Old school Easter eggs.
قورئان بكه‌ به‌ هاوريی خؤت
Dlzar

قورئان بكه‌ به‌ هاوريی خؤت

قورئان ووته‌و كه‌لامى خواى په‌روه‌ردگاره‌, وه‌كه‌لامى خواى په‌روه‌رودگار مه‌زنترین ووته‌یه‌, وه‌مه‌زنى قورئان له‌مه‌زنى خواى به‌رزو بلنده‌وه‌یه‌, قورئان شیفایه‌; شیفایه‌ بؤ نيو دله‌كان وه‌كو په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمويت يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا فِي الصُّدُورِ ، واته‌ ئه‌ى خه‌لكینه ‌به‌رِاستى ئيوه ‌ئامؤژگارى یه‌كى گه‌وره‌و گران و گرنگتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ بؤ هاتووه‌ كه‌قورئانه‌ شیفاو چاره‌سه‌ریشه‌ بؤ دل و ده‌روونه‌كان،، هه‌روه‌ها خواى بالاده‌ست ده‌فه‌رمويت وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إَلاَّ خَسَارًا ، واته‌ ئيمه ‌له‌ قورئان ئایه‌ت و سوره‌تانيك داده‌به‌زينین كه‌ئه‌بيته ‌شیفاو رِه‌حمه‌ت و میهره‌بانى بؤ ئیمانداران. جا قورئانيك ووته‌ى خواى به‌رزو بلند, داناو زانا, خواى میهره‌بان ــ جل شأنه ـ له‌سه‌رووى حه‌وت چینى ئاسمانه‌كانه‌وه‌ دایبه‌زاندبيت بؤ سه‌ر مرؤفایه‌تى, وه‌شیفا بيت بؤ دله‌كان, وه‌رِه‌حمه‌ت و میهره‌بانى بيت بؤ ئیمانداران, وه‌ ده‌ستورى خواى گه‌وره‌بيت بؤ مرؤف به‌رِاستى جيى خؤیه‌تى و مافى خؤیه‌تى به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت ئه‌م قورئانه ‌بین و وه‌به‌ئایه‌ته ‌پرشنگداره‌كانى ژیانمان دره‌وشاوه‌ترو گه‌شاوه‌تر بكه‌ین.. وه‌سويند بيت به‌ خوا هه‌ركه‌س به‌قورئان دلخؤش نه‌بيت, یان له ‌قورئان تؤراو بيت, ئه‌وا له‌ ته‌سكى ژیان وه كو له‌مه‌رگى دا ده‌ژيت خوا په‌نا بدات فه‌زل و پاداشتى قورئان خويندن قورئان خويندن فه‌زل و خيرو چاكه‌ى زؤرى تيدایه‌, له‌وانه‌ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمويت إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ* لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِ إِنَّهُ غَفُورٌ شَكُورٌ،واته‌ به‌رِاستى ئه‌وانه‌ى كه‌وا په‌رتووكى خواى په‌روه‌ردگار ده‌خويننه‌وه كه‌قورئانه‌ و نويژه‌كانیان به‌چاكى و به‌جوانى ئه‌نجام داوه‌, وه‌له‌و رِزق و رِؤزىیه‌ى كه‌پيمان به‌خشیون به‌خشیویانه‌, به‌نهينى و به‌ئاشكرا, ئه‌وانه‌به‌ئوميدى بازرگانى یه‌كن كه‌هه‌رگیز نائوميدو زه‌ره‌رمه‌ند نابن تیایدا* بؤ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار له‌برى ئه‌و چاكانه‌یان پاداشتیان بداته‌وه‌, به‌رِاستى ئه‌و خوایه ‌ليخؤشبوو و سوپاسگوزاره وه‌ پيغه‌مبه‌رى خؤشه‌ویستمان صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمويت إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع به آخرين ، رواه مسلم ،واته‌ خواى په‌روه‌ردگار به‌م قورئانه‌ خه‌لكانيك به‌رز ده‌كاته‌وه‌و سه‌ربه‌رزیان ده‌كات, وه‌به‌م قورئانه ‌خه‌لكانيكى پئ دينيته‌ خواره‌وه‌و سه‌رشؤرِیان ده‌كات. هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمويت من قرأ حرفا من الكتاب الله فله به حسنة والحسنة بعشر أمثالها, لاأقول ألم حرف, ولكن أقول ألف حرف ولام حرف وميم حرف، رواه الترمذي وهو حديث صحيح، واته‌ هه‌ركه‌سيك یه‌ك پیت له‌قورئان بخوينيت ئه‌وا یه‌ك چاكه‌ى ده‌ست ده‌كه‌ويت,
