بهناوى خوداى بهخشنده و میهرهبان سوپاس بؤ پهروهردگارى مهزنى بئ هاوتا، دروود و سلاو بؤ سهر گیانى كؤتا پيغهمبهر محمد صلى الله عليه وسلم و كه سوكارى و هاوهله بهريزهكانى و گشت باوهرداران ههتا رؤژى دوایى. له پيغهمبهرهوه صلى الله عليه وسلم ئامؤژگارى كراوین به خوو رهوشت وسوننهت وفهرمودهكانى بؤ ئهوهى سوودیان لىَ وهربگرین و جئ بهجئ یان بكهین تاوهكو پيكهوه بتوانین كؤمهلگایهكى بهختهوهر و خؤشبهخت بنیات بنيین و تواناى پيكهوه ژیانمان ههبيت
فهرموودهیهدا روونى دهكاتهوه عن أنس بن مالك عن النبى صلى الله عليه وسلم قال لايؤ من أحدكم حتى يحب لأخيه مايحب لنفسه متفق علیه ، واته هیچ كهس له ئيوه ئیمانى تهواو نیه ههتا چى پئ خؤشه بؤ خؤى ئهوهشى بؤ برا موسولمانه كانى تر ى پئ خؤشبئ. كهوایه ئهگهر بمانهويت كؤمهلگایهكى بهختهوهر و خؤشبهخت بنیات بنيین دهبيت شارهزاكانمان ئامؤژگارى كهسانى ترمان بكهن بؤ ئهوهى ئهوانیش چاك ببن و سوودى لىَ وهربگرن. فهرموون بابزانین ئامؤژگارى چیه
خوينهرى بهريز ههندئ كهس لهئامؤژگارى بهههله تيگهیشتون وادهزانن بریتیه له تهداخول كردن له ئیش و كارى خهلك و نارهحهت كردنیان یان به كهم زانین له پله و پایهیاندا یان ئامؤگارى كهر باشترو گهورهتر بيت له ئامؤژگارى كراو، بهلام ئهوكهسهى ئامؤژگاریت دهكات شارهزاتره له تؤ لهو بابهتهدا و ئامؤژگاریهكهى بؤ تؤ نیشانهى خؤشهویستیه رينیشاندهره خؤش بهختیه سهروهتيكى راستهقینهیه نیشانهى وهفایه چاره سهرى ناخؤشى و بهلایه ئامؤژگارى میكانیزمى چاكه خوازیه قازانج و پاداشته راستگؤیى و نهجاته ئامؤژگارى چهپكه یهك له خيره ئامؤژگارى گهر پيشكهشت دهكات ئامؤژگارى كهشتیهكى بچوكه رزگاركهرته له نارهحهتى و له شهپؤلى فیتنه دهتپاريزئ و دهتباته شوينى ئارام ئامؤژگارى دهتپهرينيتهوه له ناو گهورهترین گهردهلولى حهزو ئارهزوه نابهجئ كان ئامؤژگارى رووناكیه دهدرهوشيتهوه ريگات بؤ رووناك دهكاتهوه ئامؤژگارى چهسپاو ترت دهكات له سهر پاكى و هؤشیارى و كردارى جوان بؤلاى پهروهردگار بانگت دهكات بؤ ئهوهى رؤژى دوایى سهربهرزبیت ئامؤژگارى مافى تؤیه لهسهر ئامؤژگارى كهر كه رووت تئ بكات و ئاگادارت بكاتهوه و ئامؤژگاریت بكات ئهى گهنجى خؤشهویست تكایه به سنگى فراوانهوه ئامؤژگارى وهربگره و لهدلتدا جيگهى بكهرهوه بزانه ئهو كهسهى ئامؤژگاریت دهكات و بانگت دهكات بؤ ئامؤژگارى مهبهستى سوود و خؤشهویستیهتى بؤ تؤ و ترسى زیانه كه له تؤ بكهويت بزانه ئهوهى ئامؤژگاریكهر پيت رادهگهیهنيت بریتیه له وتهكانى پهروهردگار و وتهو سونهتهكانى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم دهى كهوایه وهرى بگره بهجوانترین شيوه
