پهيوهندی نيوان كوران و كچان
پهيوهندی نيوان كوران و كچان له نيوان ريپيدراو و قهدهغهكراودا
سروشتی پهیوهندی له نيوان كور و كچ پيش ژیانی هاوسهريتی بيگومان شهریعهتی پیرؤزی ئیسلام سنوری دیاری كردووه له مامهله و ههلسوكهوتی نيوان كور و كچ و له سوننهتی پيغهمبهری خؤشهویستیشمان صلى الله عليه وسلم هاتووهو پيویسته ئيمهش وهكو موسلمان شوينكهوتووی بین و بیگهیهنین به نهوهكانمان لهپاش خؤمان، بؤ چاك سازی بارودؤخی خؤمان و ئوممهتهكهمان، بيگومان گهر پهیوهندی نيوان كور و كچمان واز لئ هينا بهبئ هیچ پابهندبوونيك به سنورهكانی خوای گهورهوه ئهوا بيگومان ئوممهتی ئیسلامی بهرهو داروخانيكی ترسناك دهبات، وه ئایینی ئیسلامیش پهیوهندی نيوان كور و كچانی بهیهكجار قهدهغه نهكردووه بهلكو لهسنوری خؤیدا ريكی دهخات بئ ئهوهی توند بيت لهسهری یان پهتهكهی بؤ شل بكاتهوه، بهلكو به شيوهیهكی مامناوهندی لهنيوان ههردووكی
ئایه چی روو دهدات گهر پهیوهندی نيوان كور و كچمان واز لئ هينا به سهركهشی و بهبئ چاوديريكردنی سنوورهكانی خوا ، بيگومان دهمان گهیهنيته ئهوپهری خراپهكاری و دارمانی كؤمهلگه، بهلكو دهبيته هؤیهكی سهرهتایی بؤ بهدرهوشتی و سنوور بهزاندنی ئایین و رهوشته بههاكان ، ئيمهش زؤر له كچان و كوران دهبینین لهم حالهتهن لهم رؤژگارهدا و هیچ رينماییهكیان نیه دهستی پيوه بگرن، ئایه ئهمهش دهگهريتهوه بؤ نهبوونی هیچ قدوهو پيشهنگيكی چاك بؤیان، ئهمه چؤن روو دهدات لهكاتيكدا ئيمهی موسلمان ههمیشه پيشهنگ و قدوهمان له كهسایهتی پيغهمبهری خؤشهویستمان دهبینینهوه، بهلكو هؤیهكه بهلای ئيمهوه دهگهريتهوه بؤ دوور كهوتنهوه له ريبازی خوای گهورهو دووركهوتنهوه لهو قدوهو پيشهنگه چاكه و لهههمان كاتدا خؤبهستنهوهو چاوليكردن له كهسانی خراپ و خاوهن ژیانی سهرنهكهوتوو
ئهی دهربارهی خؤشهویستی چیه؟
بيگومان خؤشهویستی بهرزترین و جوانترین شته له ژیاندا و ئایینی ئیسلامیش ئایینی ليبوردهیی و خؤشهویستیه لهناو تاكهكانی، ئهوهیشی ئيمه مهبهستمانه خؤشهویستییهكی پاك و دوور له ههر خؤته و بئ ئهوهی لهپاش خؤی تاوان و خراپهكارییهك بهجئ بهيلئ، وهكو خؤشهویستی موسلمانيك بؤ براكهی یان خوشكهكهی، یان خؤشهویستی ئافرهتيك بؤ ميردهكهی و بهپيچهوانهوه، یان خؤشهویستی دایك بؤ مندالهكانی و مندالهكانی بؤ دایك وباوك هتد، وه گهورهترین خؤشهویستیش خؤشویستنی خوای گهورهیه كه له خواپهرستی رهنگ دهداتهوه، وه هیچ كهست خؤش نهويت بهئهندازهی خوای گهوره، له خؤشویستنیدا كهسی بؤ بریار نهدهیت وهكو هاوهل ئهگینا گهر له خوا زیاتر كهسيكت خؤش بويت ئهوا هاوهلت بؤ خوا بریار داوه ههروهك خوای گهوره دهفهرمويت وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ، البقرة ١٦٥
بهلام خؤشهویستی بهندهی موسلمان بؤ بهندهی موسلمان بيگومان هیچ تاوانيك نیهو حهرامیش نیه، بؤیه گهر موسلمان كهسيكی خؤش ویست، چ كوريك كچيكی وهكو خوشك خؤش ویست یان بهپيچهوانهوه پيویسته لهبهر خوای گهوره خؤشی بويت و لهبهر خو و رهوشتی بيت
