مهرجهکانی بالا پؤشی
مهرجهکانی بالا پؤشی
سوپاس و ستایش بؤ پهروهردگاری جیهانیان وه درودو سهلام لهسهر پيغهمبهری پيشهوامان محمد صلی الله علیه وسلم ئازیزمان ئيستاش بهپشتیوانی خوای گهوره ئهو مهرجانهتان بؤ روون ئهکهینهوه که پيویستهله حیجابی شهرعی ده ههبيت هیوادارم ئهم خوشکه ئازیزانهی که تازه ئهبنه حیجاب بهو مهرجانه خؤیان برازيننهوه ئهو خوشکانهی که کالیان کردوتهوه بهو مهرجانه تؤخی بکانهوه اینشالله ئهم مهرجانهش به چهندخاليک روون ئهکهینهوه
١- ئهبيت ههموو لهشی ئافرهتهکه دابپؤشيت خوای گهوره ئهفهرمويت ولا یبدین زینتهن الا ما واته جوانی خؤیان بهدهرنهخهن جگهلهوهی به دهرهوهیه وهک و دهم و جاو دهستیان ئهگريتهوه والله اعلم
٢- نابيت تهسک بيت و قهبارهی لهشی تيدا دهربکهويت واته ئهبيت فروان بيت به بهلگهی ئهم فرمودهیه ئوسامهی کوری زهید خوای لئ رازی بيت ئهفهرمويت پيغهمبهری ئازیز صلی الله علیه وسلم جليکی پيدام تهسک و تهنک بوو منیش دام به خيزانهکهم پاشان پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم فهرمووی کوا ئهو بهرگهی پيم بهخشیت بؤ لهبهرت نهکردووه زهید فهرمووی داومه به خيزهنهکهم پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم برؤ به خيزانهکهت رابگينه لهژؤرهوهی ئهم بهرگه جليکی تر لهبهر بکات نهوهک ئهم بهرگه لهشی بهدهربخات ليرهده ئهوهمان بؤ دهر ئهکهويت که جلی تهسک نابيت بکريت بهجلی شرعی و پيی بوتريت جلی شهرعی چونکه جلی تهسک زیاتر سهرنجی پیاو بهلای خؤیده رائهکيشيت بؤیه خوشکی بهريزم بهخؤمان بپاريزین لهم جؤره جلهنه
٣- ئهبیت قوماشی حیجابهکه ئهستوربيت و تهنک نهبيت دهبيت قو ماشی حیجابهکه ئهستور بيت و تهنک نهبيت بهشیوهیکی ئاسان لهشت تیدا بهدهربکهويت بهداخهوه زؤرینهی ئافرهتهنی ئيستا جليک لهبهر ئهکهن وهک ئهوه وایه هیچیان لهبهر نهبيت که قوماشی زؤر تهنک و سوک بهکار ئههينن ليرهدا مهبهستم ئهوهیه که ئهبيت جلی ئافرهتی موسلمان زؤر بهدوور بيت لهم جؤره جل و بهرگه ئهبيت جلیک بیت نه له دوور نهله نزیک لهشتی تيدا بهدهر نهکهويت عبداللهی کوری عهمر رهزای خوای لئ بيت دهگيريتهوه له پيغهمبهری خواوه صلی اللهعلیهوسلم کهوا فهرموویهتی سيکون في أخر أمتي رجال یرکبون علی السروج کأ شباهالرجال ینزلون علی أبواب المسجد نساؤهم کاسیات عاریات علی رؤسهم کأسنمة البخت العجاف العنوهن فإنهن ملعونات
واته لهکؤتایی ئوممهتهکهمدا پیاوانيك دهبن سواری زین دهبن ههردهليی مال و خانووهبهسواری ئهوانهدينهدهرگای مزگهوتهکان ژنهکانیشیان رووت و قووت ههر بهناو جل و پؤشاکیان لهبهردایه پرچیان لهسهر سهریان ههر وهك پشتی حووشتر کؤمهل کردووه ئهو ئافرهتانهلهعنهتیان لئ بکهن چوونکهلهعنهتیان لئ کراوه بهراستی ئهم فهرموودهیه لهگهورهترین موعجیزهکانی پيغهمبهری خوایه صلی اللهعلیهوسلم کهئاماژهبهپهیدابوونی سهیارهدهکات و ههردهليی لهو رؤژهدا کهئهم ووتهپیرؤزهی تيدا فهرمووهبهچاوی پیرؤزی
