فیداکاری مامؤستایهکی زانکؤ
فیداکاری مامؤستایهکی زانکؤ
زؤر منال بووم که باوکم له دهست دا،دایکم بؤ من ههم دایکایهتی دهکرد ههم باوکایهتی هیچ خوشک و برایهکی دیکهشم نهبوو،دایکیشم هاوسهرگیری پيک نههينایهوه بؤیه پيكهوه نارهحهتییهکانیی ژیانمان دابهش دهکرد، که دهليم نارهحهتی ژیان مهبهستم ئهوهیه که باری ئابووریمان زؤر خراپ بوو نه مال نه کهلوپهليکی باشمان نهبوو
دایکم کاری خاوين کردنهوهی مالانی دهکرد و منیش لای ههنديک بازرگان به پارهیهکی کهم کارم دهکرد
بهلام دوای ماوهیهک دایکم نهخؤش کهوت و چیتر نهیتوانی کار بکات بؤیه ههموو نارهحهتییهکی بژيوی پهیداکردن کهوته سهر شانی من دهبوایه زؤر کارم بکردایه
به ههزارو یهک نارهحهتی توانیم زانکؤ وهرم بگرئ،بهلام نارهحهتییهکانی تر لهگهل دهست پيکردنی زانکؤدا بوون
بهمهجبووری لهگهل دایکم چوین بؤ ئهو شارهی که ليی وهرگیرا بووم لهوئ خانوویهکمان بهکرئ گرت و منیش دهستم کرد به دهوام کردن
بهلام هينده پيداویستی و مهصروفاتهکان زؤر بوون به جاريک روخام و نهم دهتوانی ههستمهوه
ههر چؤن بوو ههولمدا ئیشيک له حانووتی شهوانهی زانکؤ بگرمه دهست ئهو پارهیهی که وهرم دهگرت تهنها بهشی کريی خانووهکهی دهکرد ئیدی نهبهشی دهرمانی دایکه نهخؤشهکهمی دهکرد نه بهشی پيداویستییهکانی خويندنهکهی خؤشم
لهو کاتهدا که ئیتر بیرم لهوه دهکردهوه واز له خويندن بهينم و بگهريینهوه بؤ شارهکهی خؤمان بریارمدا بچمه لای مامؤستای ئینگلیزیمان که مامؤستایهکی زؤر خؤشهویست بوو منیش زؤرم خؤش دهویست تا حالی خؤمی بؤ باس بکهم
مامؤستاکهم له ناخهوه گويی لي دهگرتم تهنانهت جاوهکانی پر بوبون له فرميسک!
پاشان وتی: چیرؤکی ژیانی تؤ هاوشيوهی ژیانی من بووه،جیاواز لهوه کؤمهلي ئامؤژگاری کردم وپيی وتم:
ئاگادار به هیچ کات نهليی واز له خويندن ئههينم،من یارمهتیت ئهدهم له شوينيک ئیشيک یان بريک قهرزت بؤ وهرئهگرم کؤمهلئ هاورئ ی دکتؤریشم ههیه دایکت دهبهینه لایان بؤ چارهسهر،سهرهتا ههنديک کتيبت ئهدهمئ ئهمانه بخوينهوهو لایهنی دهرونیت ئارام بکه،پاشان ورده ورده یهک دهبینین و پيکهوه کيشهکان چارهسهر ئهکهین
بهوهی که مامؤستاکهم گويی بؤ گرتم و بهلینی یارمهتیدانی پيدام زؤر دل خؤش بووم ئهمه هیوایهکی گهورهی پئ بهخشیم وهک ئهوهی ههموو شتيک تهواو بوبيت و دوباره 'سلاو' له ژیان و خويندن بکهمهوه
بهخويندنهوهی ئهو کتيبانهی که مامؤستاکهم پيی دابووم لایهنی دهرونیم زؤر ئارام بویهوه توانینم بؤ ژیان گۆرا و دوباره به گهشبینییهوه له ژیانم دهروانی به تایبهتی له عیبادهتهکانمدا که ناخی پئ کردبووم له هؤگری و خؤشی
پاش ماوهیهک مامؤستاکهم ئیشيکی زؤر باشی بؤ دؤزیمهوه و دایکیشم دهبرد بؤ چارهسهر،ههروهک منالی خؤی سهرپهرشتی دهکردم من و دایکیشم ههمیشه سوپاسی ههلويسته جواميرهکانیمان دهکردو نزای خيرمان بؤ دهکرد
بهم شيوه من گهشتمه کؤتا سالی خويندن و مامؤستاکهشم بؤ خويندنی ئهکادیمی بهرهو ئینگلتهرا سهفهری کرد، پاش رؤشتنی مامؤستاکهم ئینجا من راستهقینهی تهواوم زانی
ئهوهی که من له ئیشهکهمدا پارهیهکی زؤر باشم وهردهگرت بهلام ههموو مانگيک نیوهی ئهو پارهیهی که وهرم دهگرت له گیرفانی مامؤستاکهمهوه دهدرا به سهرؤکی کارهکهم و وهرم دهگرت
مامؤستاکهم به هاورئ دکتؤرهکانی وتبوو:که بهبئ نرخ چارهسهری دایکم بکهن بهلام تهواوی نرخهکان خؤی دابووی
واته سئ سالی تهواو ئيمه له ژير چاوديری و توانای ئهودا ژیاوین
کاتئ ههموو ئهمانهم زانی بهواتای کهلیمه يک توشی "شؤک"بووم
چؤن مرؤفيک تا ئهم رادهیه باش دهبيت؟ بهو زادهیه خؤبهخش دهبيت؟ یانی ئهوهنده چاکه خواز بيت؟
بهم کؤتا وانهی که لهمامؤستاکهمهوه فير بووم زیاتر بیرکردنهوهو تيروانینهکانم بؤ ژیان و کهسانی چواردهورم گؤرا،واته ژیان پيویستی به نیگهرانی نییه،وه پيویستیشی به یاخی بوون نییه
ههموو مرؤفيک پيویسته لهبهردهم کيشهکانی ژیانیدا پيداگر بيت وه خوای میهرهبان لهو کاتهدا دهرگایهکی رزگار بوونی بؤ دهکاتهوه
خوای گهوره له مامؤستاکهی من و تهواوی ئهو مامؤستایانهی که وهک ئهون رازی بيت و نمونهیان له زیاد کردندا بيت تا بئ چارهکانی وهک ئيمه له ژیاندا رزگار بئwww.dlzar.tk