بهلام چؤن لهپيناوی خوای گهوره خؤشی دهويت؟
بهلئ، دهتوانئ لهپيناوی خوای گهوره خؤشی بويت بهو شيوهی كهوا رهزامهندی خوای مهبهست بيت لهم خؤشویستنهدا و سنوری خوا بپاريزيت تیایدا، چونكه ههموومان دهزانین خوای گهوره بهرنامه و ريبازيكی بؤ دیاری كردووین له ژیاندا پهیرهوی بكهین ههر وهك دهفهرمويت وَأَنَّ هَـذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ، الانعام١٥٣، واته ريگای خوا تهنها ريبازيكه كه كردویهتی به بهرنامه و مهنههجی ژیانی مرؤفهكان و هیچ لار و خؤچيكی تیادا نیه و پيویسته لهسهر كچان و كوران شوينی ئهم ريبازه راسته بكهون، بؤیه گهر شوينی كهوتن و لهسهری رؤشتن ئهوا رهزامهندی خوای گهوره وهدهست دينن لهبؤ دونیا و دوارؤژ، خؤ ئهگهر لئ ی لا بدهن و بچهرخين و ريچكه و ريبازی تریان گرتهبهر بؤ ژیانیان ئهوا جیابوونهتهوه له ريبازه تاكهكهی خوا و چهرخاون لئ ی، وه دهميننهوه بهگومرایی دوور له رينمایی خوای گهوره
وه سهبارهت به پهیوهندی نيوان كور و كچ دا پيویسته تينهپهرئ له مامهله و ههلسوكهوتی چاك نواندن بهرامبهر یهكتر كهوا خوای گهوره داوای دهكات ليمان، وه بؤ نمونهش دهبینین پيغهمبهر موسا علیه السلام كاتيك ريگهی دهكهويت به بیره ئاويك لهوئ چاوی دهكهويت به دوو ئافرهت كه توانایان نیه ئاو به رانه مهرهكهیان بدهن ئهمیش یارمهتییان دهدات و ئاوهكهیان بؤ دههينيته دهر تاكو رانهكهیان تير ئاو بدهن، بهلام گهر پهیوهندی نيوان كور و كچ سنوری خوای بهزاند له مامهلهو ههلسوكهوتكردن لهنيوانیان، ئهوا دهست دريژییهكه بهسهر داواكارییهكانی ئایینی ئیسلام و دهرچوونيكه له فهرمانهكانی خوای گهوره خوای گهورهش داوا دهكات له پیاو و ئافرهت خؤیان برازيننهوه بهجوانترین خوو رهوشتی چاكه تاكو پیاو و ئافرهتهكه ببنه دوو ئهندامی چالاك لهناو كؤمهلگهدا، وه ئایینی ئیسلامیش چاوديرى ئهو جیاوازییه سروشتییانهی كردووه لهنيوان پیاو و ئافرهت دا، ههروهها كار و پیشهی نير و مئ، بؤیه دهبینین ئافرهتان تایبهت مهند دهكات به كؤمهلئ ئاداب و رهوشتی تایبهت تاكو خؤیان و مهكانهتیان بپاريزيت و دهست دريژی نهكريته سهریان لهلایهن پیاوانی سوك و خراپهوه
خؤشهویستی پيش ژیانی هاوسهريتی
خؤشهویستی نيوان كور و كچ پيش پيكهوهنانی ژیانی هاوسهريتی بههیچ شيوهیهك دروست نیه ههرچهنده لهم رؤژانهدا بهدی دهكريت، وه لهم پهیوهندییانهدا دهبینی كوران و كچان دهكهونه ناو كؤمهلئ كاری قهدهغهكراو كهوا ئایینی ئیسلام رئ ی لئ گرتووهو رئ ی پئ نهداوه، بهداخهوه دهبینی چ له كوردستان چ له رؤژئاوا گهنجان له كوران و كچانی كورد به نهينی پيكهوه پهیمان لهنيوان خؤیان دهبهستن بهناو خؤشهویستی و لهلایهكی ترهوه پيكهوه قسه دهكهن و ژووان دادهنين و تيكهلاوی دروست دهكهن، وه پهیوهندی و چاوپيكهوتنی راستهوخؤ یان لهريی