سهیری واقیعی ئهمرؤی کردوه چؤن پیاوانی ئوممهتهکهی بهسواری سهیاره روودهکهنه مزگهووتهکا ن کهچی لهو لاشهوهبئ ئهوهی گويی پئ بدهن ئافرهتهکانیان و کچ و خووشکهکانیان رووت و سافیره جلی کورت و تهسك و تهنك لهبهر دهکهن و قژیان لهف دهکهن و دهم و چاویان ئارایشت دهکهن و بؤ نی خؤش لهخؤیان دهدهن و بهههزارو یهك شيوهخؤیان دهرازيننهوه پاشان دينهسهر کوچهو شهقام و کؤلانهکان و بهلهنجهو لار پیاسهدهکهن و پيغهمبهری خواش صلی اللهعلیهوسلم لهدهرحهقیان دهفهرموويت ئهو جؤره ئافرهتانه لهعننهتیان لئ بکهن چوونکهخواو فریشتهکانیش لهعننهتیان لئ دهکهن و لهرهحم و بهزهیی خوا بئ بهشن
٤- نابيت حیجابهکه سهرنج راکيش بيت خوای گهوره ئهفهرمويت ولا یبدین زینتهن واته به جوانی خؤیان بهدهر نهخهن چونکه حیکمهت له پؤشینی حیجاب ئهوهیه که جوانی ئافرهت بشاريتهوه سهرنجی پیاوی پيرا نهکيشیت بؤ ئهوهی فهسادی بلاونبيتهوه بؤیه زؤربهی ئهو حیجابهنهی که ئيستا ئهیان بینین له حیجابی شهرعی ناچيت راسته ئافرهتهکه لهشی پؤشیوه بهلام به جليک که سهرنج راکيشتر بيت لهسهر قوماشهکی جؤرهها نهخس و نیگاری لهسهر دروست کراوه به جؤرها رهنگی سهرنج راکيشو بریقهدار رازيندراوهتهوه ههر بؤ جوانی بهراستی ئهوانه ههمههی سهربيچی فهرمهنهکانی خوای گهورهیهو لهسای کردنهوهی بئ باورهنه جا خوشکی بهریزم دورکهوه لهم جؤره کرداده ناشیرنانه له رؤژیک بترسه کهنهمال و سهروهت نه جوانی و مؤديل له هانهت نایهت
٥- نابيت وهک و جلی پیاوهن بيت واته نابيت ئه و جلهی ئافرهتی موسلمان لهبهری ئهکات له جلی پیاوهن بچیت به پيچهوانهشهوه دهبيت ئهفرهت ئهو جلهی لهبهری ئهکات کهسایهتی ميینهی خؤی بپاريزيت جا مادهم جليک تایبهت کراوه به پیاوهن نابيت به هیچ شيوهیهک ئافرهت لهبهری بکات ههروهها پیاوهکهش بؤی نی یه خؤی بهشوپه ينیت به ئافرهت ههرکهسيک ئهم کاره بکات بهر لهعنهتی خواو پيغهمبهر ئهکهويت خوا پهنامان بدات یارهبی وهک لهم فهرموودهیه که ئهبو هوریره له پيغه مبهر صلی الله علیه وسلم گیراویاتهوه ئهفهرمويت لعن الله الرجل یلبس لبسة المرآة و المرآة تلبس لبسة الرجال رواه احمد والحاکم و ابو داود
واته خوا نهفرینی کردووه لهم پیاوهنهی جلی ئافرهت لهبهر ئهکهن لهو ئافرهتانهی جلی پیاو لهبهر ئاکهن ليرهدا بؤمان دهرئهکهويت که وا بههیج شيوهیهک بؤ ئافرهت دروست نییه که جل و بهرگی له پیاوهن بچيت لهبهری بکات بؤ ئهو ئافرهتانهی که پانتؤ یان کابؤ هاوشیهوهی ئهوان لهبهر ئهکهن به هیچ شيوهیهک دروست نی یا با بؤنداریش نهبيت یان تاسک نابيت و تهنک نهبيت بيجگه لهوهی که کهسایهتی ميینهی خؤیان له دهست ئهدان بهلکو سهرپيچی کردنی فهرمانی خوای گهورهیه
٦- نابيت حیجابهکه بؤن خؤشکراوبيت چونکه بؤن و عهتر سهرنجی پیاوهن رائهکيشيت بهلهی خؤیانده وه زیاتر ئارهزووه جنسیهکان دهجولينيت بهم کارا پيچهوانهی حیکمهته له واجب بوونی حیجابهکه ئهکات بهلگهش لهسهر ئهمه زؤره وهک ئهم فهرموودهیه که پيغهمبهر صلی الله علهیه وسلم ئهفهرمويت آیما امرآة استعطرت فمرت علی قوم لیجدوا من ریحها فهی زانیة رواه امام احمد واته ههر ئافرهتيک خؤی بؤن خؤش بکات وه بچيته دهرهوه بهلای پیاوهندا تيپهری بؤ ئهوهی سهرنجیان رابکيشيت ئهوا داوين پیسه خوا پهنامان بدات بهداخهوا زؤريک له خوشکانی موسلمان لهوه بئ ئهگان
