Pair of Vintage Old School Fru
ئه‌گه‌ر که‌سيك توانای ژن هينانی هه‌بيت له‌ جه‌سته‌و مادده‌ به‌لام خؤی نه‌یهينيت ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه‌ مرد حوکمی چیه
Dlzar
ئه‌گه‌ر که‌سيك توانای ژن هينانی هه‌بيت له‌ جه‌سته‌و مادده‌ به‌لام خؤی نه‌یهينيت ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه‌ مرد حوکمی چیه
وةلام مه‌سه‌له‌ی زه‌واج کردن جیاوازیه‌کی تيدایه‌ له‌لایه‌ن فوقه‌هاکانه‌وه‌ هه‌یانه‌ ده‌لئ زه‌واج کردن فه‌رزی عه‌ینه‌ فه‌رزی عه‌ین به‌شتيك ده‌وتريت که‌ به‌ نه‌کردنی ئینسان تاوانبار ببيت واته‌ ده‌بيت بیکات و وازليهينانی تاوانه‌ وه‌ ئیمامی شافعی ده‌فه‌رموئ موباحه‌ یانی موباحیش به‌شتيك ده‌وتريت که‌ ئینسان سه‌رپشکه‌ تيیدا گه‌ر ویستی بیهينئ ده‌توانيت وه‌گه‌ر ویستی نه‌یهينيت هه‌ر ده‌توانيت وه‌ هه‌نديك له‌ زانایانی تر ووتوویانه‌ فه‌رزی کیفایه‌یه‌ وه‌ فه‌رزی کیفایه‌ش به‌شتيك دوتريت ئه‌گه‌ر کؤمه‌ليك هه‌ستن پێێ تاوان له‌سه‌ر ئه‌وانی تریش لاده‌چيت بؤ نمونه‌ بانگ دان فه‌رزی کیفایه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گونديکدا بؤ نمونه‌ که‌سيك هه‌بيت بانگ بدات ئه‌وا تاوان له‌سه‌ر هه‌موو خه‌لك گونده‌که‌ ده‌که‌ويت به‌لام ئه‌گه‌ر که‌س بانگی نه‌دا ئه‌وا خه‌لکی گونده‌که‌ هه‌مووی تاوانبار ده‌بيت وه‌هه‌نديكی تر ووتوویانه‌ به‌لکو سونه‌تيکی موسته‌حه‌به‌ واته‌ زؤر باشه‌ وه‌ هه‌نديکیش ووتوویانه‌ واجبه‌ به‌لام له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو راجیاوازیه‌دا ئاشکرایه‌ که‌ زه‌واج کردن کاريکی باش وپیشه‌ی پيغه‌مبه‌رانه‌ وه‌ کردنی ئه‌و کاره‌ چه‌نده‌ها خيری به‌دوادا ديت وه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌بيت کؤمه‌له‌ شتيك هه‌یه‌ ره‌چاو بکريت بؤ نمونه‌ ئه‌و که‌سه‌ی نایه‌ويت ژن بهينئ بؤچی نایه‌ويت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناتوانيت ئوموری ببات به‌ريوه‌ ئه‌مه‌ وه‌رگیراوه‌ وه‌ به‌لکو پيویستیشه‌ که‌ نه‌یهينی له‌م کاره‌دا چونکه‌ ئه‌گه‌ر بیهينی له‌وانه‌یه‌ سته‌می لئ بکه‌یت وه‌ سته‌م له‌ شه‌رعدا تاوانه‌ وه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بوو ده‌که‌ویته‌ تاوانه‌وه‌و وه‌ تواناشت هه‌یه‌ ژن بهينی ئه‌وا بيگومان ده‌بيت بیهينی له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌رگری له‌ تاوان بکه‌یت وه‌گه‌ر نه‌تهينا تاوانبار ده‌بیت وه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ت نه‌بوو بکه‌ویته‌ تاوانه‌و تواناشت هه‌بوو ئه‌وکاته‌ بارودؤخی خؤت ده‌زانئ له‌به‌ر چی ئه‌و کاره‌ ناکه‌یت ئایا کاريکی وا گرنگت هه‌یه‌ که‌ ژن هينان به‌ربه‌ست بيت له‌ ريگه‌تا ئه‌وه شتيکی تره‌ وه‌ زؤر له‌ زانایان و موفه‌کیری ئیسلامی هه‌یه‌ که‌ ژنیان نه‌هيناوه‌ بؤ نمونه‌ سه‌عید نه‌وره‌سی ژنی نه‌هيناوه‌ پرسیاریان لئ کرد ووتیان بؤ ژنت نه‌هيناوه‌ ئه‌ویش ووتی له‌بیرم چوو ئه‌گه‌ر له‌کاتی خؤیدا بیانخستایه‌ته‌ بیرم ده‌مهينا له‌وانه‌یه‌ ئه‌م قسه‌ به‌لای ئيمه‌وه‌ سه‌یر بيت و بليین چؤن کاريکی وا له‌بیر ده‌کريت به‌لام ئه‌گه‌ر سه‌یری کاره‌کان و کاریگه‌ری ئه‌و به‌ريزه‌ بکه‌یت بؤمان ده‌رده‌که‌ويت که‌ چه‌ند ئه‌م ئیسلامه‌ هه‌می بووه‌و سه‌رقال بووه‌ پيوه‌ی وه‌ زؤرن ئه‌و زانایانه‌ی که‌ ژنیان نه‌هيناوه‌ وه‌ك له‌ کتيبيکدا کؤکراونه‌ته‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ئیمامی طه‌به‌ری موفه‌سیری قورئان ئه‌ویش ژنی نه‌هيناوه‌ وه‌ ئه‌مه‌ش کورته‌یه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئیمامه‌ به‌ريزه‌ بیخويننه‌وه‌ له‌سه‌ری
www.dlzar.tk