نامهو تهلهفؤنهوه دروست دهكهن و دهیرازيننهوه به قسهی شیرین و نهستهق كهوا نهفس و دهروون لاواز دهكات لهبهردهم ههواو ههوهس و شهههوات و داواكارییهكانی، پاشان بهداخهوه لهلایهن كچهكهوه زیاتر نهرم و نیانی دهنوينيت له قسهكردنی لهگهل كورهكهو سهرهرای ئهوهش سهیركردن و روانینیان بؤ یهكتر كهوا مهگهر خوا بزانيت ئهم تاوانی سهیركردنهیان بؤ یهكتر چهندهو چهند لهسهر خؤیان كؤ دهكهنهوه
چونكه مرؤف تهنانهت به سهیركردنی حهراميك پئ ی تاوان بار دهبيت وبهلكو لهوانهیه بهسهیركردنی تاوانيك بهچاوی سووك و بئ بایهخهوه تاوانبار بيت، ههروهها لهوانهیه كچ و كورهكه ئهم پهیوهندیه خؤشهویستی یه دروست دهكهن بؤ ئهوهی لهبهردهم كؤمهلگهدا خؤشهویست بن و بهچاويكی بهزهیی و دؤستانهوه سهیر بكرين، بهلام گهر ئهمه راست بيت ئایه خؤشهویستییهكهیان لهبهردهم خوای گهوره هیچ شهفاعهت و یارمهتییهكیان دهدات گهر خؤشهویستی ببيته هؤی راكيشانی كچ و كور بؤ تاوان و سهرپيچی خوای گهوره ئهوا وهكو وایه كهوا هاوهلت له خؤشهویستی خوا بریار دابيت واته نديكت بریار داوه وهكو پيشتر باسمان كرد، لهكاتيكدا خوای گهوره هیچ كات پيویستی بهوه نیه كهسانی تری لهگهل شهریك بكهیت له خؤشویستنی دا
پيغهمبهری خؤشهویستمان صلى الله علیه وسلم دهفهرمويت إياكم والدخول على النساء فوالذى نفسي بيده ما خلا رجل بامرأة إلا دخل الشيطان بينهم ، رواه الطبراني، واته ئهممان هیچ كات مهچن بهسهر ئافرهتان و تيكهلیان مهبن، سويند بهو خوایهی رؤحی منی بهدهسته هیچ پیاويك جیا نابيتهوه لهگهل ئافرهتيك و بهتهنها ببن دوو بهدوو مهگهر شهیتان سئ ههمیان نهبيت
جا خوشك و براكانم خؤ دهزانن گهر شهیتانیش بچيته نيوان كور و كچيك بهرهو چ تاوانيك ههول دهدات رایان بكيشيت و چ ئیغرائيك دهخاته ئهو دانیشتن و چاوپيكهوتنهیان، ئایینی ئیسلامیش قهدهغهی كردووه كهوا تهنهایی دروست ببيت لهنيوان پیاو و ئافرهتيكی نامهحرهم تاكو توشی فتنه نهیهن و ئافرهتهكه بپاريزيت لهوهی تاوانيك روو بدات كهوا خوای گهوره حهرامی كردووه چ قسه و سهیركردن بيت یان لهوه زیاتر بيت ههمووشمان دهزانین غهریزهی جنسی لهههوو غهریزهیهك بههيزتره لهناو مرؤفدا بئ شك، وه مانهوهی كور و كچيك بهتهنهایی و دوو بهدوو نهفس و دهروون دهبزوينئ و ههردوو لا راپيچ دهكات بهرهو تاوان،بؤیه پيویسته هیچ كات پیاو و ئافرهتيك به تهنها و دوو به دوو نهميننهوه مهگهر بهئامادهبوونی یهكيك له مهحرهمهكانی كچهكه نهبيت لهگهل ئهوهی ههردوو لا چاو بپاريزن و ههر ئهوهش پاريزهر و پاكتره بؤ دل و دهروونی ههردوولا
