The Soda Pop
شه‌وی قه‌در
دلزار
شه‌وی قه‌در
پاداشتی زیاتر له‌ هه‌شتاو سئ سال په‌رستن له‌ته‌نها یه‌ك شه‌ودا موسلمانانی خوا په‌رست زؤرمان له‌ هه‌ول و كؤششی ته‌واوداین بؤ به‌ده‌ست هينانی بژيوی ژیانمان تاوای ليهاتوه‌ په‌رستنه‌كانمان له‌ یاد چووه‌ له‌كاتيكدا دلنیا نین له‌وه‌ی كه‌ ئایا مردن ده‌رفه‌تمان ده‌دات ئه‌و بره‌ سامانه‌ سه‌رف كه‌ین كه‌ كؤمان كردؤته‌وه‌ بؤیه‌ زؤر جار بؤ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی مالی دوونیا خؤمان ماندوو ده‌كه‌ین و له‌گه‌لیا مالی قیامه‌تمان ويران ده‌كه‌ین له‌كاتيكدا ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی مالی قیامه‌تمان ئاسانه‌و ماندووبوونيكی زؤری ناويت به‌لام ويران كردنی پيویستی به‌ هه‌وليكی زؤر هه‌یه‌ ريگایه‌كی دوورمان گرتؤته‌ به‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ خؤشبه‌ختی كه‌چی ريگای خؤشبه‌ختی زؤر ئاسانه‌و زؤریش نزیكه‌ ليمانه‌وه‌ له‌ده‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌یكه‌ین هينده‌ی تر دله‌كانمان ره‌ش ده‌بيت له‌ كاتيكدا هه‌ندئ‌ په‌رستن هؤكارن بؤ سرینه‌وه‌ی زؤريك له‌ تاوانه‌كانمان بؤیه‌ ليره‌دا ئه‌پرسم له‌ماوه‌ی ١١ مانگ و ٢٠ شه‌و دا هه‌میشه‌ خه‌وتن چیمان ده‌ست كه‌وتووه‌ و له‌ئه‌نجامی چی بيگوومان له‌ده‌ست چوونی نويژی به‌یانی و ئه‌میش له‌ ئه‌نجامی ماندووبوونی رؤژ باشه‌ له‌ماوه‌ی ١١ مانگ و ٢٠ شه‌ودا دانیشتن به‌ دیار سه‌ته‌لایته‌وه‌ چیمان ده‌ست كه‌وتووه‌ بيگوومان ئازاردانی چاوه‌كانمان و زیاد كردنی تاوانه‌كانمان ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ شه‌و نخوونی و قسه‌كردن به‌ ته‌له‌فؤن تا ده‌مه‌و به‌یان و چه‌ندین تاوانی تر ئه‌ی له‌ئه‌نجامی كاركردنی به‌رده‌وام له‌ماوه‌ی ١١ مانگ و ٢٠ رؤژ چیمان ده‌ست كه‌وتووه‌ هه‌ندئ‌ پاره‌و سامان كه‌زؤر جار به‌ناشه‌رعی یان له‌سه‌ر حیسابی په‌رستنه‌كانمان ده‌ستمان ده‌كه‌ويت به‌داخه‌وه‌ بازرگانی كردنی دوونیا بؤ زیاد كردنی سامان و بژيوی مال و مندال سه‌رقالی كردووین له‌وه‌ی كه‌ هه‌ول و كؤششه‌كانمان بخه‌ینه‌ گه‌ر بؤ ئه‌و رؤژه‌ی خؤی په‌روه‌ردگار له‌باره‌یه‌وه‌ ئه‌فه‌رموويت يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ ؤلَا بَنُونَ ٨٨ إِلَّا مَنْ أَتَي اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ٨٩ واته‌ ئه‌و رؤژه‌ كه‌نه‌مال و سامان سوودی ده‌بيت نه‌منال و كوران به‌كه‌لك دين مه‌گه‌ر كه‌سيك به‌ دليكی ساغه‌وه‌ بيته‌ حزووری خوای گه‌وره زانایان له‌ پيناسه‌ی القلب اللسیم دا ئه‌لين مه‌به‌ست ئه‌و دله‌یه‌ كه‌خالی بيت له‌ بیدعه‌و دامه‌زراو بيت له‌سه‌ر سووننه‌ت له‌دوونیادا گرئ به‌ستيك بكه‌ به‌دليكی پاكه‌وه‌ بؤ ماوه‌ی هه‌شتاو سئ سال بازرگانی كردن بؤچی و بؤ كوئ بؤ زیادكردنی سامان و سه‌رمایه‌و ئه‌و منالانه‌ی كه‌رنگه‌ له‌ پاش مردنت له‌و سامانه‌ت هیچ خيريك نه‌كه‌ن ليره‌دا پيت ده‌ليم وه‌ره‌ بؤماوه‌ی ١٠ شه‌و له‌گه‌ل په‌روه‌ردگارتا بازرگانیه‌ك بكه‌ قازانجی ئه‌و ١٠ شه‌وه‌شت له‌ ٨٣ سال په‌رستن زیاتره‌ له‌ ته‌نها ١٠ شه‌ودا ئیستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی تر بكه‌ین به‌ته‌نها ١٠ شه‌و نه‌خه‌وتن ته‌عویزی ١١مانگ و ٢٠ شه‌و غه‌فڵه‌ت بكه‌ینه‌وه‌ خوای په‌روه‌ردگار له‌ به‌ر سؤزو به‌زه‌یی به‌ به‌نده‌كانی ته‌نها ١٠ شه‌وی كردؤته‌ هؤكار بؤ ده‌ست كه‌وتنی پاداشتی هه‌شتاو سئ سال په‌رستن به‌لام چؤن به‌ چ شيوه‌یه‌ك ته‌نها ده‌ شه‌و بتوانئ‌ له‌ یانزه‌ مانگ و بیست شه‌و گه‌وره‌ تربيت به‌ دلنیایه‌وه‌ له‌ ته‌رازووی شه‌رعدا ئه‌م ده‌ شه‌وه‌ نه‌ك له‌ ١١مانگ قورسترو گه‌وره‌تره‌ به‌ڵك و له‌ هه‌شتاو سئ سال گه‌وره‌تره‌ به‌واته‌یه‌كی تر پاداشتی هه‌شتاو سئ سال په‌رستن به‌ته‌نها یده‌شه‌و په‌رستن به‌ده‌ست ئه‌هينیت بڵێی ئه‌م ده‌ شه‌وه‌ی كه‌به‌شيكن له‌ سال چ جیاوازیه‌كیان له‌ گه‌ل شه‌وه‌كانی تردا هه‌بيت ليره‌وه‌ ئه‌مه‌ويت وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌ مرؤفيكه‌وه‌ نه‌بیستی به‌لكو وه‌لامی پرسیاره‌كه‌ت له‌ كتيبی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ببیستی كه‌ خوای گه‌وره‌ خوای ده‌فه‌رموويت إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ١ ؤمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ٢ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ٣ تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ ؤالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ ٤ سَلَامٌ هِيَ حَتَّي مَطْلَعِ الْفَجْرِ ٥ به‌لئ مووسلمانانی به‌ريز ئه‌و ده‌ شه‌وه‌ی باسمان كرد شه‌وی قه‌دره‌ كه‌ پاداشتی هه‌زار مانگی هه‌یه‌ بؤیه‌ ئه‌ليم به‌یه‌ك شه‌و په‌رستن چونكه‌ ده‌ شه‌وی كؤتایی ره‌مه‌زان به‌په‌رستن زیندوو كه‌یته‌وه‌ دلنیا به‌ ئه‌و شه‌وه‌ ئه‌دؤزیته‌وه‌ كه‌ لیله‌ القدر ی تیایه‌ بؤ ئه‌ليین هه‌ر ده‌ شه‌وه‌كه‌ی زیندوو كه‌ره‌وه‌ بؤ ئه‌وه‌ی دلت ئارام بگريت كه‌ له‌شه‌وی قه‌دردا