Insane
ئه‌و منداله‌ی که‌ نامه‌ی بؤ خوا نووسی
Dlzar

ئه‌و منداله‌ی که‌ نامه‌ی بؤ خوا نووسی

خيزانيکی زؤر هه‌ژار هه‌بوون که‌ زؤر بيده‌ره‌تان بوون ئه‌م خيزانه‌ زؤر به‌ ئاسته‌م نانی رؤژانه‌یان ده‌ست ده‌که‌و‌ت که‌ بیخؤن، باوکه‌که‌یان ناوی کاکه‌ باز بوو دایکیان ناوی ئاهوو بوو کوريکی بچوک و کچيکی مندالیان هه‌بوو که‌ کوره‌که‌ له‌ ده‌وری هه‌شت سال بوو که‌چه‌که‌شیان شه‌ش سال. ئه‌م خيزانه‌ هه‌میشه‌ له‌ نا‌ره‌حه‌تیدا بوون، رؤژانه‌ کوره‌که‌ ده‌چوو بؤ هه‌رد بؤ کوشتنی ژیشکو په‌له‌وه‌ر و زؤر جار له‌ گور چه‌مه‌کاندا ده‌مایه‌وه‌ بؤ راوه‌ مراوی ئه‌م کوره‌ ژیکه‌له‌ ناوی میلاد بوو خوشه‌که‌ چاو گه‌شه‌که‌شی ناوی ته‌ر گول بوو، ديکه‌یان له‌ ناوخاکی ئيراندا بوو، رؤژانه‌ ئه‌م باو‌که‌ خؤی سه‌ر قال ده‌کات به‌ کاری کريکاری و له‌ ديهاته‌کانی ده‌وروبه‌رو یان به‌ جوتیاری بؤ خه‌لک کاری ده‌کرد تا پاره‌یه‌کیان ده‌ست بکه‌ويت، چونکه‌ دایکیان زؤر نه‌خؤش بوو توشی نه‌ خؤشی گورچله‌ بوو بوو به‌ردی دروست ده‌کرد ئه‌مه‌ بووه‌ هؤکاری ئه‌وه‌ی که‌ باوکه‌که‌ هه‌رچی په‌یدا ده‌کرد له‌م خيزانه‌ی خؤیدا سه‌رفی ده‌کرد، زه‌ویه‌کی هه‌بوو فرؤشتی چونکه‌ چه‌ند جاريك خيزانی بردبوو بؤ تاران بؤیه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ که‌ ناوی ئاهوو بوو رؤژ به‌ رؤژ گوزه‌رانی خراپ تر ده‌بوو ميرده‌که‌شی زؤر هیلاک بوو، منداله‌کانی که‌ له‌ قوتابخانه‌ بوون ئه‌و ساله‌ نه‌یانده‌زانی چؤن پاره‌ی جانتاو جلو به‌رگیان بؤ په‌یدا بکات ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی خواردنی رؤژانه‌یان بؤ په‌یدا بکات. دایکیان رؤژ به‌ رؤژ زیاتر به‌ره‌و نه‌خؤشی ده‌رؤشت باوکی ئه‌وه‌نده‌ بیری کرده‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ خه‌فه‌تی خوارد ناچار بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ خؤی بکوژيت! به‌لام زؤری کرد له‌ خؤی ئه‌و کاره‌ی بئ ئه‌نجام نه‌درا، بؤیه‌ بریاریدا که‌ سه‌ری خؤی هه‌لبگريت بروات به‌ره‌و شار تا پاره‌یه‌ك په‌یدا بکات هیچ نه‌بيت بینرێته‌وه‌ بؤ منداله‌کانی بؤیه‌ سه‌ری خؤی هه‌لگرتوو مال و مندالى به‌ جيهشت رؤی به‌ره‌و‌ شار. دایکی میلاد و ته‌ر گول که‌ بینی مندا‌له‌کانی بئ نازی باوکیانن و دایکیان به‌وشيوه‌یه‌ که‌وتووه‌ له‌ جيگادا ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ردی گران بوو تا ناچار ده‌چووه‌ ماله‌ دراوسيکانی چه‌ند جار نانی بؤ منداله‌کانی قه‌رز کرد به‌لام دوای چه‌ند جاريك ئه‌وانیش ده‌ستیان نا به‌ روویه‌وه‌‌ . رؤژکیان میلادو ته‌رگول زؤربرسیان بوو بیریان کردوه‌ چیبکه‌ن؟ بیستبوویان که‌ ناو لاديکه‌یان یه‌ك پؤستی نامه‌ هينه‌ری تيدایه‌ واهه‌ستیان کرد که‌ خوا له‌ تارانه‌ چونکه‌ دایکی زؤرجار وای ده‌زانی که‌ باوکیان مردوه‌ چه‌ند جاريك پرسیاریان له‌ دایکیان کرد باوکمان چوه‌ بؤ کوئ؟ جاريك دایکی ده‌یوت چووه‌ بؤلای خوا گیان و جارو باریش ده‌یوت چووه‌ بؤ تاران ئه‌مه‌ له‌ ميشکی هه‌ردوو منداله‌که‌یاندا دروست بوو بوو وایان ده‌زانی که‌ باوکیان چووه‌ بؤ تاران بئلای خوا! بؤیه‌ بیریان له‌وه‌ کرده‌وه‌ نامه‌یه‌ك بنوسن بؤ خوا له‌ تاران و هه‌ستیشیان وابوو که‌ خوا زؤر بالا ده‌سته،‌ چونکه‌ دایکیان نزاو پارانه‌وه‌ی زؤری ده‌کرد له‌ خوای په‌روه‌ردگار. میلاد و ته‌رگول چون کاغه‌زیان هينا به‌ قه‌له‌ميکی زؤر جوان و خؤش نووس نامه‌ بؤ خوا بنوسن له‌ نامه‌که‌دا میلاد و ته‌رگول قسه‌ بؤ خوا ده‌که‌ن ده‌لين : خوایه‌ گیان هه‌رچی ئیشت هه‌یه‌ وازی ليبينه‌ به‌س ئه‌م نامه‌یه‌ی ئيمه‌ بخوينه‌ره‌وه‌ ،چونکه‌ ئيمه‌ که‌سمان نیه‌ تا قسه‌ی بؤ بکه‌ین باوکمان هاتوه‌ بؤ لای تؤ نازانین چی به‌سه‌ر هاتووه‌ تا ئيستا نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌، دایکمان زئر نه‌خؤشه‌ شه‌وانه‌ له‌ تاو ئازار خه‌وی نیه‌ وله‌ تاو دووری باوکم هه‌ر ده‌گری، ئيمه‌ ئه‌وا بؤ دوو رؤژ ده‌چيت له‌ ماله‌که‌ماندا نان دروست نه‌کراوه‌ من و ته‌رگولی خوشکم زؤرمان برسیه‌ وه‌ره‌ بؤ مالی ئيمه‌ خؤت حال و گوزرانمان ببینه‌ هیچ درؤ ناکه‌ین من و ته‌رگول دایکمان زؤر خؤش ده‌ويت وه‌ره‌ بؤلای فریای که‌وه‌ بیبه‌ بؤ نه‌خؤش خانه‌ ئيستا پاره‌مان نیه‌ تا دیاری بؤ تؤ بنيرین خوایه‌ گیان، به‌س ئه‌م گوله‌ بیبونانه‌ زؤر بؤنی خؤشه‌ ده‌یخه‌مه‌ ناو نامه‌که‌ بؤ تؤ خوایه‌ تکایه‌ وه‌ره‌ بؤ لاديکه‌مان له‌گه‌ل خؤتدا‌ باوکمان بؤ بينه‌وه‌ با ئه‌م زستانه‌ سه‌رمامان نه‌بيت که‌س نیه‌ دارمان بؤ ببريت منیش ناتوانم نیه‌ دار ببرم ته‌ر گولی خوشکم تؤی زؤر خؤش ده‌ويت خوایه‌ گیان چاوه‌روانی تؤین ئه‌گه‌ر هاتی بؤ لاديکه‌مان زؤر له‌م گولانه‌ت بؤ ئه‌چنمه‌وه‌ پيشکه‌شی تؤی ده‌که‌م خوایه‌ چاوه‌راونین. میلاد و ته‌رگول له‌ ديی گوله‌ به‌یبون له‌ پاشاندا نامه‌که‌ ده‌خه‌نه‌ ناو ئه‌و سندوقه‌ی که‌ له‌ سه‌ر جاده‌ی ديکه‌یان دانراوه‌ به‌ دوو رؤژ جاريك پؤسته‌ چی ئه‌و وولاته‌ ديت ده‌یبات. میلاد و ته‌ر گول هه‌موو رؤژيك