خوای گهورهش دهفهرمويت قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ، النور٣٠ واته ئهی محمد بلئ به پیاوانی باوهردار با چاوی خؤیان بگرنهوه له سهیركردنی حهرام و ههروهها داوينیان بپاريزن، ئهمه پاك و پاككهرهوهیه بؤیان و خوای گهورهش ئاگاداره چی دهكهن، بؤیه ليرهوه دهبینین پهیوهندی نيوان كور و كچ پيش پيكهوهنانی ژیانی هاوسهريتی قهدهغهیه تهنانهت ئهگهریش پهیمانیان دا بهیهكتر كهوا لهداهاتوودا بهیهك رازی بن و ژیان پيكهوه بنين، وه دهبيت ئهوهش بزانین كهوا خؤشهویستی نیه بهبئ پيكهوهنانی ژیانی هاوسهريتی.. لهكاتيكدا خؤشهویستی خؤی مهبهستيكی بهرز و جوانه و ههستيكی پاك وپرگهرده، بهلام بهمهرجيك گهر لهشوينی تهواوی خؤی بهكارهينرا وهكو خؤشویستنی خوای گهورهو پيغهمبهر و خيزان و خزم و كهسوكار و هاوسهر و مندال و هتد
بهلام كئ له ئيمه گهر كهسيكی خؤش بويت بیری لئ ناكاتهوهو خهیالی بؤی ناروات بؤ یادكردنی خؤشهویستهكهی و خو و سیفاتهكانی ناهينيته یاد تاكو وهكو دهلين ئاگری شهوق و یادكردنی دانهمركينيتهوه پرسیارهكهشم له ئيوهی خؤشك و برایانم ئهوهیه ئایه ههموو ئهمانه روو دهدات بهبئ پيكهوهنانی ژیانی هاوسهريتی چ كات خؤشهویستی دهتوانین رابگهیهنین،، بيگومان خؤشهویستی رئ ی پئ دراوهو حهلاله گهر بهشيوهیهكی راست ئهنجام درا مهبهستم ئهو خؤشهویستییه نیه ئهمرؤ لهنيوان كور و كچ بانگهشهی بؤ دهكريت بهلكو وهكو پيشتر ئاماژهمان پئ كرد، وه ههر ئهو خؤشهویستییه قهدهغه دهبيت و حهرام دهبيت گهر غافل بوین و دووركهوتینهوه له ريبازی خوا و پيغهمبهرهكهی، تهنانهت خوای گهوره رئ ی نهداوه به ئافرهتانی موسلمان كهوا پهیوهندییان ههبيت پيش ژیانی هاوسهريتی لهگهل پیاوان له شيوهی دواندن به ناز و لارو لهنجهوه قسه بكات و سهرنجی پیاوان رابكيشيت، ههروهك خوای گهوره فهرمانیكرد به خيزانهكانی پيغهمبهر يَا نِسَاء النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاء إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا، الأحزاب٣٢، ئهمهش ئاداب و رهوشتكه كهوا خوای گهوره فهرمانی كرد به خيزانهكانی پيغهمبهر چونكه ئهوان قدوهو پيشهنگيكن بؤ ههموو ئافرهتانی ئوممهتی ئیسلام، وه خوا دهفهرمويت فلا تخضعن بالقول واته بهشيوهیهكی نهرم و بهناز و لهنجهو لارهوه قسه مهكهن لهگهل پیاواندا مهبهست ليرهدا پیاوی نامهحرهم
ههروهها خوا دهفهرمويت وقلن قولاً معروفاً واته كاتيك ئهدوين قسهی چاك و باش و جوان بكهن وه نهكهن لهگهل پیاويكی نامهحرهم بهشيوهیهك بدوين بهناز و نهرمی و لهنجهو لارهوه ههروهك چؤن ئافرهتيك لهگهل ميردهكهی خؤی دهدويت، بؤیه ئهی خوشكی خؤم ئاگاداربه و خؤت دوور بخهرهوه لهوهی قسهی نهرم و بهناز دهربخهیت و خؤشهویستیت دهرببریت بؤ كوريك یان پیاويك تهنها بؤ ميردهكهت نهبيت، واته دهربرینی ههستی خؤشهویستی و قسهی نهرم و ... بهشيكه لهو جؤره قسانهی خوای گهوره بهحهرامی داناوهو له ئایهتهكهدا هاتووه به دهقيكی روون و ئاشكرا
