Dlzar
موسلمانبوونی ٣٠ قه‌شه‌ی فاتیکان
ليکؤله‌ری سعودی عصام مدیر که‌ قوتابی شیخ أحمد دیداته‌ و پسپؤره‌ له‌ بواری مژده‌دان و به‌راوردکردنی ئاینه‌کاندا ده‌ليت نزیکه‌ی ٣٠ قه‌شه‌ی گه‌وره‌ی فاتیکان موسلمان بوون و فاتیکانیش دادگاییان ده‌کات و ده‌ریان ده‌کات له‌ که‌نیسه‌ موسلمان بونی ئه‌و ژماره‌ زؤره‌ی قه‌شه‌کان له‌ فاتیکاندا یه‌کيکه‌ له‌و هؤکارانه‌ی که‌ پاپا ئه‌و قسه‌ ناره‌وایانه‌ بکات به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام له‌م دواییه‌دا عصام مدیر پاش بلاوکردنه‌وه‌ی وينه‌ خراپه‌کانی دانمارک ده‌زگایه‌کی بلاوکردنه‌وه‌ی دامه‌زراند له‌ دیسه‌مبه‌ری ٢٠٠٥ دا به‌ناوی دار البینة که‌ په‌راوه‌کانی شیخ أحمد دیدات و په‌راوی ناساندنی ئیسلام به‌زمانه‌ بیانی‌یه‌کان بلاو ده‌کاته‌وه‌ ناوبراو ده‌ليت ئه‌و قسه‌ ناره‌وایانه‌ی پاپا سه‌ره‌تایه‌که‌ بؤ پيکردنی خه‌لکی ئه‌وروپی دژی ئیسلام ئینجا چاوه‌ريی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی موسلمانان ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپا بؤ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه‌ بیانووی ده‌رکردنی موسلمانان ده‌زگای بلاوکردنه‌وه‌ی البینة سه‌د هه‌زار نوسخه‌ی په‌راوی محمد الاعظم ی شیخ أحمد دیداتی بلاوکرده‌وه‌ له‌ رؤما و فاتیکان به‌ زمانی ئیتالی و وه‌ک دیاری‌یه‌ک دایان به‌خه‌لکی ئه‌و وولاته‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ ريگایه‌کی زؤر باشه‌ بؤ ناساندنی ئیسلام هه‌ر له‌سالی ٢٠٠٥ دا هه‌مان ده‌زگا ٢٥ هه‌زار نوسخه‌ی په‌راوی موسلمانبوونی مژده‌ ده‌ريکی ئه‌مه‌ریکی ئافره‌ت چاپ ده‌کات که‌ ناوی میری مالفوره‌ که‌ ئه‌میش له‌ رؤژنامه‌کاندا دیعایه‌ی زؤری بؤ کراو به‌دیاری دابه‌شکرا به‌سه‌ر خه‌لکیدا عصام مدیر ده‌ليت به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی پاپا و ناحه‌زانی تر ده‌بيت زؤر به‌ ژیرانه‌ بيت چونکه‌ ئه‌وان له‌ بیانوون له‌ ئیسلام و ئاماره‌کانیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ په‌نجا سالی داهاتوودا ئیسلام به‌سه‌ر تاسه‌ری ئه‌وروۆادا بلاو ده‌بيته‌وه‌ جا ئه‌و قسانه‌ی پاپا له‌ویوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرئ و سه‌ره‌تایه‌که‌ بؤ جه‌نگيکی نویی خاچپه‌رستان هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ره‌فتار و گوفتاره‌ی ئه‌وان بؤته‌ مایه‌ی سه‌رنج راکيشانی خه‌لکی به‌ره‌و ئیسلام موسلمانان ئه‌بیت به‌دانایی ره‌فتار بکه‌ن و هه‌موو ريگایه‌ک بگرنه‌ به‌ر بؤ بلاو بوونه‌وه‌ی ئیسلام ته‌نانه‌ت ئيمه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا چوار په‌راومان به‌زمانی ئه‌لمانی نارد بؤ پاپا که‌ دانراوی شیخ أحمد دیدات ه‌ و بریتی بوون له‌ ماذا یقول الکتاب المقدس عن محمد و المسیح فی الاسلام و القرآن معجزة محمد و محمد الخلیفة الطبیعی للمسی شایه‌نی باسیشه‌ که‌ زؤر موسلمانی به‌ریتانی و ئه‌وروپی هاوکاریمان ده‌که‌ن وه‌ک یوسف إسلام و مراد هوفمان و أحمد فوندنفر
www.dlzar.tk

Disneyland 1972 Love the old s