به‌خوبور بوویت و پاداشته‌ هه‌زار مانگت ده‌ست كه‌وتووه‌ وه‌ بؤ ئه‌وه‌ی دلنیا بیت له‌ گه‌وره‌یی ئه‌م ده‌ شه‌وه‌ ئه‌وه‌ پيغه‌مبه‌رمان صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی من قام لیله‌ القد ر ایمانا و احتساباغفر له ما تقد م من ذنبه متفق علیه واته‌ هه‌ركه‌سيك شه‌وی قه‌در زیندوو بكاته‌وه‌ و باوه‌ری پيی هه‌بيت و چاوه‌روانی پاداشتی خوا بيت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانی پيشووی خؤش ده‌بيت بزانه‌ خوای په‌روه‌ردگار چه‌ند به‌ سؤزو به‌ به‌زه‌ییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌نده‌كانی پاداشتی زیاتر له‌ هه‌شتاو سئ سال له‌یه‌ك شه‌و په‌رستندا توخوا مووسلمانی به‌ريز ئه‌مه‌ كاری په‌روه‌ردگاره‌ به‌رامبه‌رمان باشه‌ ئيمه‌ شه‌رم ناكه‌ین له‌ كرده‌وه‌كانمان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارمان ته‌نانه‌ت گه‌ره‌یی ئه‌م شه‌وه‌ گه‌یشتؤته‌ راده‌یه‌ك كه‌ فریشته‌كانیش داوای لئ خؤش بوون بؤ مووسلمانان ده‌كه‌ن ئيمه‌ی مرؤف كه‌ به‌رده‌وام له‌تاوانداین له‌ جیاتی گریان پيده‌كه‌ نین له‌ كاتيكدا پيغه‌مبه‌ری ئازیزمان صلى الله عليه وسلم خوای په‌روه‌ردگار له‌تاوانی رابردوو و داهاتووی خؤش بوو بوو كه‌چی شه‌وی قه‌دری به‌ په‌رستن زیندوو ئه‌كرده‌وه‌ هه‌روه‌ك دایكه‌ عائیشه‌ سه‌باره‌ت به‌ پيغه‌مبه‌ری خؤشه‌ویست صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی كان النَبیُ صلى الله عليه وسلم اذا دخل العشر شدَ مئزره ,و أحیی لیله ,وأیقظ أهله رواه‌ البخاری و مسلم واته‌ دوور ئه‌كه‌وته‌وه‌ له‌ جووت بوون له‌گه‌ل له‌گه‌ل خيزانه‌كانیدا وه‌ شه‌وه‌كانی زیندوو ده‌كرده‌وه‌ وه‌ خيزانه‌كانیشی به‌ خه‌به‌ر ده‌هينا به‌ راستی شه‌رمه‌زاریه‌ بؤ ئيمه‌ی مرؤف كه‌ كاتيك میوانيكمان ديت تا نیوه‌ شه‌و ناخه‌وین و له‌گه‌لیاندا غه‌یبه‌تی ئه‌م و ئه‌و ده‌كه‌ین تاوان ده‌كه‌ین له‌ كاتيكدا له‌ شه‌وی قه‌دردا هه‌زاران فریشته‌ میوانمانن كه‌چی بيگوئ‌ دانه‌ ئه‌م میوانه‌ به‌ريزانه‌ خه‌وتن هه‌لئه‌بژيرن حه‌سه‌نی به‌سری ره‌زای خوای لئ بيت فه‌رموویه‌تی
نه‌مبینی شتيك له‌ عیباده‌تدا وه‌ك شه‌و نويژ بيت وه‌ هه‌ركا تئ‌ شه‌دادای كوری ئه‌نه‌سیش بچوایه‌ته‌ سه‌ر جيگای خه‌وتن له‌ شه‌ودا وه‌ك پاقله‌یه‌ك چووی ده‌كولينی وای ليده‌هات ده‌یووت خوایه‌ جه‌هه‌ننم نایه‌لئ بخه‌وم هه‌لئه‌ستا بؤ شه‌و نويژ كردن ئه‌مه‌ حالی پيشین بووه‌ كه‌چی ئيمه‌ چركه‌یه‌ك خه‌و ناده‌ین به‌ هوو دوونیا