بؤیه خوشكهكهم ئهمان ههزار ئهمان.. ووریابه لهوهی خؤت تووشی ئهم تاوانه بكهیت لهكاتيكدا پئ ی نازانیت و ههستی پئ ناكهیت، بهلكو خؤت برازينهوه به رهوشت و خولقی ئافرهتی موسلمانی باوهردار، وه خؤت و ئایینهكهت بپاريزه، وه لهكاتی قسهكردن و دواندنیشا بهشيوهیهكی سهنگین و راست و پيكاو بدوئ نهوهك ئهو كهسانهی گويیان له قسهكانته و خاوهن دل ودهروون و نهفسيكی لاواز بن و تووشی فتنه بن و ههستيكیان بهرامبهرت بؤ دروست بيت وه بيگومان گهر كاتيك قسهو ووتهی خؤشهویستی و ههستی خؤت دهردهبری بؤ كوريك لههاوتهمهنی خؤتدا و بهتهنها بن یان نا، ئهوا ههرچی ههست و مهشاعر و غهریزه و داخوازییه خهوتووهكانی ئهو كوره ههیه جولاندووتهتهوه. وه ههموو ئهم كارهش لهجئ ی خؤی نیه و نابيت بكريت، ههروهها گهر كورهكه ههمان كاری بهرامبهرت ئهنجام دا و نزیك بوویهوه ليت به قسهی پر له ووشهی ناسك و خؤشهویستی كهوا ههست و مهشاعر دهجولينيت، بيگومان بهم كارهش تؤ توشی تاوانيك دهكات و لهداهاتوی ژیانتدا تووشی چهندهها كيشهت دهكات، وه ههركهسیش گومانی وایه كهوا دهتوانيت ههواو ههوهس و داخوازیهكانی خؤی بگريت ئهوا باشتر وایه دهربرینی ئهو ههست و خؤشهویستی و مهشاعهرانهی ههلبگريت بؤ پاش ژیانی هاوسهريتی و بؤ هاوسهری خؤی دهرببريت و ئهویش بؤ ئهمی دهرببريت نهوهك ههردوولا لهپيش ژیانی هاوسهريتی چهندهها تاوان و خراپهكاری ئهنجام بدات و هیچ كات بروا و متمانه به هاوسهرهكهی نهكات و هيلانهی خيزانییان بهبچوكترین رهشهبای رؤژگار ههلبوهشيتهوه وه ههر گهنجيكیش نهتوانيت ژن بهينيت باشتر وایه رؤژووبگريت تاكو خوای گهوره دهروویهكی لئ دهكاتهوهو ئافرهتيكی چاكی پئ دهبهخشيت
ئهویش شوينكهوتنی فهرمانی پيغهمبهری خؤشهویستمانه صلى الله علیه وسلم كه دهفهرمويت يا معشر الشباب من أستطاع منكم الباءة فليتزوج ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء، رواه البخاري واته ئهی كؤمهلی گهنجان گهر ههر كهسيكتان توانای ههیه با ژن بهينيت، وه كيش توانای نیه با رؤژوو بگريت چونكه رؤژوو قهلغان و پاريزهره بؤی له تاوان. چونكه رؤژوو دهروون و نهفس دهپاريزيت، وه گهر سهبر و ئارامیش بگریت ئهوا پاداشتت لای خوای گهورهیه، وه تؤش بهم رؤژووگرتنه نهفس و دهروونت هيناوهته ژير ركيفی خؤت و ملكهچی خوای گهورهت كردووه و ئهوهیش بهشيكه له جیهاد و تيكؤشانی نهفس و پاداشتيكی گهورهی ههیه وهكو خوای گهوره دهفهرمويت وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا، العنكبوت٦٩ واته ئهو كهسانهی لهپيناوی ئيمه ههول كؤشش و جیهاد دهكهن ئهوا ريی راستیان نیشان دهدهین و رينمووییان دهكهین
له كؤتاییدا ، سهبارهت به هاوريیهتی نيوان كچ و كور خوای گهوره له وهسفی ئهو ئافرهته باوهردارانه دهفهرمويت وَلاَ مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ، النساء ٢٥ وه مانای لا متخذان اخدان واته هاورئ و دؤستییان بؤخؤیان دیاری نهكردووه بهشاراوه بيت یان ئاشكرا، لهم ئایهتهشهوه بؤمان دهردهكهوئ كهوا كچ بؤی نیه برادهر و دؤستيكی كوری ههبيت، كاتيكیش خوای گهوره ريی پئ نهداوه حیكمهتيكی تیادایه، چونكه كچ خاوهن سؤز و ههستيكی بهرزه و گهر كهوته ناو