٧- دهبئ له جل و بهرگی كافران نهچيت واته نابئ ئهو جل و بهرگه كه ئافرهتی موسلمان له بهری دهكات له جل و بهرگی ئافرهته كافرهكان بچيت چ له رووی دوورین و برین وه یان لهرووی چؤنيتی بهكارهينان و لهبهركردنیان چونكه به گشتی ئیسلام ريگه له موسلمان دهگرئ له ههموو شتيكی به جل و بهرگیهوه خؤی بشوبهينئ به كافران و لاسایی ئهوان بكاتهوه چونكه ئهم كاره وای لئ دهكات له دوا جاردا بچيته سهر مزههبی ئهو كافرانه وهك لهم فهرموودهیهدا بهدهر دهكهوئ كه ابن عمر رهزاو رهحمهتی خوای لئ بيت دهفهرموئ پيغهمبهر صلى الله علیه وسلم ههرمووی منْ تشبه بقومٍ فهو منهم رواه امام احمد واته ههر كهسيك خؤی بشوبهينئ بهقهوميك ئهوا لهوانه ههروهها خوای گهوره له چهندان شوين نههی له موسلمانان دهكات كه خؤیان نهشوبهينن به كافرهكان ههروهها ابن عمر خوای لئ رازی بيت دهفهرمويت
رؤژيكیان پيغهمبهر صلى الله علیه وسلم جليكی بؤیهكراو رهنگاو رهنگی بؤیه كراوی به بهرمهوه بینی فهرمووی إن هذه من ثياب الكفار فلا تلبسها رواه مسلم واته ئهمه له جلی كافرهكانه له بهری مهكه جا خوشكی باوهردارم مهلئ ئهی بؤ فلانه كهس وفلانه لایهن ئهم جؤره جلانه لهبهر دهكهن چونكه دین بهقسهی ئهم وئهو نیه بهلكو به بهلگهی قورئان وسوننهته نهوهك ههواو ئارهزووی خهلكی
٨- دهبئ ئهو حیجابه جلی ناودارو فیز ليدان نهبئ واته حیجابهكه جليك بيت لهبهر زؤر جوانی و گرانی نرخهكهی فیزی پئ ليبدات و ناوبانگی پئ بلاو بكاتهوهو لهخؤی بایی بيت بئ گوومان ئهم جؤره جله پیاویش دهگريتهوه بهلگهش لهسهر ئهمه پيغهمبهر صلى الله علیه وسلم دهفهرموئ من لبس ثوب شُهْرَةٍ ألبَسَهُ اللهُ يومَ القيامة ثوباً مثله، ثم يذهب في النار رواه ابو داود وابن ماجة واته ههر كهسيك جليك لهبهر بكات بؤ ئهوهی له نيو خهلكی و فیزی پئ لئ بدات لهبهر گرانی قوماش و زؤر تيچوونی پاره له دوورینی ئهوا خوای گهوره له قیامهتدا ههمان جلی لهبهر دهكات پاشان لهناو ئاگری دؤزهخدا دهیسوتينیً ئهوانه ئهم مهرجانه بوون که خواو پيغهمبهری ئازیزمان داوای ئهکهن و پيی رازین ههر جؤره جليکیتر ناوببريت به حیجاب ئهم مهرجانهی تيدا نهبن ئهوا حیجاب نییه بهلهوه زیاتر نههيلین شهیتان زافهرمان پيبهريت بگهريینهوه بؤ ئهم دیینه پاکه بؤ ريگای سهلهفی سالح و قورئان و سونهت
حوکمی نهپؤشینی حیجاب
زانایان دهربارهی ئافرهتيك حیجاب نهپؤشيت لهبهر ئهوهی کهبروای پيی نیهکهدهبيت ئافرهت بالا پؤش بيت ئهوهپيی لهدین دهردهچيت و بئ باوهر دهبيت چوونکهفهرمانی خوای گهورهرهت دهکاتهوه بهلام ئهگهر ئافرهتيك پيی وا بيت حیجاب فهرزهلهسهری بهلام لهبهر حهزوو ئارهزووهکانی حهز ناکات حیجاب بکات وهدهشزانيت تاوانبار دهبيت لهسهری ئهوهحوکمی ئهمیان ئهوهیهکهلهدینی دهر ناکات و بئ باو هر نابيت بهلام لهرؤژی قیامهتتدا سزا دهدريت لهسهر نهپؤشینی حیجابهکهی خوا پهنامان بدات خوا پهنامان بدات یارهبی لهم جؤرهکهسهنه خوای گهوره هیدایهتی زیاتر ههموو لهیهکمان بدات اللهم امین وسلام و علیکم ورحمة الله وبرکاتهwww.dlzar.tk