ده‌چنه‌ سه‌ر جاده‌که‌ چاوه‌روانی خوا ده‌بن تا بيت بؤلایان تا چه‌ند رؤژيك هه‌ر به‌و شيوه‌ ده‌مينينه‌وه‌ رؤژانه‌ دينه‌ سه‌ر جاده‌که‌.. له‌ پاشاندا که‌ نامه‌که‌ ده‌گاته‌ سه‌نته‌ری ئه‌و شاره‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ پؤسته‌کان دابه‌ش بکه‌ن ئافره‌تيك نامه‌کان ريک ده‌خات که‌ نامه‌ی منداله‌کان ده‌بینيت ئه‌و نامه‌ هیچ ئه‌دره‌سيکی پيوه‌ نیه‌ وه‌ بؤنيکی زؤر خؤشی لئ ديت که‌ ده‌بینيت نامه‌که‌ دانه‌خراوه‌ گوله‌ به‌یبوونه‌کان هه‌نديکی له‌ نامه‌که‌ ده‌که‌ويته‌ خواره‌وه‌ که‌ سه‌یری نامه‌که‌ ده‌کات بؤ ئه‌وه‌ی بزانيت ئه‌م نامه‌ بؤ چ ئه‌دره‌سيکه‌ ده‌بینيت نوسراوه‌ بؤ خوا زؤری به‌لاوه‌ سه‌یر ده‌بيت ده‌یخوينیته‌وه‌ ده‌ست ده‌کات به‌ گریان هه‌موو فه‌رمان به‌ره‌کان ليی کؤ ده‌بنه‌وه‌ ئه‌ویش زؤر به‌ که‌یلی ده‌گری خه‌لکی ناوفه‌رمانگه‌ی پؤسته‌که‌ لی ده‌پرسن خؤ که‌س نه‌مردوه‌ یان هیچ رووی نه‌داوه‌ ئه‌ویش به‌ گریانه‌وه‌ نامه‌که‌ی میلاد و ته‌ر گول یان بؤ ده‌خوينيته‌وه‌ زؤربه‌ی کارمه‌ندانی پؤسته‌که‌ ده‌ست ده‌که‌ن به‌ گریان له‌ ناو خؤیاندا بریار ئه‌ده‌ن که‌ ئه‌م دوو منداله‌ چاو گه‌شه‌ نائوميد نه‌که‌ن بؤیه‌ خيرا هه‌رچی له‌ پؤسته‌که‌دایه‌ هه‌والی نامه‌که‌ی ئه‌ده‌ن زؤريك له‌ خه‌لکه‌که‌ پاره‌یان بؤ کؤده‌که‌نه‌وه‌ تا ده‌یبه‌ن ده‌یده‌نه‌ ده‌ست به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌و بریار ئه‌ده‌ن که‌ تیميك پيك بينن به‌ ئه‌مبوڵانسه‌وه‌ بڕۆن بؤ ئه‌و دێیه‌ که‌ نامه‌که‌ی لێوه‌ هاتووه‌ ده‌چنه‌ ناو ديکه‌ پرسیار له‌ ماله‌که‌ ده‌که‌ن که‌ ناوی منداله‌کانیان میلاد ته‌رگوله‌ ده‌چنه‌ مالیان هه‌موو ره‌وشه‌که‌ ده‌بینن، به یه‌ خيرا دایکه‌که‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ نه‌خؤشخانه‌ پاره‌و جلیان بؤ منداله‌کان دابین ده‌که‌ن و خواردنیان بؤ دروست ده‌که‌ن خه‌لکانيک سه‌رپه‌رشتیان ده‌که‌ن بؤ ماوه‌ی مانگيك ئاهووی دایکیان له‌ نه‌خؤشخانه‌ ده‌مينيته‌وه‌ چاره‌سه‌ری ته‌واوی بؤ ده‌که‌ن له‌ ده‌زگایی راگه‌یانده‌نه‌کانی ئه‌و وولاته‌
‌ ئاگاداری باوکیان ده‌که‌نه‌وه‌ هه‌واله‌که‌ی پيده‌گات به‌ زووی ده‌گه‌ريته‌وه‌ ناو مال و مندالی خؤی کاکه‌ باز له‌ فه‌رمانگه‌ی پؤسته‌ له‌و شاره‌ داده‌مه‌زريت سه‌رقال ده‌بيت به‌ کاری خؤیه‌وه‌ ئاهووی دایکیان چاك ده‌بيته‌وه‌ خه‌ریکی په‌روه‌رده‌ کردنی میلاد و ته‌رگول ده‌بيت. وه‌ خوای گه‌وره‌ش هیچ که‌س نا ئوميد ناکات
www.dlzar.tk