پهیوهندییهك لهگهل گهنجيك و ئهم گهنجه خهلهتاندی و پهیمانی پئ دا كهوا ببيته هاوسهريكی باشی و كچهكهش پيی رازی بوو وه پاش ئهوه كورهكه خهلهتاندی و پاشگهز بوویهوه له پهیمانهكانی و لهوانهیشه تؤله و زیانيك بگهیهنيت به كچهكه ليرهدا كاریگهرییهكی زؤر خراپی نيگهتیئ دهكهويته سهر كچهكه و برینيكی قوول بهجئ ديليت له دهروونیدا كهوا زهحمهته ساريژ ببيتهوهو تووشی كيشه و روخاندنی دهكات، وه خوای گهوره له خؤمان زیاتر بهرژهوهندی و سوودی ئيمهی دهويت وهك لهخؤمان، بؤیه پيویسته پابهند بین به فهرمانهكانی و خؤمان دوور بخهینهوه له قهدهغهكراوهكانی و ئامانجمان رهزامهندی خوا بيت پيش ههموو شتيك وه خوای گهورهش دهیهويت ئيمه دوور بخاتهوه له ههواو ههوهسی نهفسمان و بمان پاريزيت له شهههوات و تاوان وههر فتنهیهك به داخستنی ههموو ريگاكانی
جا هاوريیهتی ودؤستایهتی نيوان كچ و كور زهوییهكی ئامادهكراوه بؤ شهیتان و دهرگایهكی كراوهیه بؤی، تاكو بيته ناو ناخمان و ههرچی پابهندبوونمان ههیه به ئیسلامهوه لهرهگه ورده ورده دهری بهينيت و دوورمان بخاتهوه له ريگای راست ههر وهك چؤن بووه هؤی دهرچوونی دایه حهوا و باوه ئادهم له بهههشت، وه ههر وهك چؤن خؤی سهرهنجامی ناو دؤزهخه ههتا ههتایی بؤیه دهیهويت ئيمهش بباته ناو گومرایی و تاریكی وپاشان تاوان و دوورخستنهوهمان له ريگای ئیسلام و تاكو ئيمهش وهكو خؤی ببینه سوتهمهنی ناو دؤزهخ و زؤرترین ريژه له وهچهی ئادهم ببات لهگهل خؤی بهرهو ئاگر وه جاريكی تر بگهريینهوه سهر ئهسلی باسهكهمان، گهر سهیری هاوريیهتی و برادهرایهتی كچ و كور بكهین ئهوا ههموو تاوان و سهرپيچییهك دهبینین، ههر له خهلوهت و بهتهنها مانهوه لهگهل یهكتر وتاوانی سهیركردن و نهزهر، وه دهربرینی قسهی نهرم و ههست و خؤشهویستی بؤ یهكيك كهوا خوا ريی پئ نهداوه و به دهقی ئایهت حهرامی كردووه، ههروهها تاوانی زیاتر كهوا مهگهر خوا بیزانيت، وه ئيمهش وهكو میللهتی كورد میللهتيكین خاوهن ئایین و رهوشت و كلتوری كوردهواری خؤمانین چ له كوردستان بین یان له ئه وروپا وئهمریكا، وه هیچ كات كلتوری كوردهواریشمان ريگهی نهداوه بهم جؤره پهیوهندی و خؤشهویستی و هاوريیهتییهی نيوان كور و كچ ههرچهنده ئهمرؤ بلاوبووهتهوه لهنيوان گهنجان لهم رؤژهدا چ له قوتابخانه و زانكؤ و فهرمانگهكان و ههروهها شوينانی تر
له كؤتاییدا داواكارین له خوای گهوره ريی راستی بهههموومان نیشان بدات و پيویسته لهسهرمان له خوا بترسین و سنوورهكانی خوا بپاريزین، خوای گهورهش دهفهرموئ وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا ٢ وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ، الطلاق٢-٣ واته گهر كهسيك لهخوا بترسيت ولهترسی خوا كاريك ئهنجام نهدات ئهوا خوای گهوره دهرگایهكی بؤ دهكاتهوهو رزگاری دهكات و ههروهها بهشيوهیهك رزق و رؤزی پئ دهبهخشيت كهوا ئهو كهسه خؤی پئ ی سهیر بيتwww.dlzar.tk