XtGem Forum catalog
چیرؤكی مندال و مامؤستاكه‌ی
Dlzar
چیرؤكی مندال و مامؤستاكه‌ی
منداليك چووه‌ لای مامؤستاكه‌ی بؤ ئه‌وه‌ی سئ پرسیاری لئ بكات منداله‌كه‌ ووتى ئه‌گه‌ر سئ پرسیارت لئ بكه‌م ده‌توانی وه‌لامی هه‌رسئ پرسیاره‌كه‌م بده‌یته‌وه ، مامؤستا ووتى به‌لئ ده‌توانم ، منداله‌كه‌ ووتى پرسیاری یه‌كه‌مم بؤچی ئيمه‌ خوا نابینین له‌ كاتيكدا ئه‌و هه‌یه‌ ، پرسیاری دووه‌م قه‌زا و قه‌ده‌ر چی‌یه‌ ، پرسیاری سئ یه‌م‌ باشه‌ بؤچی كاتيك كه‌ شه‌یتان له‌ناو ئاگردا ئازار ده‌درئ ئيشی پئ ده‌گات و هاوار ده‌كات له‌كاتيك‌دا خؤی له‌ ئاگر دروست كراوه‌ ، مامؤستاكه‌ یه‌ك زله‌ی به‌هيزی دا له‌ روومه‌تی منداله‌كه‌،به‌جؤريك منداله‌كه‌ ئازاری پيگه‌یشت پاشان ووتی ده‌زانی بؤچی ئه‌و زله‌یه‌م لئ دای ، منداله‌كه‌ ووتى نه‌خير ، مامؤستا ووتى بؤیه‌ ليمدای تا وه‌لامی هه‌رسئ پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه ، منداله‌كه‌ ووتى به‌لام من هیچ تينه‌گه‌یشتم ، مامؤستا ووتى هه‌ستت به‌ ئازار كرد كاتيك ئه‌و زله‌یه‌م لئ دای ، منداله‌كه‌ ووتى به‌لئ مامؤستا ووتى ئایا ئازار هه‌یه‌ ، منداله‌كه‌ ووتى به‌لئ ئازار هه‌یه ، ‌ مامؤستا ووتى ئه‌ی ئازار ده‌بینريت ، منداله‌كه‌ نه‌خير ، مامؤستا ووتى خواش هه‌یه‌ به‌لام ئيمه‌ نای بینین به‌لكو ته‌نها ئه‌و ده‌مان بینئ ، منداله‌كه‌ ئه‌ی وه‌لامی پرسیاری دووه‌مم ، مامؤستا ووتى ئایا دوينی هیچ به‌ خه‌یال و بیرتا ده‌هات كه‌ من ئه‌مرؤ زله‌ت لئ بده‌م ، منداله‌كه‌ ووتى نه‌خير ، مامؤستا ووتى ده‌ی ئه‌وه‌ قه‌زا و قه‌ده‌ره‌ ، منداله‌كه‌ ووتى ئه‌ی وه‌لامی پرسیاری سئ یه‌مم ، مامؤستا ووتى كاتيك كه‌ زله‌كه‌م لئ دای ئایا هه‌ستت به‌ ئازار كرد ، منداله‌كه‌ ووتى به‌لئ ، مامؤستا ووتى ده‌ستی من له‌ قور دروست كراوه‌ و روومه‌تی تؤش هه‌ر له‌ قور دروست كراوه‌ كه‌واته‌ قور له‌ قوری دا و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش دا ئازارت پئ گه‌یشت ، منداله‌كه‌ ووتى وایه ، ‌ مامؤستا ووتى ئه‌وه‌ش وه‌لامی پرسیاری سئ یه‌مت بوو ،، منداله‌كه‌ ووتى به‌لام تينه‌گه‌یشتم ، مامؤستا ووتى شه‌یتان له‌ ئاگر دروست كراوه‌ و به‌ ئاگریش ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دريت و ئازاریشی پئ ده‌گات ،،، داواكارین له‌ خوا كه‌ ئه‌م چیرؤكه‌تان بؤ بكاته‌ مایه‌ی سوود
www.dlzar.tk