چونكه وهرگرتنى جئ به جئ كردنی فهرمانى خواى گهوره و شوينكهوتنى سوننهتى پيغهمبهره صلى الله عليه وسلم بهلام ئهگهر وهرت نهگرت بيگومان بهرپهرچى وتهى پهروهردگار و سونهتهكانى پيغهمبهرت صلى الله عليه وسلم داوهتهوه بزانه ئهى خؤشهویست سهرهتاى چاك خوازى بهوه دهبیت كه زوو ئامؤژگاریهكه وهربگریت و دانى پيت دابنيیت به ربهرهكانى له گهل حهزو ئارهزوهكانت بكه كه داواى سهرپيچى فهرمانى خودات لئ ده كات وه رقت لئ بىَ به چاوى دوژمن سه یرى بكه وه له سهر شتى بئ بایهخ گفتو گؤ مهكه دان به ههلهكانتدا بنئ خؤت به زل مهزانه چونكه ناچيته بهههشت كه سئ له دلیدا ههبئ زهرهیهك له خؤبه زلزانى دهى بریاربده كه دان بنيى به ههلهكانت ئه گهر ههتهوه واز بينه له تاوان و سهر پيچى پهشیمان بهرهوه لهو تاوانانهى كردوته, جهسوربه لهسهر ئه وهى نهگهریتهوه بؤ سهرى له داهاتوتدا كاتئ سوپاسى ئهوكهسهت كرد كه ئامؤژگاریت دهكا و وهلامت دایهوه ئهوه له بهريزى و گه ورهیی خؤته ئهگهر به پيچهوانهوه سوپاست نهكرد ئهواپيت دهلئ لا اريد منك جزا ولا شكو را واته نه پادا شتم دهوئ ليت وه نه سوپاسكردنیش تهنها ئامؤژگاریه كهم لىَ وهربگره له سوودى خؤته. ئهم ئامؤژگاریانه له زير و زیو جوانترو به بایهخترن, دیارى پيغهمبهره صلى الله عليه وسلم بؤیه نهفس و روحتى لئ بئ بهش مهكه بؤ ئهوه وهری بگره كه كارى پئ بكهیت نهك بؤ ئهوهى وازى لئ بهينیت
ژیر ئهوهیه كه ئامؤژگارى لهكهسانئ وهرگرئ كه دهوریان دیوه. نهك نهزانئ ههتا خؤیشى تيى دهكهويت خؤشبهخت ئهوهیه كهگویرایهلى فهرمانى دروست كارى بيت چونكه گهرانه وه بؤ لاى ئهوه وه بهدبهختیش ئهوهیه كه پشت ههلكا لهوهى سوودى پىَ دهگهیهنيت فهرموون با ئامؤژگاریهكان یهكه یهكه وهربگرین و پهیمانى جئ بهجئ كردنیان بدهین بهپيى توانامان
١- بزانه وشهى یهكتاپهرستى لا اله الا الله هیچ پهرستراویك نیه بهراستى جگه له الله بزانه ئهم وشه سوودى بؤت نابيت بهم ههشت مهرجه نهبيت
* زانینى واتاكهى
* رازى بوون بهو شتانهى كه ئهم وشهیه دهیگريتهوه بهدل و زمان
* ملكهچ بوون و خؤدانه دهستی ئهو واتایانهى ئهم وشهیه دهیبهخشيت
* راستگؤیى تهواو لهگهل ئهم وشهیه كه دژ و پيچهوانهى درؤیه
* خؤ یهكلاكردنهوه بؤ خوا الإخلاص
* خؤشهویستى تهواو بؤ ئهم وشه جوانه و ئهو واتایهى دهیبهخشيت
* باوهرى نهبيت بهوانهى دهپهرستريت جگه لهخوا
سوربه له سهر جئ بهجئ كردنى ئهم مهرجانه رهحمهتى خوات لىَ بيت وریابه زیادهرهوى مهكه لهم مهرجانهى باسمان كرد
- بزانه ههلوهشينهرهوهكانی ئیسلام له ئیسلام دهرچوون ده دانهن
* هاوبهش دانان بؤ اللّه له بهندایهتى كردندا
* داواكردن له غهیرى پهروهردگار بهپارانهوه لئ ى و پشت بهستن پئ ى
* باوهر بوون و بهباشتر زانینى بهرنامهیهك جگه لهو بهرنامهیهى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم هيناویهتى وه یان حوكمى ستهمكارى بدات بهسهر حوكمى پيغهمبهردا صلى الله عليه وسلم
* رق لئ بوونهوه لهو پهیامهى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم هيناویهتى وهیان رق لىَ بوونهوه له ههنديكى
* گالته كردن بهبهرنامهى خوا و سونهتهكانى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم وه گالته كردن بهپاداشت و سزا
* سیحر كردن و باوهربوون پئ ى و قبول كردنى له ئیسلام دهرچوونه
* سهرخستنى بئ باوهران و یارمهتى دانیان بهسهر موسولماناندا
