ميرده‌که‌م زؤر جنيو به‌ مالی دایکم ده‌دات دوو مندالیشمان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر
Dlzar
ميرده‌که‌م زؤر جنيو به‌ مالی دایکم ده‌دات دوو مندالیشمان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر
ميرده‌که‌م له‌ هه‌موو لایه‌نيکه‌وه‌ باشه‌ به‌لام زؤر جنو به‌ خؤم و ماؤی دایکم له‌ خوشك و براکانم ئه‌دات هه‌ر چؤن بجوليمه‌وه‌ جنيو ئه‌دات زؤر بيزار بووم له‌ ده‌ستی و دوو مندالمان هه‌یه‌ مالی دایکیشی زؤر رؤقیان له‌مالی دایکمه‌ به‌ بئ هؤ مامؤستا گیان چاره‌سه‌ريك ئامؤژگاری بکه وةلام به‌ به‌بیرهينانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌ ليس المؤمن بالطعان، ولا اللعان ، ولا الفاحش، ولا البذيء مرؤفی ئیماندار جوينده‌رو له‌عنه‌تکه‌رو تانه‌و ته‌شه‌رده‌ر نی یه‌ به‌رده‌وام ئامؤژگاری بکه‌ که‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بترسيت ده‌می خؤی بپاريزيت له‌ هه‌موو کاريکی نه‌شیاو چونکه‌ هه‌ر ووشه‌یه‌ك که‌ له‌ زاری ده‌رده‌چيت خوای گه‌وره‌ ده‌نوسريت و له‌ رؤژی دوایدا محاسه‌به‌ی ده‌کريت خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموئ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ وه‌ پيغه‌مبه‌ر له‌ فه‌رموده‌یه‌کدا ده‌فه‌رموئ من يضمن لي ما بين لحييه وما بين فخذيه أضمن له الجنة واته‌ ئه‌وه‌ی ده‌م و دامينی بپاريزيت من زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌که‌م که‌ ده‌چيته‌ به‌هه‌شت زؤر زؤرن ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمودانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئه‌م ده‌م پاراستن ده‌دوئ وه‌ هه‌ول بده‌ت به‌رده‌وام به‌وانه‌ ئامؤژگاری بکه‌ن وه‌ مادام هه‌موو شته‌کانی تری باشه‌ ته‌نها ئه‌مه‌ نه‌بيت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و ئامؤژگاریانه‌ انشاء الله‌ ئه‌مه‌ش باش ده‌بيت وه‌ گه‌ر ئيوه‌ به‌جوانی بجولينه‌وه‌و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و ئامؤژگاریانه‌ انشاء الله‌ ئه‌وانیش باش ده‌بن وه‌ ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌م ناره‌حه‌تیه‌ش هه‌مووی ده‌بيته‌ مایه‌ی سرینه‌وه‌ی تاوانه‌کانتان به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌تان له‌ به‌هه‌شتدا
www.dlzar.tk

XtGem Forum catalog