Disneyland 1972 Love the old s
منال نؤ سالان و ته‌وبه‌ى خاوه‌ن مال
Dlzar
منال نؤ سالان و ته‌وبه‌ى خاوه‌ن مال
به‌سه‌رهاتی‌ یه‌كه‌م له‌ شوينيكی‌ نزیكه‌ شار مزگه‌وتیان هه‌بوو به‌لاَم نويژ خوينه‌كانی‌ مزگه‌وت به‌ په‌نجه‌ی‌ ده‌ست ده‌ژميردران، وه‌ له‌ناو ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی‌ نويژخوينان دا مناليكی‌ نؤ سالاَن هه‌بوو كه‌ هه‌موو نويژه‌كانی‌ له‌ مزگه‌وت ده‌كرد وه‌ بگره‌ نويژی‌ به‌یانیانیش له‌ مزگه‌وت ئاماده‌ ده‌بوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش كه‌ مالیشیان دوور بوو له‌مزگه‌وت، رؤژيكیان له‌كاتی‌ نويژی‌ به‌یانی‌ كه‌ بؤ مزگه‌وت ده‌چوو له‌ريگا سه‌گ دوای‌ كه‌وتن ئه‌میش مناله‌ هه‌رچؤنيك بئ له‌ ترسان رای‌ كرد به‌لاَم كه‌زانی‌ سه‌گه‌كان له‌دووای‌ نابنه‌وه‌ له‌ ترسان خؤی به‌ده‌رگای‌ ماليك دادا خاوه‌ن ماله‌كه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ پیاويك بوو سه‌گه‌كانی‌ لئ دوور خستنه‌وه‌و پاشان ئاويكی‌ دایئ و پئ ی ووت بابه‌گیان تؤ به‌م شه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ چی ده‌كه‌ی‌ ئه‌میش پيی ووت كه‌ ئه‌و له‌ريگا بوو ده‌رؤیی بؤ نويژی‌ به‌یانی‌ سه‌گ دوای‌ كه‌وتن، پیاوه‌كه‌ چاويكی‌ كردئ‌ و سه‌ريكی‌ هيناو بردو خه‌یال دایگرت بؤیه‌ بریاری دا كه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ خؤیدا ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌جده‌شی بؤ خودا نه‌بردووه‌ به‌لاَم بروا بؤ ئه‌وشوينه‌ی‌ كه‌ خه‌لكی‌ و مناليكی‌ ئاوهاش بؤی‌ حه‌وداله‌، هه‌لده‌ستئ ده‌ستنويژ ده‌گرئ‌ و پاشان ده‌ستی‌ ئه‌م مناله‌ ئه‌گرئ‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و مزگه‌وت به‌رئ‌ ئه‌كه‌ون، له‌ دووای‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م نويژه‌و له‌زه‌ت و تام و چيژ وه‌رگرتن له‌ ركوع و سه‌جده‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بؤ خوا بردن بریارده‌دات كه‌ ئیتر له‌مه‌ودووا له‌ نويژ دانه‌بت
www.dlzar.tk