وه‌یه‌ك چاكه‌ش به ‌ده ‌چاكه ‌ده‌نوسريت, وه‌ناليم الم پیتيكه‌, به‌لكو ئه‌ليم ئه‌لف پیتيكه‌ وه‌ لام پیتيكه ‌وه ‌میم پیتيكه‌ ،،هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمويت خيركم من تعلم القرآن وعلمه، رواه البخاري، واته‌ باشترینتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا فيرى قورئان ده‌بيت و خه‌لكیش فير ده‌كات هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمويت أقرؤوا القرآن فإنه يأتى يوم القيامة شفيعا لأصحابه، رواه مسلم، واته‌ قورئان بخوينن, چونكه‌ قورئان له‌رِؤژى قیامه‌تدا ديت و ده‌بيته‌ شه‌فاعه‌تكار بؤ خاوه‌نه‌كه‌ى ،، هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمويت يقال لصاحب القرآن: أقرأ وارتق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا, فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها،، رواه الترمذي واحمد وهو حديث صحيح، واته‌له‌رِؤژى دوایدا به‌قورئان خوين ده‌وتريت بخوينه‌و به‌رز ببه‌ره‌وه‌و قورئان بخوينه به‌جوانى و رِيك و پيكى وه‌كو چؤن له‌دنیادا به‌جوانى و رِيك و پيكى ده‌تخويند, جا به‌رِاستى پله‌و پایه‌و شوينگه‌ى تؤ له‌ به‌هه‌شتدا له‌ كؤتا ئایه‌تدایه ‌كه‌ له‌دنیادا ده‌تخويند،،هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمويت ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌قورئان ده‌خوينئ و له‌سه‌رى ئاسانه‌و له‌به‌رى كردووه‌, ئه‌وه‌ له‌گه‌ل فریشته‌كاندایه‌ ئه‌و فریشته ‌به‌رِيزانه‌ى كه‌وا له‌نيوان خواو به‌نده‌كانیدان, وه‌ئه‌و كه‌سه‌ى قورئان ده‌خوينئ و به‌لام گتى تئ ده‌كاو له‌سه‌رى قورسه‌, ئه‌وا دوو ئه‌جرو پاداشتى ده‌ست ده‌كه‌ويت هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌رى نازدار ده‌فه‌رمويت مثل الذي يقرأ القرآن ويعمل به كالأترجة طعمها طيب وريحها طيب, والمؤمن الذي لايقرا القرآن كالتمرة طعمها طيب ولا ريح لها, ومثل المنافق الذي يقرأ القرآن كالريحانة ريحها طيب وطعمها مر, ومثل المنافق الذي لايقرأ القرآن كالحنظلة طعمها مر أو خبيث وريحها مر، رواه البخاري، واته‌ نموونه‌ى ئه‌و ئیمانداره‌ى كه‌ قورئان ده‌خوينئ و كارى پئ ده‌كا وه‌كو سندى وایه‌, هه‌م تامى خؤشه‌و هه‌م بؤنى خؤشه‌, وه‌نموونه‌ى ئه‌و ئیمانداره‌ى كه ‌قورئان ناخوينئ وه‌كو خورما وایه‌تامى خؤشه‌و بؤنى نى یه‌،وه‌نموونه‌ى ئه‌و مونافیقه‌ى دوورِووه‌ى كه‌ قورئان ده‌خوينئ، وه‌كو رِه‌یحانه‌ وایه‌ بؤنى خؤشه‌و تامى تاله‌, وه‌نموونه‌ى ئه‌و دوورِووه‌ى كه ‌قورئان ناخوينئ وه‌كو گوژاڵك وایه‌ تامى تاله ‌یان خراپه‌و بؤنیشى تاله هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمويت ما أجتمع قوم في بيت من بيوت الله تعالى يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده ،رواه أبو داود وهو حديث صحيح، واته‌ هیچ كؤمه‌ليك كؤنابنه‌وه ‌له ‌ماليك له ‌ماله‌كانى خواى په‌روه‌ردگار, قورئان بخوينن و فيرى قورئانى یه‌كتر بكه‌ن, ئیلا فریشته‌ داده‌به‌زيته ‌سه‌ریان و میهره‌بانى و رِه‌حمه‌ت دایان ده‌پؤشيت, وه‌فریشته‌كان ده‌وریان ده‌ده‌ن وه‌ خواى په‌روه‌ردگار لاى فریشته‌كانى لاى خؤى یادیان ده‌كات الله أكبر چى له‌م پله‌یه‌ به‌رزتر بيت خواى په‌روه‌ردگار باست بكات و یادت بكات له‌لاى مه‌لائیكه‌ت, ئه‌ى خوایه‌ داوات لئ ده‌كه‌م له‌فه‌زل و منه‌تى خؤت وه‌به‌پؤ ی ئاماده‌یى دل وه‌خويندنه‌وه ‌به ‌له‌سه‌رخؤیى و تيگه‌یشتنه‌وه‌ موسلمانان ئه‌م پاداشتانه‌یان ده‌ست ده‌كه‌ويت جا براو خوشكى موسلمانم هه‌ولبده ‌كاته‌كانت هه‌روا به‌فیرِؤ نه‌رِوات, چونكه ‌ته‌مه‌ن كورته‌و دیاریكراوه‌, جا خؤشبه‌ختى بؤ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نى به‌قورئان خويندن ده‌رِازينيته

www.dlzar.tk