XtGem Forum catalog
مرؤفی له‌ خوا ترس كامه‌یه‌
دلزار
مرؤفی له‌ خوا ترس كامه‌یه‌
پیاو چاكان ده‌لين مرؤفی له‌ خواترس كه‌سيك نیه‌ كه‌ فرميسك ده‌ريژيت و چاو ده‌سريت به‌لكو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ ترسی سزای خوا واز له‌ گوناه و تاوان دينيت جا هه‌ر كه‌سيك له‌ شتيك ترسا راده‌كات وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش له‌ خواترس بيت له‌بئ‌ فه‌رمانی خوا راده‌كات به‌راستی ترسان له‌ خوا وا له‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ئه‌و شته‌ خراپانه‌ی كه‌ نه‌فس و ئاره‌زوو حه‌زیان لئ ده‌كات ئه‌م ليیان دوور ده‌كه‌ويته‌وه‌ رقی ليیان ده‌بيت وه‌ ترسان له‌ خوا زؤر به‌رهه‌می چاك له‌ دلی باوه‌رداراندا فه‌راهه‌م دينيت وه‌ك گه‌ردن كه‌چی،خؤبه‌كه‌م زانین به‌ پيچه‌وانه‌وه‌ دل رق،رق و كینه‌،خؤ به‌گه‌وره‌ زانین،جا به‌ هؤی ئه‌و ترسان له‌ په‌روه‌ردگاری میهره‌بان زؤر شت له‌سه‌ر مرؤف دروست ده‌كات وه‌ك هه‌ست كردن به‌ چاوديری خوا،له‌ خؤ پرسینه‌وه‌،به‌ربه‌ره‌كانی نه‌فس،وه‌كات و ته‌مه‌نی خؤی له‌ شتی بئ سوود و خراپدا به‌ فیرؤ نادات
www.dlzar.tk