراوه‌ بیدعه‌ انشاء الله‌ ناکه‌ويته‌ ئه‌و قالبه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ش زاناتره
www.dlzar.tk