* باوهرى وابيت ههندئ كهس له شهریعهتى ئیسلام دهرچوون واته ههندئ كهس بؤیان ههیه كه به پئ ی زاهیری شهریعهت نهجولينهوهو بؤیان ههیه له فهرمانهكانی شهریعهت دهربچن
* ههلگهرانهوه و پشت ههلكردن له بهرنامهى خوا
ئاگاداربه گهنجى خؤشهویست باش ئاگاداربه له مانهى باسمان كرد چونكه زؤريك له گهنجان ئهم سیفاتانهیان تیًدایه
٣- بزانه ئیمان هينان بهخواى گهوره تهنها باوهربوون نیهو بهس یان تهنها قسه نیهو بهس بهلكو ئهوهیه إعتقاد بالجنان والقول بالسان والعمل بالاركان باوهربوون بهدل، دهربرینى بهزمان ،جئ بهجئ كردنى به كردهوه ، بهزیادكردنى عیبادهت و كهم كردنهوهى تاوان ، خؤت خهریك بكه بهبهندایهتى كردن بؤ اللّه وازبينه لهتاوان چونكه ئهمه ئهو ريگهیه یه بهردهوامیت پىَ دهبهخشيت
٤- بزانه خواى گهوره دروستى كردوین بؤ بهندایهتى كردن و پهرستنى بهتاك و تهنیایى وه هاوبهشى بؤ پهیدا نهكهین، له سورهتى الذاریات دا دهفهرمويت وماخلقت الجن والإنس إلا ليعبدون واته ئینسان وجنؤكهم دروست نهكردوه تهنها بؤ بهندایهتى كردن نهبيت ، له بهرئهوه بهباشترین شيوه بهندایهتى خواى گهوره ئهنجام بده
٥- بزانه بهندایهتى كردن عیباده وشهیهكى گشتگیره بؤ ههموو ئهو شتانهى خواى گهوره پئ ى رازیه دهبيت له ئاشكراو نهينیدا بگهرئ ى وه ههول بدهى بؤ ناسینى ئهو كردارانهى خورهوشتى جوان و بهرزن و خوا پئ ى رازیه جئ بهجئ یان بكهین به وته وكردار
٦- بزانه گهورهترین عیبادهت ئهنجامدانى ئهو كردارانهیه خودا فهرزى كردووه لهسهرمان خواى گهوره له فهرمودهى قودسى دا دهفهرمويت بهندهكانم نزیك دهبنهوه له من بهو شتانه فهرزم كردون لهسهریان وه بهجئ ى دههينن ، گهنجى خؤشهویست پاپهند به بهوانهى فهرز كراوه لهسهرمان و پاريزگاریان لىَ بكه وه به جئ یان بهينه به جوانترین شيوه
٧- بزانه عیبادهت كردن وهرناگیرئ ئهم دوو مهرجهى لهگهلدا نهبيت ،، خؤ ساغ كردنهوه بؤ پهروهردگار الإخلاص وه نیهت پاكى ،، شوينكهوتنى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم ئاگادارى ریاء به واته روپامایى ئهنجامدانى كرداريك لهبهرخاترى غهیرى خواى گهوره كرداره جوانهكان بهتال دهكاتهوه و دهبيته مایهى سزادان، وه له دینهكهت زیاد و كهم مهكه ههول بده گهنجى خؤشهویست نیهتت پاك بكهرهوه له ریاكردن سووربه له سهر پاك كردنهوهى كردارت له ریاكردن وزیاده رهوى بهردهوام شوينكهوتهى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم به
٨- سووربه له سهر كردنى نويژهكانت له كاتى خؤیدا و پاريزگارى لئ بكه كردنى نويژهكهت دوا مهخه چونكه گهورهترین كرداره، پرسیار له پيغهمبهر صلى الله علیه وسلم كرا كام كردار زؤر گهوره و باشه فه رمووى الصلاة على وقتها
٩- باشترین دهست نويژ بگره بؤ ئهنجامدانى نويژهكانت پاك و خاوينى نیوهى باوهره الطهور شطر الإیمان بزانه دهست نويژ كلیلى نویژه له بهرئهوه جوانترین دهست نويژ بگره
١٠- نويژه فهرزهكانت له مزگهوت ئهنجام بده نويژى به كؤمهل جماعه بهلاى زؤربهى زانایانهوه واجبه وتهرك كردنى دروست نیه به بئ هؤیهكى شهرعى
