کاتيک که‌ زؤر توره‌ بم کفر ده‌که‌م چاره‌سه‌ر چیه‌
Dlzar
کاتيک که‌ زؤر توره‌ بم کفر ده‌که‌م چاره‌سه‌ر چیه‌
وه‌لام له‌ فه‌رمووده‌یه‌کدا هاتووه‌ که‌ پیاويك هاته‌ خزمه‌ت پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت وه‌ پيی فه‌رموو ئامؤژگارم بکه‌ ئه‌ویش پيی فه‌رموو تووره‌ مه‌به وه‌ چه‌ند جار دووباره‌ی کرده‌وه‌ هه‌ر پيی فه‌رموو تووره‌ مه‌به‌ دخل رجل علی النبي صلی الله‌ علیه‌ وسلم فقال اوصنی قال لا تغضب فردد مرارا قال لا تغضب بوخاری ریوایه‌تی کردووه‌ وه‌ پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت له‌ فه‌رمووده‌یه‌کی تردا ده‌فه‌رموئ لیس الشدید بالصرعة، وانما الشدید الذی یملك نفسه‌ عند الغضب متفق علیه‌ وه‌ تووره‌ بوون ئاشکرایه‌ له‌ شه‌یتانه‌وه‌یه‌ وه‌ سه‌ره‌تایی زؤر زؤر له‌ گرفته‌کانن وه‌ ده‌بیت زؤر هه‌ولی ئه‌وه‌ بده‌ین که‌ کؤنترؤلی بکه‌ین وه‌ مادام ده‌زانیت ده‌گه‌یته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ کفر بکه‌یت ده‌بيت زؤر زؤر زیاتر کاری بؤ بکه‌یت زؤر که‌س هه‌یه‌ که‌ توره‌ ده‌بيت خؤگره‌ له‌بری کفر سبحان الله‌ ده‌کات و دوورکات نويژ ده‌کات وه‌ گه‌ر تووره‌ بوویت ئه‌م ريگانه‌ بگره‌ به‌ر ئه‌گه‌ر به‌ پيوه‌ بووی دابینشه‌ وه‌گه‌ر به‌ دانیشته‌وه‌ بوویت هه‌ول بده‌ رابکشئ وه‌ هه‌ول بده‌ ئاو بخؤره‌وه‌ له‌و کاته‌دا وه‌ یان بؤکس بده‌ له‌ شتيك به‌ تووندی بؤ نمونه‌ سه‌رین قه‌نه‌فه‌ وه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر دیواریش بيت ده‌ستت ئيشی پئ بگات هه‌ول بده‌ ده‌ستويژ بشؤری و دوو رکات نويژ بکه‌یت چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ول بده‌ تووره‌ مه‌به‌ مادام تووره‌بوون وات لئ ده‌کات که‌ کفر بکه‌ین خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات کفر کردن انسان کافر ده‌کات وه‌ ده‌بيت هؤی سرینه‌وه‌ی کاره‌ چاکه‌کانت مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ره‌حمت پئ بکات وه‌ ئيسته‌ پيویسته‌ ته‌وبه‌یه‌کی راستی بکه‌یت و جاريکی تر نه‌گه‌ريیه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و کاره‌و وه‌ دوعای زؤر بکه‌ که‌ خوای گه‌وه‌ر کاره‌کانتی به‌هؤی ئه‌و ده‌رچوونه‌ له‌ ئیسلامه‌وه‌ نه‌سریبيته‌وه‌ چونکه‌ ئینسان که‌ کفری کرد له‌ ئیسلام ده‌چيته‌ ده‌ره‌وه
www.dlzar.tk

XtGem Forum catalog