بؤیه‌ مووسلمانانی به‌ريز چؤن شوانی تر تا نیوه‌ شه‌و به‌ دیار دووگۆڵی و ده‌مه‌ته‌قيوه‌ داده‌نیشین و شه‌و نخوونی ده‌كه‌ین ئه‌وا هیچ نه‌بيت وه‌ك شه‌وانی تریش ئه‌م ده‌شه‌وه‌ تاقی كه‌ره‌وه‌ به‌لام به‌ په‌رستی په‌روه‌دگار هیچ نه‌بئ لئ خؤش بوونی په‌روه‌ردگارت ده‌ست ده‌كه‌ويت بؤیه‌ ئاگاداربه‌ چونكه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی أتاكم شهر رمضان مبارك ,و فیه لیله‌ هی خیر من ألف شهر من حرم خیرها فقد حرم صحیح الجامع الصغیر٥٥ واته‌ ئه‌وا مانگی ره‌مه‌زانتان به‌سه‌ردا هات كه‌مانگيكی پیرؤزو به‌به‌ره‌كه‌ته‌ وه‌ شه‌ويكی تیایه‌ خيرو چاكه‌ی له‌ هه‌زار مانگ زیاتره‌ و چاكتره‌ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ خيره‌ چاكه‌كه‌ی بئ به‌ش بئ ئه‌وا بئ به‌ش بووه‌ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چئ فه‌زلی ئه‌م ده‌شه‌وه‌ زؤر گه‌وره‌یه‌ له‌وانه‌ش ١- شه‌ويكه‌ قورئانی پیرؤزی تیایا هاتؤته‌ خواره‌وه‌ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْر ٢- شه‌ويكی پیرؤزو موباره‌كه ٣-خالیه‌ له‌كاری خراپه‌و پره‌ له‌كاری چاكه‌ سَلَامٌ هِيَ حَتَّي مَطْلَعِ الْفَجْرِ ٤- فریشته‌كان دينه‌ خواره‌وه‌ بؤ سه‌ر زه‌وی خيرو چاكه‌و لئ خؤش بوون ده‌هينن تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ ؤالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْر ٥- تیایدا خوای په‌روه‌ردگار ئه‌جه‌ل و رؤزی به‌نده‌كانی ده‌نووسيت فیها یفرق كلُ أمر حكیم ٦- پاداشتی په‌رستن تیایدا له‌ هه‌زار مانگ زیاتره‌ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْر ٧- هؤكاره‌ بؤ لئ خؤشبوونی تاوانه‌كانی رابوردومان پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی هه‌ركه‌سيك شه‌وی قه‌در زیندوو كاته‌وه‌ و باوه‌ری پئ بئ و چاوه‌ريی پاداشتی خوا بيت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌تاوانه‌كانی رابردووی خؤش ده‌بيت ٨- خوای گه‌وره‌ سوره‌تيكی له‌ فه‌زلی ئه‌م شه‌وه‌ ناردؤته‌ خواره‌وه‌ كه‌ تاقیامه‌ت ده‌خويندريته‌وه‌ بؤیه‌ له‌م ده‌شه‌وه‌ی كؤتاییدا با خوره‌وشتمان وه‌ك خوو ره‌وشتی پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بيت.