- ههول بده ئاماده بیت له اللّه أكبر ی نويژ دابهستن له دواى ئیمام زوو بچؤ بؤ نويژ ههول بده له ریزى یهكهمدا بیت ههول بده بهدل ئاگات له نويژهكهت بيت و به خشوعهوه بیكهیت و نويژهكهت لهنويژى پيغهمبهر صلى الله علیه وسلم بچيت
١٢- ئاگاداربه نويژى بهیانیت نهفهوتينیت لهبهر خهو چوونت بؤ مزگهوت له نويژى بهیانیدا گرنگى خؤى ههیه لهوانه نويژى بهیانى سهرهتاى بهیانیه واته لهو رؤژهدا یهكهم كار كه تؤمار دهكريت بؤ تؤ نويژكردنه لهناو دهفتهرى كردهوهكاندا، فریشتهى شهو لهسهر زهوى دهگهرينهوه بؤ ئاسمان فریشتهى رؤژ دينه خوارهوه و نويژى بهیانى دهكهن به كؤمهل و شاهیدیت بؤ دهدهن، لهبهر ئهوه ههول بده نويژهكهت لهكاتى خؤیدا بكهیت و نهیفهوتينیت
١٣- ههول بده یهك مانگ نويژى بهیانیت بهجهماعهت بكهیت یان نههيلى نويژهكهت بفهوتىَ چوونكه بههؤى ئهم كارهوه بهردهوام دهبیت و نويژهكهت نافهوتينى
١٤- پاريزگارى بكه له ئهنجام دانى ویردهكان الأذكار ی دوای نويژ پهله مهكه لهچوونه دهرهوهت له مزگهوت ههتاوهكو ویردهكان نهخوينیت
١٥- سوربه لهسهر ئهنجامدانى نويژه سونهتهكانی پيش نويژ وهدواى نويژه فهرزهكان الرواتب وه باشتروایه له مالهوه بیانكهیت كه ١٢ ركاعهتن ٢ ركاعهت پيش نويژى بهیانى ٤ ركاعهت پيش نويژى نیوهرؤ ٢ ركاعهت دواى نويژى نیوهرؤ ٢ ركاعهت دواى نويژى مهغریب ٢ ركاعهت دواى نويژى عیشا
١٦- خؤت بپاريزه له وهى بهبهردهم نويژ خويناندا برؤيت خيرا بهبهردهمیاندا مةرؤ چاوهرئ بكه هه تاوهكو له نويژهكه تهواو دهبيت چونكه رؤیشتن بهبهردهم نويژدا بهتاوان دهژميردريت
١٧- ههول بده نويژى ویتر تهرك نهكهیت چونكه پيغهمبهر صلى الله علیه وسلم تهركى نهكردوه ههتاوهكو لهسهفهریشدا كردویهتى
١٨– بزانه نويژى ههینى صلاة الجمعة واجبه پشت گويى نهخهیت له سهر ههموو پیاويك رهگهزى نيريك كهبالغ بوبيت دانیشتوى ئهو شارهبيت واته مسافیر نهبيت واجبه وپيویسته ,سونهته خؤت بشؤریت وبؤنى خؤش لهخؤت بدهیت و جوانترین جل و بهرگ لهبهر بكهیت وسیواك بهكاربهينیت وه زوو بهرهو مزگهوت بهرىَ بكهویت و ههنگاو بهسهر خهلكدا نهنيیت و خؤت مهشغول نهكهیت لهكاتى وتار خويندنهوهدا و بهباشى گوئ بؤ وتارهكه بگره
١٩- سلآوات لهسهر پيغهمبهر صلى الله علیه وسلم زؤر بده لهههموو كات و رؤژيكدا چونكه خواى گهوره فهرمانى پىَ كردووه وهبه تایبهتى له رؤژى ههینى دا سونهته زؤرتر لهرؤژانى تر بلیت اللهم ًلى على محمد وعلى ال محمد كما صلیت على إبرا هیم وعلى ال إبراهیم اللهم بارك على محمد وعلى ال محمد كما باركت على إبراهیم وعلى ال إبراهیم فی العالمین إنك حمیدُ مجید وه بهههرشيوه یهكى تر كهخؤت سلاَوات بدهیت بیرىَ و لهبیرى مهكه
٢٠- بزانه له رؤژى ههینیدا كاتيك ههیه دوعاى تیادا گیرا دهبيت دوعاى تیادا رهت ناكريتهوه لهبهرئهوه كاتهكانت لهو رؤژهدا زیاتر به نويژكردن و دوعاكردن بهسهر بهره و زؤر بپارييهوه بؤ پيویستیهكانت .ئهگهر لهرؤژى ههینیدا چوویت بؤ سهیران ههول بده نهكهویته تاوانهوه و نويژى جمعهت نهفهوتينى