Snack's 1967
بؤچی سیواك به‌کارناهينى
دلزار

بؤچی سیواك به‌کارناهينى

يه كه‌ له‌ سوونه‌ته‌كانی‌ پيغه‌مبه‌ر درودی‌ خودای‌ له‌ سه‌ر بئ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌بيته‌ هؤی‌ خاوينكردنه‌وه‌ی‌ ده‌م و رازی‌ بوونی‌ خودای‌ گه‌وره‌ هه‌روه‌ك پيغه‌مبه‌ر درودی‌ خودای‌ له‌ سه‌ر بئ ده‌فه‌رموويت سیواك كردن ده‌بيته‌ هؤی‌ خاوين كردنه‌وه‌ی‌ ده‌م و رازی‌ بوونی‌ خودای‌ گه‌وره له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌نديك له‌ زانایان ده‌لين سیواك كردن یه‌كيكه‌ له‌و سونه‌تانه‌ی‌ كه‌ پيغه‌مبه‌ر درودی‌ خودای‌ له‌ سه‌ر بئ زؤر ته‌ئكیدی‌ له‌ سه‌ر كردؤته‌وه‌ واته‌ سوونه‌توكی‌ موئه‌كکه‌ده‌یه له‌ هه‌موو كاتيكیش كردوویه‌تی‌ به‌لام له‌و كاتانه‌ زیاتر كردوویه‌تی ١- له‌ كاتی‌ هه‌لسان بؤ نويژ كردن ٢- له‌ كاتی‌ ده‌ست نويژ گرتن ٣- له‌ كاتی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ده‌م ٤- له‌ كاتی‌ هه‌لسان‌ له‌ خه‌و ٥- له‌ كاتی‌ ددان زه‌رد بوون ٦- له‌ دوای‌ بئ‌ ده‌نگیه‌كی‌ زؤر ٧- له‌ كاتی‌ قورئان خويندن ٨- له‌ كاتی‌ به‌ رؤژو بوون هه‌روه‌ها سیواك كردن چه‌ند سووديكی‌ هه‌یه‌ له‌مانه‌ش ١- ده‌بيته‌ رازی‌ بوونی‌ خودای‌ گه‌وره ٢- بؤنی‌ ده‌مت خؤش ده‌كات ٣- پدوه‌كانت به‌ هيز ده‌كات ٤- ده‌بيته‌ هؤی‌ نه‌مانی‌ به‌لغه‌م ٥- چاوت به‌ هيز ده‌كات ٦- گه‌ده‌ت خؤش ده‌كات ٧- ده‌نگـــت ساف ده‌كات ٨- یارمه‌تیـت ده‌دات بـــؤ هه‌زم كـردنی‌ خـواردن ٩- خــــه‌وت ده‌روينيتــه‌وه ١٠- مه‌لائیكه‌ت پيت سه‌رسـام ده‌بن ١١- چاكه‌ت زؤر ده‌بيت كه‌واته‌ موسلمانی‌ خؤشه‌ویست له‌ كؤتاییدا داوا له‌ ئيوه‌ی‌ به‌ريز ده‌كه‌م كه‌وا سیواك زؤر به‌كار بينن هه‌ول بده‌ن با به‌رده‌وام له‌ گه‌لتان بيت هه‌ر وه‌كوهاوريیه‌ك

www.dlzar.tk