ركان رسول الله‌ صلى الله عليه وسلم یجتهید فی العشر الاواخر مالا یجتهید فی غیرها رواه مسلم واته‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ ده‌ رؤژی كؤتایی دا زیاتر هه‌ولی خوا په‌رستی ده‌دا به‌ جؤريك ئه‌و هه‌وله‌ی له‌ رؤژانی تردا نه‌ده‌دا بؤیه‌ ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی مندالت نابئ و په‌نا ئه‌به‌یته‌ به‌ر شيخ و جادووگه‌ر ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی نه‌خؤشیت و خؤلی سه‌رقه‌بران ده‌خؤیت ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ژارو ده‌ست كورتیت و داوای رؤزی له‌ مردوان ده‌كه‌ی ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كيشه‌یه‌كت هه‌یه‌و بیرت چووه‌ خوایه‌ك له‌ ئاسمانه‌و له‌ كيشه‌كه‌ی تؤ گه‌وره‌تره‌ شه‌وی قه‌در به‌ په‌رستن زیندوو بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی یترل الله‌ فی كل لیله‌ الی سما‌ء الد نیا ,فیقول:هل من سائل فأعطیه ؟هل من مستغفر فأغفر له ؟هل من تائب فأتوب علیه ؟حتی یطلع الفجر رواه مسلم واته‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موو شه‌وئ ديته‌ ئاسمانی دوونیا دابه‌زینيك لایه‌ق بئ به‌ گه‌وره‌یی و جه‌لالی خؤی وده‌فه‌رموئ ئایا داواكاريك هه‌یه‌ پيی ببه‌خشم یان كه‌سيك هه‌یه‌ داوای لئ خؤش بوون كات بؤیی ليی خؤش بم یان كه‌سيك هه‌یه‌ تؤبه‌ بكات بؤ ئه‌وه‌ی ليی ببورم ئه‌وه‌ش تا فه‌جر یان گزنگ ده‌رده‌كه‌ويت نیشانه‌كانی شه‌وی قه‌در بزانه‌ ئه‌ی به‌نده‌ی گوئ رایه‌ل خوای په‌روه‌ردگار یارمه‌تیت بدات به‌ ره‌حمی خؤیی و پیشتیوانیشت بئ به‌سه‌ركه‌وتنی خؤی كه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم وه‌سفی ئه‌م شه‌وه‌ی بؤ كردووین بؤ ئه‌وه‌ی مووسلمانان بزانن ئه‌م شه‌وه‌ چ شه‌ويكه‌ له‌ ابی بن كعب ه‌وه‌ خوا ليی رازی بيت ده‌گيرنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی صحیبه‌ لیله‌ القدر تطلع الشَمس لا شعاع لها ,كأنَها طست حتی ترتفع أخرجه مسلم رقم ٧٦٢ واته‌ به‌ره‌به‌یانی شه‌وی قه‌در خؤر هه‌لديت و تیشكی نیه‌ هه‌روه‌ك و ته‌شتيك تا ئه‌و كاته‌ی به‌رز ده‌بيته‌وه‌ وه‌ له‌ أبه‌ هریره‌ وه‌ خوا ليی رازی بيت ده‌گيرنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی باسی شه‌وی قه‌درمان ده‌كردله‌ لای پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی أیُكم یذكر حین طلع القمر ,و هو مثل شقَ جفنه ‌أخرجه مسلم رقم ١١٧٠ واته‌ كامه‌تان له‌ یاديتی كاتئ مانگ ده‌ركه‌وت وه‌ك نیوه‌ی قاپيك بوو وه‌ له‌ ابن عباس ه‌وه‌ ره‌زای خوای لئ بيت له‌ خؤیی و باوكی ده‌گيرنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی لیله‌ القدر سمحه‌,طلیقه‌,لا حاره‌, ولا بارده‌ ,تصبح الشَمس صبیحتها ضعیفه‌ حمرا‌ء واته‌ شه‌وی قه‌در شه‌ويكی بئ ده‌نگ و روونه‌ نه‌ گه‌رمه‌و نه‌ سارد خؤری به‌یانیه‌كه‌ی لاوازو سوور ده‌بيت وه‌ هه‌ندئ نیشانه‌ هه‌ن كه‌له‌ نيو خه‌لكدا باون وه‌ك سه‌گه‌كان له‌و شه‌وه‌ دا ناوه‌رن و داره‌كان سوژده‌ ئه‌به‌ن ئاوه‌ شؤره‌كان شیرین ده‌بن ئه‌مانه‌ هه‌موو هه‌لبه‌ستراوه‌و له‌ شه‌ریعه‌تدا ئه‌صلی نی یه‌ به‌لكو نیشانه‌ راسته‌كان ئه‌وانه‌ن كه‌له‌ پيشدا خسمانه‌ روو له‌ كؤتایدا ئه‌ليم ئه‌ی مووسلمانی له‌ خوا ترس شوكری خوا بكه‌ كه‌ ئه‌م ره‌مه‌زانه‌ زیندووی مانگى ره‌مه‌زانی داهاتوو ژیانت به‌ جئ هيشتبيت و كه‌سيك نه‌بيت له‌ جیاتیت ته‌نها دوو ركات نويژیش بكات ئه‌وجا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زی هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌ وجؤره‌ كه‌م ته‌رخه‌مانه‌ ئه‌فه‌رموويت حَتَّي إِذَا جَا‌ؤ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ ٩٩ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُؤ قَائِلُهَا ؤمِنْ ؤرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَي يَوْمِ يُبْعَثُونَ ١٠٠ واته‌ هه‌تا كاتئ مردن ديت بؤ هه‌ركامیان ئه‌وسا ئه‌لئ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم بمگيره‌وه‌ بؤ دونیا به‌لكو كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م له‌ بری ئه‌وه‌ی نه‌مكردووه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ی له‌ده‌ستم چوو نه‌خير بيگوومان ئه‌مه‌ ته‌نها قسه‌یه‌كه‌ ئه‌و ئه‌یلئ و له‌ پاش مردنیشیان له‌ ژیانی به‌رزه‌خیدا ئه‌ژین تا رؤژيك زیندوو ده‌كرينه‌وه‌. سبحان الله‌ ئه‌وانه‌ی مژده‌ی به‌هه‌شتیان پيدرابوو ده‌گریان و به‌گریانه‌وه‌ شه‌وی قه‌دریان زیندوو ده‌كرده‌وه‌و ئيمه‌ش هيشتا نازانین ئه‌نجاممان بؤ كوئ یه‌ كه‌چی
١١مانگ و ٢٠ شه‌و بؤ خؤمان ئه‌خه‌وین و كه‌چی ناتوانین ته‌نها ده‌ شه‌و شه‌و نخوونی بكه‌ین له‌ پيناو لئ خؤش بوونی په‌روه‌ردگار ,بؤیه‌ مووسلمانی به‌ريز ته‌نها پيت ده‌ليم به‌ر له‌وه‌ی مردن یه‌خه‌ت بگريت به‌ ته‌نها ده‌ شه‌و په‌رستن گؤری تاریكت رووناك بكه‌ره‌وه‌ وه‌ لئ خؤشبوونی په‌روه‌ردگاریش بؤ خؤت به‌ده‌ست بهينه‌ ئاگا داربن كه‌ مردن هه‌موو كات و له‌ هه‌موو شوينيك له‌سه‌ر سه‌رمانه‌و چاوه‌ريی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ده‌كات له‌ كؤتایدا ده‌ليم خوای په‌روه‌ردگار شه‌وی قه‌در به‌ نسیبی هه‌موومان بكات إنشاالله
www.dlzar.tk