Snack's 1967
ئه‌م پایه‌ به‌رزه‌ بناسه ‎ ‎
D
ئه‌م پایه‌ به‌رزه‌ بناسه ‎ ‎
یه‌كيكه‌ له‌ زانایانى ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌، فه‌زل و چاكه‌ى به‌سه‌ر موسولمانانه‌وه‌یه‌ به‌ هؤى خزمه‌ته‌ مه‌زنه‌كانی له‌ بوارى فه‌رمووده‌كاندا، له‌ رِاستیدا شوينه‌واره‌كانى له‌ پاش خؤى به‌لگه‌ن له‌سه‌ر به‌رزى پله ‌و پایه‌ و زؤرى زانستى، جگه‌ له‌وه‌ش پياويكى حه‌قبيژ و خه‌م خؤر بوو بؤ ئیسلام و له‌ سه‌رده‌مى خوَیدا رؤليكى به‌رچاوى بینى له‌ مه‌رِ وریاكردنه‌وه‌ى موسولمانان له‌ مه‌ترسى هه‌لخه‌له‌تان به‌ شارستانى رؤژئاوایى و كاركردن به‌ یاساكانیان له‌ جيگه‌ى كاركردن به‌ یاساكانى قورئان و سووننه‌ت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ بليم ئه‌حمه‌د شاكر له‌ ئاستى كيشه‌كانى ئیسلام و موسولماناندا بوو له‌ رؤژگارى خؤیدا ، كاریده‌كرد و دابرِاو نه‌بوو له‌ خه‌م و ئازارى براكانى، ئاشكرایشه‌ كه‌ سه‌ره‌تاو ناوه‌راسته‌كانى سه‌ده‌ى رابوردوو له‌ میسر كيشه‌ و گرفتى زؤر بؤ موسلمانان دروست ده‌كرا له‌ لایه‌ن ولاتانى رؤژئاوا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ میسر، جا له‌و كاته‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌سانيك هه‌لكه‌وتن بؤ به‌رگریكردن له‌ ئیسلام، یه‌كيكیش له‌و كه‌له‌ پیاوانه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ناسه‌ بوو ناوى احمد بن محمد شاكر بن احمد بن عبدالقادره‌ ره‌چه‌له‌كى ده‌گه‌ريته‌وه‌ سه‌ر حوسه‌ینى كورى عه‌لى رِه‌زاى خواى لئ بيت، باوكى وه‌كیلى ئه‌زهه‌ر بوو، باپیره‌شى ،باوكى دايكى، زانایه‌كى ناودار بوو. ئه‌حمه‌د شاكر له 29/جمادى اڵاخره‌ 1309 - 29 /1/1892 له‌ دایكبووه له‌ سالى 1909 تاكو رؤژى له‌ دونیا ده‌رچوونى به‌ هیممه‌تيكى به‌رزه‌وه‌ خه‌ریكى زاستى فه‌رمووده‌ بوو، یه‌كه‌مین مامؤستاى له‌ په‌یمانگاى ئیسكه‌نده‌ریه‌ كه‌ شوينه‌وارى نا‌سراوه‌ى له‌ ژیانیدا به‌جيهيشت مه‌حمود ئه‌بو ده‌قیقه‌ بوو، كه‌ یه‌كه‌م كه‌س بوو به‌ ته‌واوى زانستى فیقه و ئوصولى فیقهى فيركرد، به‌لام له ‌هه‌موو كه‌سيك زیاتر گاریگه‌رى به‌سه‌ریه‌وه‌ بووبيت موحه‌ممه‌د شاكرى باوكى بوو. كاتيك زانا و فه‌رمووده‌ناسى به‌ناوبانگى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ عبدالله بن ادريس السنوسي هاته‌ قاهیره‌، ئه‌حمه‌د شاكر به‌شيكى زؤرى له‌ صه‌حیحى بوخارى لئ وه‌رگرت، ئه‌ویش ئیجازه‌ى وتنه‌وه‌ى بوخارى و پينج كتيبه‌كه‌ى ترى فه‌رمووده‌ى پيدا، هه‌روه‌ها له‌ خزمه‌تى محمد الامين الشنقيطى دا كتيبى بلوغ المرام ى ته‌واو كردو ئه‌ویش به‌هه‌مان شيوه‌ ئیجازه‌ى وتنه‌وه‌ى شه‌ش كتيبه‌كانى فه‌رمووده‌ى پيدا، له‌ زاناى زؤرى تریش ئیجازه‌ى وه‌رگرتبوو. یه‌كه‌مین كتيبیش كه‌ پله‌وپایه‌ى ئه‌حمه‌د شاكرى ئاشكرا كرد له‌ زانستى فه‌رمووده‌دا، بلاوكردنه‌وه‌ى بوو بؤ كتيبی الرسالة ى ئیمامى شافیعى كه‌ ئه‌وه‌ كاريكى مه‌زن و خزمه‌تيكى گه‌وره‌ بوو به‌ئه‌نجامى گه‌یاند پاشان هه‌لسا به‌شه‌رحكردنى سنن الترمذي به‌شيوه‌یه‌كى ورد، به‌لام ته‌واوى نه‌كرد، هه‌روه‌ها به‌شدارى كرد له‌ شه‌رحى سوونه‌نی أبو داود دا،كتيبى جماع العلم ى ئیمامى شافعیشى بلاو كرده‌وه‌ و به‌شداریكرد له‌ بلاوكردنه‌وه‌ى كتيبى المحلى ى ئیبنو حه‌زم و صه‌حیحى ابن حبان ى شه‌رح كرد. به‌لام شاكارى گه‌وره‌ى كه‌ پيشى هه‌موو زانایانى سه‌رده‌مى خؤى دایه‌وه‌ ليكدانه‌وه‌ى بوو بؤ مسند أحمد كه‌ له‌ په‌نجا به‌رگدا چاپكراوه‌. هه‌روه‌ها به‌ هاوكارى ماموَستا محمود شاكرى براى هه‌لسا به‌ بلاوكردنه‌وه‌ى ته‌فسیرى ته‌به‌رى، نؤ به‌رگیشى لء ته‌خریج كرد، په‌راويزیشى له‌سه‌ر چوار به‌رگى دانا. له‌ كاتژميرى شه‌شى پاش نويژى به‌یانى رؤژى شه‌ممه‌ له‌ ذى القعدة‌ ى سالى (1377ك)-14/7/ 1958 جیهانى ئیسلامى پيشه‌وایه‌كى گه‌وره‌ى له‌ پيشه‌وایانى فه‌رمووده‌ له‌ ده‌ستدا كه‌ مامؤستا ئه‌حمه‌د شاكر بوو، هه‌زاران ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لئ بي
www.dlzar.tk